حوکمی تهجوید:
په یڕه وی كردنی ئه م زانیاریه له خوێندنی قورئاندا (فه رزی عه ینه) واته ئه وه ی له كاتی خوێندنه وه ی قورئان دا په یره وی ته جوێد نه كا ئه وه گوناهبا ره و سزای لای خودا ده بێت.
به ڵام زانینی ئه م زانیاری (ته جوێد) ه، واته هۆ و به ڵگه ی ئه و ده ستوور و ڕێ و شوێنه (فه رزی كیفایه یه) به واتایه كی دیكه ده بێ له وڵاتدا كه سانێك ببن بزانن بۆچی ئه وه واده خوێنرێته وه و واناخوێنرێته وه
جاكه زانیاری یه ك ئه وه نده گرنگ و بایه خدار بێت زۆر پێویسته موسڵمان شتێكی لێ بزانێ و ئاگاداری به سه ردا هه بێت، بۆیه وا به پێی توانا و ئه وه نده ی ئه مڕۆ به پێویستی بزانین بۆ خوشك و برا قورئان په روه ره كانم پێشكه شتان ده كه م:
1- خوێندنی ( اعوذ بالله من الشيطان الرجيم ) پێش ده ستكردن به خوێندنه وه ی قورئان سوننه ته.. كه ده توانرێ له گه ڵ (بسم الله الرحمن الرحیم ) دا به سه ر یه كه وه بخوێندرێته وه یا ده توانرێ به جیاوازیش بخوێنرێته وه.
2- خوێندنی (بسم الله الرحمن الرحیم ) زۆر پێویسته له ده ستكردن به خوێندنی سووڕه ته كان دا جگه له سووڕه تی ( التوبة ) وه ده توانرێ به سه ر یه كه وه له گه ڵ ( اعوذ بالله من الشيطان الرجيم ) بخوێنرێ و ده شتوانرێ به جیاواز بخوێنرێته وه.
3- به یه كگه یشتنی نوونی زه ننه دار (النون الساكنه) یا (تنوین) له گه ڵ پیته كانی زمانی عه ره بی دا.
ده پرسی نوونی زه ننه دار چی یه؟ واته پیتی (نون) كه زه ننه ی (سكون) ی هه بێ. واته (نون) ێك كه نه( سه ر) نه (ژێر) وه نه (بۆر) ی ببێ.
ده شپرسی: (تنوێن) چی یه..؟ بریتی یه له دروست كردنی (نون) ێكی زه ننه دار له كۆتایی هه ر ناو (اسم) ێكه وه كه حاڵه ته كه ی وای داوا كردووه كه بۆی دروست بكرێ به بێ ئه وه ی بنووسرێ به ڵكو به نیشانه ی (دوو سه ر) یا (دوو ژێر) یا (دوو بۆر) دیاریان كردووه. .
جا بۆ ئه م به یه كگه یشتنه بیست و هه شت پیته كه ی زمانی عه ره بی ده كرێن به چوار به شه وه. واته به یه كگه یشتنی نونی زه ننه دار یا (تنوین) له گه ڵ پیته كاندا چوار حاڵه تی هه یه كه ئه مانه ن :
آ.حاڵهتی اظهار:
واته ئاشكرا كردن و ده رخستنی نون به بێ مینگه (غنه)، ئه واش كاتێك دروست ده بێ كه نونی زاننه دار یا ته نوێن له گه ڵ شه ش پیت له و بیست و هه شت پیته ی زمانی عه ره بی به یه ك بگه ن.
ئه و شه ش پیتانه پێیان ده گوترێ پیته كانی ( اظهار) یا پیته كانی (حلق) ئه وانیش بریتین له: ( أ ، ه ، ع ، غ ، ح، خ)
هۆی دروست بوونی ئه م حاڵه ته ش ئه وه یه كه مه خره جی نون دووره له مه خره جی ئه و شه ش پیته وه.
هه ندێ له زانایانیش ئه و شه ش پیته ده كه ن به سێ به شه وه بۆ زیاد و كه می ئه و ئاشكرا كردنه:- -
1- (اظهار)ی زۆر له (أ ، ه) دا. وهك ( ینآون....مَنْ امَن.... رَسولٌ أَمين) (يَنْهَون...ان هو... سلام هي)
2- (اظهار ی مامناوه ندی له (ع ، ح)دا. (يَنْعِق... حَكيماٌ عَليما.... مَنْ عَلِم) (يَنْحتون.. مِنْ حَسنة .. عَليمٌ حَكيم)
3- (اظهار)ى كه م له(غ ، خ) دا. ( ینغضون... من غل...عزیز غفور) (منخنقة .. من خیر.. قوم خصمون)
ب.اقلاب
اقلاب واته هه ڵگێڕانه وه یاگۆڕینی نون به میم له كاتی به یه كگه یشتنی نونی زه ننه دار یان ته نوین له گه ڵ پیتی (ب) به ومه رجه ی هاوكات له گه ڵ گۆڕینه كه دا كه مێك مینگه (غنه) شی بۆ دروست ببێ :
ئه ی مینگه چی یه؟ مینگه یا (غنه) بریتی یه له ده نگێك كه له لووتدا درووست ده بێت و زمان هیچ ده وری له دروستكردنی دا نی یه .
ئه ندازه ی (غنه) س دوو حه ره كه یه، وه له حاڵه تی (ادغام) و (اقلاب) و (اخفاء) دا روو ده دات. نمونه ی (اقلاب) وه ك ئه مانه:
( أَنْبياء ، مِنْ بَعد ، سميعٌ بَصير ، أَليمٌ بِما كانوا ).
ج: اخفاء
اخفاء واته شاردنه وه ی ده نگی نون به مه رجی دروست بوونی مینگه له كاتی به یه كگه یشتنی نونی زه ننه دار یا ته نوین له گه ڵ پانزه پیت له پیته كانی زمانی عه ره بی دا. ئه م حاڵه ته له نێوان حاڵه تی ( اظهار) و (ادغام) دایه، واته نه ده رخستن و ئاشكراكردنی ته واوه و نه تێ هه ڵكێش و گوم كردنی ته واوه.
