یەکگرتووی بەناو ئیسلامی بۆ دەنگ دان بەپرۆژە یاسای پیرۆزیەکان هەڵوێستێکی زۆر دوور لەدینی دەربری.
لەدوای ئامادەکردنی پرۆژەیاسایەک لەلایەن لیژنەی ئەوقافی پەرلەمانی کوردستان،کەچەند خاڵێکی لەخۆگرتووە بۆ بەرگرتن لەسوکایەتی کردن بە هەموو دیانەتەکانی خەڵکی کوردستان پەیرەوی دەکەن بە ئیسلامیشەوە،
بەڵام ئەوەی چاوەروان نەدەکرا هەڵوێستی یەکگرتوو بوو لەسەر پاڵپشتی کردن بۆ ڕێگرتن لە جنێودان بەخواو پیرۆزەکانی خەڵک،کە دوینێ لەرێگای سەمیر سەلیم جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لەپەرلەمانی کوردستان رایگەنادبوو هیچ شتێک وەک مرۆڤ پیرۆز نیە بەواتایەکی تر ( جنێودان بەخوا یان پێغەمبەران سەلامی خوایان لەسەر بێت شایەینی ئەوەنیە ڕێگری لێبکرێت چونکە مرۆڤ لەم شتانە پیرۆزترە )!!!نابێت ئازادی مرۆڤ لەسەر جنێودان بەرتەسک بکرێتەوە ! ئایا ئەوکەسانەی هەتا بەئەمرۆ لەدوای یەکگرتوو وەک پارتیکی ئیسلامی جۆن وەڵامی پرسیارەکان ئەدەنەوە کە لەناخیاندا دروست دەبێت ؟
هەر ئەمرۆ دووفراکسیۆنەکەی تر ( بزووتنەوەو کۆمەڵ ) سوربونی خۆیان بۆ پرۆژە یاساکە دەربڕی و رایانگەیاند کە: پشتیوانی له پڕۆژه یاسای پاراستنی پیرۆزییه ئایینیه‌كان ده‌كه‌ن‌و، جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه له‌وه‌ی كه له په‌رله‌مان گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت و په‌سه‌ند بكرێت له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه. له‌و یاداشته‌دا هاتووه: چونكه به‌لامانه‌وه وایه كه ئه‌و پڕۆژه یاسایه خزمه‌ت به بارودۆخی كۆمه‌ڵگای كوردستان ده‌كات به یه‌كخستنی ده‌نگ وهه‌ڵوێستیان سه‌باره‌ت به‌و بێ ڕێزیانه‌ی ده‌كرێت به‌رامبه‌ر به پیرۆزییه ئایینیه‌كان ، وه له‌هه‌مان كاتدا جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له ڕێزگرتن له ڕای ئازاد و فراوانكردنی پانتایی ئازادی ڕا ده‌ڕبڕین، له‌و یاداشته‌یاندا كۆمه‌ڵ‌و بزوتنه‌وە ڕوونیان كردۆته‌وه: كه له پڕۆژه یاساكه‌دا چه‌مكی ڕه‌خنه گرتن جیاكراوه‌ته‌وه له جوێن و بێ ڕێزی كردن، وه پیرۆزیه ئایینیه‌كان مه‌به‌ست پێی هه‌موو ئایینه ئاسمانیه‌كانه ، هه‌روه‌ك له پڕۆژه یاساكه‌دا ده‌ست نیشان كراوه كه مه‌به‌ست له پیرۆزیه ئایینیه‌كان چییه(خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ران سه‌لامی خوایان له‌سه‌ر بێت و كتێبه ئاسمانیه‌كان) وه هیچ بابه‌تێكی تر ناگرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌فسیر وڕاڤه كردنی تێدا نه‌كرێت. كۆمه‌ڵ‌ی ئیسلامی و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان داواش ده‌كه‌ن كه‌وا لایه‌ن یاساناسان وزانایانی ئایینی و ڕۆژنامه‌نووسان و ڕۆشنبیرانه‌وه گفتوگۆ بكرێت و تیادا هاتووه : له هه‌مان كاتدا جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له‌وه‌ی كه پڕۆژه یاساكه گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت له لایه‌ن یاساناسان وزانایانی ئایینی و ڕۆژنامه‌نووسان و ڕۆشنبیران له پێناو ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی پڕۆژه یاساكه و پڕكردنه‌وه‌ی كه‌م وكوڕییه‌كانی، وه له‌و باوه‌ڕه‌داین ئه‌م پڕۆژه یاسایه كاریگه‌ری باشی ده‌بێت بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی توند‌و تیژی و پاراستنی ئاشتی كۆمه‌لایه‌تی له كوردستان.
سه‌رچاوه . سیتی دوربین
سه‌رچاوه . سیتی دوربین
0 ..تێبینی:
إرسال تعليق