پیته كانی اخفاء ئه م پانزه یه ن:
( ث ، ج ، ذ ، ز ، س ، ص ، ض ، ظ ، ف ، ش ، ط ، د ، ت ، ق ، ك ) كه له سه ره تای ووشه كانی ئه م شیعره دا كۆ كراونه ته وه:
صف ذا ثنـاكـم جــاد شخص قـدسـمـا
دم طيبـــا زد فــي تقـي ضـع ظـالـمــا
هه ندێك له زانایانی ته جوێد (اخفاء) ده كه ن به سێ به شه وه: كه م و زۆر و مامناوه ندی.
1- له گه ڵ پیتی ( ط ، د ، ت )دا (اخفاء ) ی زۆره .
2- له گه ل پیتی ( ق ، ك )دا (أخفاء) ى كه مه .
3- له گه ل پیتی ( ث ، ج ، ذ ، ز ، س ، ص ، ض ، ظ ، ف ، ش ) دا (اخفاء) ی مامناوه ندی یه .
د:ادغام
ادغام به گشتی بریتی یه له تێهه ڵكێش كردنی پیتێكی زه نه دار له گه ڵ پیتێكی بزواو (متحرك) دا به ومه رجه ی هه ردووكیان پیتێكی شه دده دار دروست بكه ن. به ڵام ئێمه لێره دا ته نها باسی ئه و (ادغام)ه ده كه ین كه له به یه كگه یشتنی نونی زه ننه دار یا ته نوین له گه ڵ شه ش پیته كه ی تری زمانی عه ره بی كه له وشه ی (یرملون) دا كۆ ده بنه وه واته پیتی (ی، ر، م، ل ، و، ن) دروست ده بێ.
شایانی باسیشه كه ادغام له دوو وشه دا نه بێت ڕوونادات، واته ده بێ نونه كه یا ته نوینه كه له كۆ تایی وشه یه كدا بێ و پیته كه ی ـ ادغام ـ یش له سه ره تای وشه یه كی تره وه بێت. واته له وشه یه كی وه كو( دنيا، صنوان، قنوان، بنيان ) دا ادغام ڕوو نادات.
(اِدغام) یش دوو جۆره:
(1) (ادغام)ی مینگه دار واته(مع الغنة): كه بریتی یه له به یه كگه یشتنی نونی زه ننه دار یا ته نوین له گه ڵ چوار له و شه ش پیته كه له وشه ی (ینمو) دا كۆ ده بنه وه.. له و كاته شدا مینگه ش دروست ده بێ له گه ڵ تێهه ڵكێشه كه دا چونكه سیفه تی نونه كه ی تێدا ده مێنێ.. هه ر وه ها پێیشی ده گوترێ (ادغام) ی ناته واو .
(2) (ادغام)ی بێ مینگه واته(بلاغنة): كه بریتی یه له به یه كگه یشتنی نونی زه ننه دار یا ته نوین له گه ڵ دوو پیته كه ی ترداكه(ل، ر) یه. له و كاته دامینگه دروست نابێت چونكه هیچ سیفه تێكی نونه كه نا مێنێ.. بۆیه پێی ده ڵێن(ادغام) ی ته واو .
شایانی باسه له قورئان دا له دوو جێگه دا نونی زه ننه دار ده كات به (واو) كه چی (اظهار) ڕوو ده دا ئه ویش له (يس و القرأن) و (ن و القلم) دایه
4 - ئه وه ی باسمان كرد ئه و حاڵه تانه بوون كه له كاتی به یه كگه یشتنی نونی زه ننه دار یا ته نوین له گه ڵ پیته كانی زمانی عه ره بیدا ڕوو ده ده ن، به ڵام حاڵه تی (ادغام) سێ جۆری زیاد له و دوو به شه ی دیكه ی هه یه و هه ر جۆره یان ناوی تایبه تی هه یه.
أ. إدغام المثلين او المتماثلين
بریتی یه له و حاڵه ته تێهه ڵكێشه ی كه ڕوو ده دا له كاتی به یه كگه یشتنی پیتێكی زه ننه دار له گه ڵ هه مان پیتدا به شێوه ی بزواو، جا هه ردوو پیته كه له یه ك ووشه دا كۆ ده بنه وه وه كو: (يُدركْكُم) یا له دوو ووشه دا وه كو (أضربْ بِعَصاك) ئه و پیتانه ی ئه م جۆره تێ هه ڵكێشه دروست ده كه ن (11) پیتن، هه مووشیان (ادغام) ی ته واو درووست ده كه ن جگه له و دوو پیتی (نون و میم) كه (ادغام)ه كه یان مینگه داره ناته واوه چونكه ئه م پیتانه به بێ مینگه ناگوترێن.
پیته كان ئه مانه ن:
(ب ، ت ، د ، ذ ، ر ، ع ، ف ، ك ، ل ، ه ، و ، م ، ن).
ده پرسی ئایا ادغام له م ووشانه دا چۆنه:(كفروا وهم ، في يوسف)؟.
به پێی یاسا ده بێ (ادغام المثلين) ڕووبدا به ڵام له به ر ئه وه ی كه دوو پیته زه ننه داره كه پیتی (مه دد)ن وه ئه گه ر ادغام ڕوو بدا ئه وا مه دده كه ڕوو نادا له به ر ئه وه ادغام لێره دا ڕوونادا واته له به یه كگه یشتنی ی + ی، و + و ادغام ڕوو نادا .
ب. ادغام المتجانسين
بریتی یه له تێهه ڵكێشی پیتێكی زه ننه دار له گه ڵ پیتێكی بزواو دا كه مه خره جیان یه ك بێ و له سیفه تدا جیاواز بن، ئه و پیتانه ش ئه مانه ن كه له م نه خشه یه ی خواره وه دا ڕوون كراونه ته وه:
ج. اِدغام المتقاربين
بریتی یه له و تێ هه ڵكێشه ی له به یه كگه یشتنی نێوان پیتی (ل) ی زه ننه دار و (ر) بزواودا ڕوو ده دا وه كو ( بَلْ ران ، قلْ رَب) یا له نێوان پیتی (ق) زه ننه دار و (ك) بزواودا ڕوو ده دا وه كو (اَلَمْ نَخْلقٌكم).
وه بۆیه پێی ده وترێ (متقاربین) چونكه ئه و دوو پیته زه ننه داره هه م له مه خره ج و هه م له سیفه تیشدا زۆر له دوو پیته بزواوه كه نزیكن .
5- میمی زه ننه دار:
له گه ڵ پیته كانی تردا سێ حاڵه تی هه یه :
أ) له به یه كگه یشتنی (م) زه ننه دار و پیتی(ب) (اِخفاء ) ڕوو ده دات واته شاردنه وه ی میمه كه و ڕوودانی مینگه: وه كو ( و ما همْ بِمؤمنين ).
ب) له به یه كگه یشتنی (م) زه ننه دار له گه ڵ (م) ی بزواو دا ئه وا ادغام ی ناته واو ڕوو ده دا وهك باسمان كرد وه كو : (أنهُمْ مُلاقوا).
ج) له به یه كگه یشتنی (م) زه ننه دار له گه ڵ با قی پیته كانی زمانی عه ره بیدا ( إظهار) ڕوو ده دا به تایبه ت له گه ڵ (ف، و) دا زۆر ئاشكرا تره .. وه كو : (ايهم احسن ، أم خلقوا ، عليهم ولا) ....هتد.
6- ئه وه ی باسمان كرد له باره ی پیتی نون و میمی زه ننه داره وه بوو به ڵام ئه م دوو پیته شه دده دار بوون ئه وا ده بێ به ئه ندازه ی ئه لفێك مینگه ی بۆ بكرێ.. وه كو : (من الجنة و الناس ، ثم ، لما).
7- خوێندنه وه ی پیتی (ال):
یه كه م: لامی (تعریف) دوو جۆره:
أ- لامی شه مسی: ئه و لامه یه كه ناخوێندرێته وه به ڵكو ادغام روو ده دا له نێوان پیته كه ی پێشویدا و پیته كه ی دواییدا، به و مه رجه پیته كه ی دوای خۆی یه كێك بێ له و چوارده پیته ی پییان ده گوترێ (پیته شه مسیه كان) كه ئه مانه ن :
(ت ، ث ، د ، ذ ، ر ، ز ، س ، ش ، ص ، ض ، ط ، ظ ، ل ، ن)ئه م جۆره (ادغام) ه ش پێی ده گوترێ (الادغام الشمسی) وه ئاشكرایه كه بێ مینگه یه، جگه له (نون) كه مینگه داره .
نمونه وه كو : (و التائبون ، ابن السبيل ، الضأن ، و الطور ، واللائي..) هتد.
ب- لامی قه مه ری : به و لامه ته عریفه ده ڵێن كه ده چێته سه ر ئه و ناوانه ی سه ره تاكه یان به و چوار پیته ده ست پێ ده كا كه پێییان ده گوترێ (پیته قه مه ری یه كان) پیته كانیش ئه مانه ن :
(أ ، ب ، غ ، ح ، ج ، ك ، و ، خ ، ف ، ع ، ق ، ي ، م ، ه) كه له م ڕسته یه دا (ابغ حجك وخف عقيمه)کۆ كراونه وه. ئه م لامه له م كاته دا به زه ننه داری ده خوێندرێته وه ادغام ڕوو نادا به ڵكو ئاشكرا ده كرێ و پێی ده ڵێن (اِظهار القمري )
نمونه وه كو : (الامين ، البِر ، و الهدى...) هتد.
ده پرسی: وشه ی قه مه ری و شه مسی له چی یه وه هاتووه؟
وه ڵام: وا ڕێكه وتووه كه چوارده پیتیان كه یه كێكیان (ش) ه لامی ته عریف ده شارنه وه هه روه ها چوارده كه ی دیكه ش كه یه كێكیان (ق)ه لامه كه ئاشكرا ده كه ن، به مانا نمونه ی ئه وانه كه لامه كه ده شارنه وه (الشمس)ه وه نمۆنه ی ئه وانه ی كه لامه كه ئاشكرا ده كه ن (القمر)ه..
جا لێره نوكته یه كی شیرینیشیان دۆزیوه ته وه كه ئه م لامی ته عریفه وه ك ئه ستێره وایه و له گه ڵ مانگدا هه ڵدێ له گه ڵ خۆردا نامێنێ .
دووه م: لامی كردار (لام الفعل)..
دووه م: لامی كردار (لام الفعل)..ئه مه ئه و لامه یه كه یه كێكه له پیته بنه ڕه تی یه كانی كردارێك وه كو لامی ( يَلْعَب ، قُلْنا ، يلْحَق ) ئه م لامه ئاشكرا ده كرێ ته نیا له كاتێكدا نه بێ، ئه گه ر بگات به پیتی (ر) ی (ادغام المتقاربین) ڕوده دا وه كو (قُلْ رَب) یا بگات به لامی بزواو كه (ادغام المتماثلين ) ڕوو ده دا وه كو (فَقُلْ لَهُم) .
سێهه م لامی حه رف ( لام الحرف)...
ده بێ ئاشكرا بكرێ به و مه رجه نه گات به پیتی (ر) و (ل) وه كو: ( قُلْ رَب ، بَلْ لَهم) وه ك له خاڵی سه ره وه دا باس كرا .
چواره م ـ لامی ناو یا (لام الاسم)...
ده بێ ئاشكرا بكرێ وه كو له ( سُلْطان ، سَلْسَبيلا ) .
پێنجه م ـ لامی فه رمان یا داخوازی (لام الامر)...
ئه ولامه یه كه ده چێته سه ر كردارێكی داهاتوو ( مَجْزوم ) ی ده كا وه كو: (وَلْتَكُن ، وَلْيوفوا ) ده بێ هه میشه ئاشكرا بكرێ .
ده پرسی چ كاتێك پیتی لام به گه وره یی ده خوێنرێته وه..؟
وه ڵام: ته نیا له وشه ی( اللّه) دا نه بێ لامه كه گه وره یه ئیتر له هه موو شوێنێكدا (لام) گچكه یه ئه ویش به ومه رجه كه له پێش وشه ی ( اللّه) دا پیتێكی ژێردار (مكسور) نه هاتبێ چونكه له وكاته شدا (لام) به بچوكی ده خوێنرێته وه وه كو (بسم الله، به الله، لله) .
8- خوێند نه وه ی پیتی (ر):
پیتی (ڕێ) له بنه ڕه تدا به گه وره یی ده خوێنرێته وه وه جاری واش هه یه كه ده توانرێ به هه ردوو حاڵه ته كه بخوێنرێته وه .
أ- پیتی (ڕێ) ی گه وره [ حرف الراء المفخمة ]....
ئه م پیته به گه وره یی ده خوێنرێته وه ئه گه ر بهم شێوانه ی خواره وه بوو :
1- خۆی (سه ر) یا ( بۆر) ی هه بێ وه كو له (رَبَّنا ، رُزُقنا).
2- خۆی زه ننه ی هه بێ به ڵام پیتی پێشه وه ی (سه ر) یا (بۆر) ی ببێ وه كو : (بًرْق ، كُرْسي).
3- ئه گه ر خۆو زه ننه ی هه بێ پیتی پێشه وه ی (ژێر) ی هه بێ به ڵام (ژێر)ه كه (اَصلي) به ڵكو توشهاتی (عارضي) بوو وه كو : (اِرْجعوا ، أن أرتبتم).
4-ئه گه ر خۆی زه ننه ی هه بو وه پیتی پێشه وه ی (ژێر) ی هه بوو وه (ژێر)ه كه ش (اصلي) بوو به ڵام پیتی دواوه ی یه كێك بوو له پیته كانی (استعلاء) كه حه وت پیتن : ٍٍ( ط ، ص ، ض ، ق ، غ ، ظ ، خ ) وه كو ( مِرْصاد ، قِرْطاص ، فِرْقة ..).
5-ئه گه ر خۆی زه ننه ی(عارض) ی هه بو واته له سه ری واستابووی به ڵام پیتی پێشه وه ی زه ننه ی هه بوو وه پیتی پێشتری ئه ویش بۆری یا سه ری هه بوو وه كو : (والعَصْر ، لَفي خُسْر).
ب- پیتی (ڕێ) ی بچووك ٍ... (حرف الراء المرققة)...
ئه م پیته به بچووكی ده خوێنرێته وه هه ر كاتێك به م شێوه یه ی خواره وه هات :
1- خۆی (ژێری) هه بێ وه كو (رِجال ، و الفجرِ ، في الرِقاب).
2- خۆی زه ننه ی بێ به ڵام پیتی پێشه وه ی ژێره ی (اصلي) بێ، وه له دوایه وه پیتی (استعلاء) نه بێ وه كو : (فِرْعون ، شِرْذمة).
3-ئه گه رخۆی زه ننه ی هه بوو له كۆتایی وشه كه یدا پیتی پێشه وه شی ژێری (اصلي) هه بێ و گه یشت به پیتێكی (استعلاء) وه كو (ولا تصعِرْ خدك ، فأصبِرْ صَبرا).
4- ئه گه رخۆی زه ننه ی هه بوو وه له پێشه وه ی هه ر پیتێكی زه ننه دار بوو به و مه رجه پیتی (استعلاء) نه بوو، وه له پێشتری ئه وانیشه وه پیتێكی ژێردار هه بوو وه كو : (الذِكْرْ ، السخْرْ).
5- ئه گه ر به زه ننه داری له پاش (ی) یه كی زه ننه دار هات وه كو : (قَديْر ، خَبيْر).
ج- ( (ڕێ) ی بچوك و گه وره [جواز الحالتین]...
1- (خۆی زه ننه ی هه بوو وه پیتی پێشه وه ی ژێری هه بوو گه یشت به پیتی (استعلاء) كه ژێردار بێ وه كو : (فِرْق).
2- ئه گه رخۆی زه ننه دار بێ و له دوای پیتێكی ژێرداری() هاتبێ كه ئه ویش له دوای پیتێكی ژێردار هاتبێ..وه كو (مِصر).
9- خوێند نه وه ی پیتی (ضاد):
پیتی(ضاد) ته نیا له زمانی عه ره بیدا هه یه بۆیه به زمانی عه ره بی ده ڵێن (لغة الضاد) جا گوتنی ئه م پیته گرانه ته نانه ت له سه ر خاوه نی زمانه كه ش... بۆیه ده بینین بووه ته كۆسپێكی گه وره له به رده م هه مواندا به تایبه ت نوێژ كه ر كه ڕۆژی به لای كه مه وه (34) جار ئه م پیته له نوێژه كه یدا دووباره ده كاته وه.. خۆ ئه گه ر به هه ڵه بگوترێ ئه وا نوێژیش نادروست ده بێ...
جاران بۆ ئه وه ی له پیتی (ض) دوور بخرێته وه كردوویانه به (ڵ)... هه ندێكی دیكه ش وه ك (ظ) ده یڵێن و وا ده زانن ئه وه نیشانه یه كی ڕۆشنبیری یه، بێگومان هه ردوو ووتنه كه نا ته واوه چونكه هه ردوو پیتی (ظ) و (ڵ) مه خره جی تایبه تیان هه یه و جیاوازن له مه خره ج و سیفه تی (ض) ه وه .
پیتی (ضاد) مه خره جی تایبه تی هه یه كه بریتی یه له (لیدانی قه راغی زمان له ددانه كانی لا چه پی سه ره وه....) به لای ڕاستیشدا ده بێ به ڵام گرانتر ده رده چێ .
بۆ دۆزینه وه ی مه خره جی هه ر پیتێك هه مزه یه ك بخه ره پێش پیته كه وه بۆت ئاشكرا ده بێ كه چه ند جیاوازن له یه ك.. سه یری گوتنی : (أظ ، أط ، أض) بكه كه چه نده یان فه رقه.. ئه وه ی شایانی باسیشه (ڵ) واته لامی گه وره له عه ره بیدا جگه له ووشه ی (اللّه) دا نه بێ ..
10 - درێژ بوونه وه كان (المدود)
مدد بریتی یه له درێژ كردنه وه ی یه كێك له پیته كانی مه د به هۆی یه كێك له هۆكانی مه دده وه .
پیته كه نی مه دد سیانن :
أ- (ئه لفی) زه ننه دار كه پیتی پێشه وه ی سه ر (فَتْحَة) ی هه یه .
ب- (بێی) زه ننه دار كه پیتی پێشه وه ی ژێر (كَسْرَة) ی هه یه.
ج- ((واو) ێكی زه ننه دار كه پیتی پێشه وه ی بۆر (ضَمَّة) ی هه یه.
هۆكانی مدد دوانن:
1- ئه گه ر یه كێك له پیته كانی مه دد گه یشتن به هه مزه (واته ئه لفێكی بزواو)..(متحرك) .
2-ئه گه ر یه كێك له پیته كانی مه دد گه یشتن به پیتێكی زه ننه دار (ساكن) كه ئه ویش دوو جۆره :
أ- سكونی لازم درووست ده كا.
ب- سكونی (عارض) كه مه دد ی (عارض) دروست ده كا...
جۆره كانی مه دد :
یه كه م: مه دد ی (اصلي) یا (طبيعي)
بریتی یه له و حاڵه ته ی كه پیته كانی مه دد نه گه یشتبن به یه كێك له هۆیه كانی مه دد به ڵكو به شێوه یه كی گشتی هه موو ده م و زمانێكی ساغ به ئه ندازه ی ئه لفێك (واته دوو حه ره كه) ئه و پیتی مه دده درێژ ده كاته وه... ئیتر له وه كه متر یا زیاتر بۆی ناگوترێ..وه كو : (ده پرسی حه ره كه چی یه؟ حه ره كه به قه ده ر ده ست نوقاندن و كردنه وه ی، دوو حه ره كه ش به ئه ندازه ی ئه لفێكه ..
دووه م مه ددی (فه رعی) یا غیر(غير طبيعي) :
بریتی یه لو حاڵه ته ی كه پیته كانی مه دد بگه ن به یه كێك له هۆكانی مه دد.. جا له سه ر بناغه ی هۆكانی مه دد دوو جۆره مه ددی فه رعی هه یه :
أ- ئه و مه ددانه ی كه به هۆی (هه مزه) وه ڕوو ده ده ن سێ جۆرن :
1- مه دد ی (المُتَّصِل): مه ددیكی واجبه چونكه گشت زانایان بڕیاریان له سه ر داوه..(متصل) واته له یه ك وشه دا ڕوو ده دا، به واتایه كی تر پیتی مه دده كه و هۆی مه دده كه كه له یه ك وشه دان. وه كو: (جآء، جيءَ ، سوء) ئه ندازه ی مه دده كه له سه ر بڕیاری زۆر له زانایان پێنچ حه ره كه یه .
2-مه ددی (المُنْفَصِل): مه ددێكی ڕێپێدار و (جائز)ه واته واجب نی یه و له به ر چاو نه گرتنی خوێندنه وه كه هه ڵه نابێ..(منفصل)ه واته پیتی مه دده كه له كۆتایی وشه كه یدا و هۆی مه دده كه (واته هه مزه كه) له سه ره تای وشه یه كی تردایه.. وه كو: (أنا أعطيناك ، قواَ أنفسكم ، في أنفسكم) ئه ندازه ی ئه م جۆره مه دده به پیی جۆری خوێندنه وه كه ده گۆڕێ:- ئه گه ر خوێندنی په له (حدر) بوو ئوا دوو حه ره كه یه. ئه گه ر هێواش و له سه ر خۆ (ترتیل) بوو ئه وا پێنج حه ره كه یه. وه ئه گه ر مام ناوه ندی (تدویر) بوو ئه وا چوار حه ره كه یه. .
3-مه ددی (البدل): له كاتێكدا كه هه مزه كه كه وته پێش پیتی مه دده كه وه مه ددێكی دوو حه ره كه یی دروست ده بێ كه پێی ده ڵێن مه ددی(به ده ل) وه كو: (اَمنوا ، اِيمان ، أوتى) كه ئه وسا (أمنو ، اِئمان ، أوتى) بووه جا به هۆی به یه كگه یشتنی دوو هه مزه وه ئه و جۆره مه دده ڕوویداوه، له به ر ناچاری دووه میان كه زه ننه داره گۆڕدراوه بۆ (ئه لف) و (یێ) و ( واو) .
ب- ئه و مه ددانه ی كه به هۆی (سكون)ه وه یه دوو به شی سه ره كین :
1- مه ددي (عارض):
بریتی یه له و مه دده ی كه به هۆی گه یشتنی یه كێك له پیته كانی مه دد به پیتێك كه به هۆی وه ستانه وه له سه ری زه ننه دار (ساكن) بوو بێ ده نا له پێشدا بزواو بێ.. جا كه وه ستان ڕوویدا مه ددی (عارض) ڕووده دا وه كو: (الحمد لله رب العالمین، واولئك هم المفلحون، شدید العقاب..) بێگومان ئه گه ر له سه ر وشه كانی (العالمین، المفلحون، العقاب) نه وه ستاین ئه وه مه ددێكی (طبيعي) ڕووده دا و به س. ئه ندازه ی ئه و مه دده سێ وسه ی له سه ره: مه ددێكی كورت كه دوو حه ره كه یه.. یا مه ددێكی مام ناوه ندی كه چوار حه ره كه یه، یا مه ددێكی درێژ كه شه ش حه ره كه یه. ده توانرێ هه ر سێكیان په یڕه و بكرێ به ڵام جۆره درێژه كه یان ته واو تره. ئه و مه دده (جائز)ه و واجب نی یه، واته ده توانرێ بكرێ به مه دد یا نه كرێ.. .
2-مه ددى (لازم) :
بریتی یه له یه كگه یشتنی یه كێك له پیته كانی مه دد نا له گه ڵ (سكون) ێكی هه میشه یی دا..حوكمه كه شی واجبه و ئه ندازه كه ی سێ ئه لفه واته شه ش حه ره كه...
مه به ست له (سكون) ی هه میشه یی ئه وه یه كه ئه و زه ننه داری یه له و پیته دا شتێكی بنه ڕه تی یه و به هۆی هیچ شتێكی ده ره وه نیه واته به هۆی له سه ر وه ستان یا شتێكی تره وه نیه، كه له خواره وه زیاتر ڕوونی ده كه ینه وه. .
مه به ست له (سكون) ی هه میشه یی ئه وه یه كه ئه و زه ننه داری یه له و پیته دا شتێكی بنه ڕه تی یه و به هۆی هیچ شتێكی ده ره وه نیه واته به هۆی له سه ر وه ستان یا شتێكی تره وه نیه، كه له خواره وه زیاتر ڕوونی ده كه ینه وه. .
جۆره كانی مه ددی لازم :
1-مه ددی لازم (كلمی)
2- مه ددی لازم (حرفی)
هه ر یه كیش له م دوو جۆره ش دوو به شن (مثقل) وه (مخفف)
1- مه ددی لازمی (كلمی) یا (وشه یی)):-
واته ئه و مه دده لازمه ی كه له یه ك وشه دا ڕوو ده دا، كه ئه ویش دوو به شه :
أ- مه ددی لازمی وشه یی قورس (كلمى مثقل):
بریتی یه له و جۆره مه دده كه ڕوو ده دا له كاتێكدا پیتی مه دده كه به ره نگاری پیتێكی (شه دده دار) ببێ له یه ك وشه دا وه كو :
(و لاالضالين ، والطاَمة ، أتحاَجوني)..
ب-مه ددی لازمی وشه یی سووك (كلمي مخفف):
بریتی یه له و مه دده كه ڕوو ده دا له ئه نجامی به ره نگار بوونه وه ی پیتێكی مه دد له گه ڵ یه كێكی زه ننه دار له یه ك وشه دا: نمونه ی ئه م جۆره مه دده ته نیا له وشه ی ( اَلاَن) دایه كه له دوو جێگه دا له سوڕه تی یونس دا هاتووه .
2- مه دد ی لازمی پیتی (حه رفی) :
ئه و مه دده له كاتی خوێندنه وه ی ئه و پیتانه دا ڕوو ده دا كه له سه ره تای هه ندێ له سوڕه ته كاندا هه یه و به سێ پیت ده خوێندرێنه وه .
ده پرسی: مه به ست له وه چی یه ئه و پیتانه ی كه به سێ پیت ده خوێنرێنه وه؟ ئه ی ده بێ ئه وانه ی به دوو پیت بخوێنرێنه وه چ جۆره مه ددێكیان ببێ؟
وه ڵام مه به ست له و پیتانه یه كه له خوێندنه وه كه یاندا سێ پیت به كار دێ وه كو له (یس)..ده ڵێیت یاسین..ئێستا (یا) دێێ پیته و مه دده كه ی (طبيعي) یه به ڵام (سین) سێ پیته و مه دده كهی لازمه، كه وابوو ههر چی پیتێك به دوو پیت بخوێنرێته وه به ددێكی (طبيعي) یان هه یه وه كو:(ح ، ط ، ه ، ر ، ي) كه ده وترێ (حا ، طا ، ها ، را ، يا)....جا ئه م جۆره مه دده لازمه كه له خوێندنه وه ی پیته كانی سه ره تای سوره ته كانداڕوو ده دا دوو به شه:
أ- مه ددی لازمی پیتی قورس (حرفي مثقل):
ئه م جۆره (مه دده لازمه) له خوێندنه وه ی ئهو پیتانه دا ڕوو ده دا كه سێ پیت بێت و ناوه راسته كه یان (واته دووه میان) پیتی مه دد بێ و سێهه میان پیتێكی زه ننه دار بێ و تێ هه ڵكێش كراو بێ (واته سه دده دار بێت) بۆ نمونه: (طسم) كه به م شێوه یه ده خوێنرێته وه (طا سين ميم) ده بینی پیتی (ن) كه زه ننه داره و ده گات به میم (ادغام) ی ناته واو دروست ده كات..واته نون و میمه كه ی تێ هه ڵكێش ده بن و نونه كه ون ده بێ و میمه كه شه دده دار ده بێ، جا كه (ی) ئه گات به (ادغام)ه كه ده بێ درێژ بكرێته وه به مه ددێكی لازم چونكه ئه م هه مان یاسای مه ددی (كلمي مثقل) ی به سه ر داجێ به جێ ده كرێ، وه ئه و پیتانه ی كه له سه ره تای سوره ته كاندا هه ن و ئه م جۆره مه دده یان تێدا ڕوو ده دا بریتین له (س ، ص ، ع ، ق، ك ، ل ، م ، ن).
ب- مه ددی لازمی پیتی سووك (حرفی مخفف) :
ئه م جۆره مه دده له خوێند نه وه ی ئه و پیتا نه داڕوو ده دا كه به سێ پیت بخوێنرێته وه و پیتی ناوه ڕاستیان پیتی مه دد بێ به ڵام نه گه یشتبێ به پیتێكی شه دده دار به ڵكه گه یشتبێ به پیتێكی زه ننه دار، وه كو خوێندنه وه ی(ص) صاد .یان (ن) نوون.. هتد. ئه وپیتانه ش كه ئه م جۆره مه دده یان تێدایه : : (ك ، م، ن ،ع ، س ، ن ، ق ، ص ،ل)ن.
هۆی دوباره كردنه وه ی ئه م پیتانه ئه وه یه كه ئه م پیتانه ئی وایان تێدایه له دوو جێگادا به كار هێنراوه واته له مه ددی پیتی سووك و قورس دا... بۆ نموونه پیتی (ل) له سه ره تایسوره تی ی (بقرة) دا مه دده كه ی قورسه (ألم) چونكه گه یشتووه به (میم)ێكی شه دده دار.. به ڵام له سه ره تای سوره تی (یوسف) دا مه ددێكی سووكی هه یه چونكه گه یشتووه به پیتێكی زه ننه دار (الر) .
مه دده كانی تر:
جگه له و جۆره مه ددانه ی پێشوو چه ند مه ددێكی دیكه ش هه یه وه كو :
1- مه ددی (صلة):
بریتی یه له دوو درێژبوونه وه یه ی كه به شوێن پیتی (ه)هێ ی ڕاناو واته(ضمير) دا ڕووده دا به دوو مه رج :
أ- پێش پیتی (ه) پیتێكی بزواو هه بێ وه كو : (وله أسلم ، انه كان ، به جنة) به ڵام ئه گه ر پیتی پێشه وه ی زه ننه دار بوو ئه وا مه دد ڕوو نادا. ته نیا له یه ك جێگادا نه بێ له سووره تی (فرقان) دا ڕوویداوه به پێچه وانه ی یاساكه وه، كه ئه ویش له دایه (فيه مهانا)دایه .
ب- ئه و وشه یه ی(ه) هایه كه ی پێوه یه نه خرێته سه ر وشه یه كی تر وه كو (انه الحق، وله الدین) كه مه ددی تێدا ڕوونادا نیشانه ی ئه م مه ددی (صلة) یه ش نوسینی پیتی (و) یا (ی) به بچكۆله یی به دوای (ه) ها ـ كه وه له هه ندێ چاپ دا .
دوو جۆره مه ددی (صلة) ش هه یه :
أ- كورت: له كاتێكدا پاش (ه) هایه كه هه مزه نه هاتبێ ئه ندازه ی دوو حه ره كه درێژ ده كرێته وه، واته ئه گه ر ژێری هه بوو به قه ده ر (ی)، وه ئه گه ر بۆری هه بوو به قه ده ر (و) . زۆر له جاپه كان ئه م (واو) و (یێ) یه ی نوسیوه، نموونه وه كو : (حسابه و عند ، له و مافي).
ب- درێژ: له كاتێكدا كه دوای (ه) هێ ـ یه كه هه مزه هاتبێ ئه وا به ئه ندازه ی پێنج حه ره كه درێژ ده كرێته وه له هه ندێ چاپه كانی قورئاندا نیشانه ی مه دد له گه ڵ (و) و (ی) ێكه دا نوسراوه. ئه م مه دده له جیاتی پێنج حه ره كه ده شتوانرێ ئه ندازه ی دوو حه ره كه درێژ بكرێته وه .
2- مه ددى (فرق) :
واته ئه و درێژ كردنه وه یه ی كه ده بێته جیاكه ره وه ی هه مزه ی پرسیار و ئه لفی ته عریف، ئه م جۆره مه دده ته نیا له چوار جێگادا له قورئاندا هه یه : (ا الذكرين) دووجار له سوره تی (انعام) دا هه یه كه له بنه ڕه تدا (أألذكرين) هه ر وه ها (قلَ االله) له سوره تى (يونس ) دا وه (الله خير) له سوره تی (نمل) دا كه لا ئه وه ڵه وه (قلَ أألله) و (أألله خير) بوون .
ئه ندازه ی ئه م مه دده ش شه ش حه ره كه یه چونكه وه ك مه ددی لازمی (كلمي مثقل) ی لێ دێ كه گه یشتنی پیتی مه دده به پیتێكی شه دده دار له یه ك وشه دا .
3- مه ددى (عوض :
بریتی یه له وه ستان به سه ر ته نوینی دوو سه ره وه كه ته نوێنه كه ده بێ به ئه لفێك بۆیه پێی ده ڵێن(عوض) واته له جیاتی ته نوینه كه مه ددێكی دوو حه ره كه یی په یدا ده بێ وه كو : (عليما حكيما ، بمثله مددا).
4-مه ددى (تمكين) ):
بریتی یه له به یه كگه یشتنی دوو پیتی (ی) یه كه میان ژێری هه بێ و شه دده دار بێ دووهه میان زه ننه دار بێ وه كو: (حییتم، النبیین) ئه ندازه كه شی دوو حه ره كه یه .
5-مه ددى (لين) ):
ئه م جۆره مه دده له كاتێكدا ڕوو ده دا كه یه كێك له پیته كانی (لین) بگات به (سكون) .
پیته كانی (لین) یش دوان (ی، و) به و مه رجه كه خۆیان زه ننه یان ببێ و پیتی پێشووشیان (سه ر) ی ببێ. جا ئه گه ر (سكون) ه كه لازم بوو ئه وا شه ش حه ره كه یا زیاتر ئه ندازه ی مه دده كه یه تی، وه كو خوێندنه وه ی پیتی (ع) له سه ره تای سوره تی (شوری)، به ڵام ئه گه ر (سكون) ه كه (عارضي) بوو واته به هۆی وه ستانه وه بوو ئه وا وه كو مه ددی (عارض) درێژ ده كرێته وه له دوو حه ره كه وه تا شه ش حه ره كه وه كو : (والصيف ، من خوف).
تێبینی
1-ئه گه ر مه ددی لازم له یه ك ووسه دا كۆ بووه وه نابێ له هیچ كامێكیان كه م بكرێته وه وه كو : (أتحاجوني).
2-ئه گه ر مه ددێكی (منفصل) ڕوویدا به ڵام هه مزه كه له ئه نجامی (وصل) واته خستنه سه ریه كدا ده ڕۆیشت ئه وا نابێ مه دد بكرێ وه كو : ( قالوا اتخذ ، و المقيمي الصلاة).
3-ئه گه ر دوو جۆره مه دده كه گه یشتن به یه ك به ڵام یه كێكیان درێژ و به هێزتر بوو ئه وا ته نیا درێژ و به هێزه كه یان له به ر چاو ده گیرێ وه ك له م وشانه دا مه ددی (لازم) و (بدل) هه یه به ڵام هه ر لازمه كه ده كرێ (اَميَن البيت).
11- پیته كانی (قلقله):
بریتی یه له پێنج پیت (ق ، ط ،ب ، ج ، د)كه زیاده ده رخستنیان ده وێ له كاتی زه ننه داریدا..جا ئه گه ر سكونه كه له ناو وشه یه كدا بوو ئه وا ده ركه وتنه كه یان كه متره و پێی ده ڵێن (قلقله ی بچوك) وه كو : (يذعون ، يقطعون ، أجبتم) به ڵام ئه گه ر (سكون)ه كه له كۆتایی ووشه دا بوو به هۆی وه ستان (وقف) ه وه، ئه وا ده ركه وتنه كه یان زۆرتره پێی ده ڵێن: (قلقله ی گه وره) وه كو : (عذاب شديد ، بهيج ، انه الحق).
12- وه ستان (الوقف) :
بریتی یه له بڕینه وه ی ئایه تێك یا وه ستان له سه ر وشه یه ك پێش گه یشتنه سه ر ئایه ت یا وشه ی دواتر ;.
وه ستان دوو جۆری سه ره كی هه یه :
أ- وه ستانی ناچاری (وقف اضطراري): ئه مه به هۆی هه ناسه ته واو بوونه وه یا ته نگه نه فه سیه وه یا شتێك له و بابه ته ڕوو ده دا .
ب- وه ستانی ڕێپێدراو (وقف اختیاری): واته به ئاره زوو وه ستان له كۆتایی ئایه تێك یا وشه یه ك دا. ئه ویش چوار به شه :
1- وه ستانی ته واو (تام): بریتی یه له و وه ستانه ی له سه ر ئایه تێك یا چیرۆكێك ڕووی دابێ كه به هیچ جۆرێك په یوه ندی نه بێ له نێوان پاش و پێشی وه ستانه كه دا چ له باره ی ماناوه چ له ڕووی زمانه وانیه وه، وه كو (هم المفلحون) له هه وه ڵی سوره تی (بقره) دا .
2- وه ستانی (كافی): له كاتێكدا كه وه ستان ڕوو بدا له سه ر وشه یه ك كه تا ئه وێ ماناكه ی ته واو بێ به ڵام ئه وه ی پاشه وه شی هه ر له سه ر هه مان باس بڕوا، وه كو وه ستان له سه ر (أم لم تنذرهم لايؤمنون) له سوره تی (بقره) دا كه پاش ئه وه ش هه ر له سه ر باسی كافران ده ڕواو ده فه رموێ (ختم الله على قلوبهم).
ئه م جۆره وه ستانه ش په سه نده چونكه تا ئه وێ قسه كه مانا به خش و ته واوه به ڵام باسه كه ته واو نه بووه و له باره ی ماناوه په یوه ندی ماوه .
3- وه ستانی باش (حسن): له كاتێكدا وه ستان له سه ر وشه یه ك بێ كه تا ئه وێ ماناكه ی ته واو بێ به ڵام پێش و پاشی قه ستانه كه په یوه ندی یان ببێ هه م له باره ی ماناوه هه م لاباره ی زمانه وانیشه وه وه كو وه ستان له سه ر (الحمد لله) له سوره تی فاتیحه دا ئه م فه رمایشته تا ئێره باشه، به ڵام په یوه ندی له گه ڵ (رب العالمین) دا هه یه له باره ی ماناوه كه باسه كه (سوپاس بۆ خودایه په روه ر دگاری عاله میان) هه ر وه ها له باره ی زمانه وانیشه وه (الله) (موصوف)ه و (رب) سیفه تی یه تی .
4- وه ستانی نادروست (قبیح): ئه موه ستانه بریتی یه له وه ی له سه ر و شه یه ك بوه ستێ كه خۆی مانایه كی ئه و تۆ نه به خشێ و په وه ندیشی هه بێ له گه ڵ وشه كانی پاشه وه دا له باره ی زمانه وانی و له باره ی ماناشه وه وه كو وه ستان له سه ر (بسم) له (بسم الله الرحمن الرحیم) كه خۆی مانایه ك نابه خشێ و له هه موو بارێكیشه وه په یوه ندی له گه ڵ پاشه وه ی خۆی نی یه .
تێبینی
زانایان هه موو هاوقه ولن له سه ر ئه وه ی كه وه ستان له سه ر ئایه ته كان (سوننه ته) چونكه پێغه مبه ر (دروودی خودای له سه ر بێ) زۆر جار وه ستاوه له سه ر ئایه ت ...وه ئه م وه ستانه ش بۆ ئاسان كردنی خوێندنه وه و شیرین كردنی به كار هێنراوه به ڵام ده بێ بزانین كه چه ند وشه یه ك وه ستان له سه ریان حه رامه وه كو: (أنا الله ، اِني كفرت ، من أله ، ويل للمصلين) چونكه بێ پاش و پێشه كه یان مانایه كی گوناه و خراپ ده گه یه نن ..
ئهم بابهته له ماڵپهڕی ڕێگای ڕاستی وهرگیراوه
0 ..تێبینی:
إرسال تعليق