
مه‌ئمون ده‌ڵێ: (الْإِرْجَاءُ دِينُ الْمُلُوكِ). (الكنى والأسماء للدولابي 2/ 463) واته: (ئه‌و دینه‌ی حاكمه‌كان پێی رازین)، زۆر جار حاكم ناتوانێ راسته‌وخۆ ڕوو به‌ڕووی ئایین ببێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چاك ده‌زانن دژایه‌تی ئه‌و ئیسلامه دۆرانی به‌دوا دایه، ڕابردووی (ویلایه‌تی ماركسیه‌كان)یش به‌ڵگه‌یه‌كی زیندووه له‌سه‌ر ئه‌و راستییه، فیكری مورجیئه‌كان شه‌رعییه‌ت ده‌داته دینی حاكمه‌كان، حوكم كردن به‌جگه له‌قورئانی پیرۆز و ته‌حكیمی یاسای
هه‌ڵقولێوی فیكری به‌شه‌ری دژایه‌تی (حیجاب و ریش و رێپێدان به‌زیناو خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و كوشتن و سه‌رو شوێن بزركردنی زاناوبانگخوازان و لادانی هه‌ر هه‌موو كرده‌وه زاهیره‌كان نابێته ئه‌وه‌ی حاكم كافر ببێت بۆیه فه‌توا ده‌ده‌ن) به ده‌رنه‌چون له ده‌سه‌ڵاتی حاكم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و حاكمه جار جار له‌میدیاكان ووتویه‌تی ئیسلام دینێكی پیرۆزه‌و دیویانه نوێژی كردوه، ئه‌و ڕۆ ئه‌و فیكره دیسان خۆی هێناوه‌ته پێش و زۆر خه‌بیسانه سه‌ری هه‌ڵداوه، ناوی سه‌له‌فییه‌تیان بڵاوكردۆته‌وه بۆ ره‌واج دان به بیره بۆگه‌نه‌كه‌یان و خه‌ڵه‌تاندنی گه‌نجه بێ ئاگاکان له‌زانستی شه‌رعی، ده‌سته‌ی گه‌وره زانایانی سعودی چه‌ند فه‌توایه‌كیان داوه‌و له‌فه‌تواكان ئه‌و كتێبانه‌یان دیاری كردوه كه فیكری ئیرجا بڵاوده‌كه‌نه‌وه، بۆیه دژایه‌یه‌تی ئه‌و بیره بۆگه‌نه‌و له ڕوو وه‌ستانیان ئه‌ركی شه‌رعی هه‌موو موسڵمانێكی دڵسۆزه، ناساندنی سه‌رانی بیدعه‌چی و ره‌واندنه‌وه‌ی گومانه‌كانیان ده‌چێته چوار چێوه‌ی جیهادی ئه‌هلی بیده‌ع، بۆیه له‌و مینبه‌ره پاكه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ین به‌پشتیوانی خوای په‌روه‌ردگار ئه‌و كه‌سانه بناسێنین كه خاوه‌نی ئه‌و فیكره بۆگه‌نه‌ن .
سه‌ره‌تا ئه‌و گرنگه ناوه ناوه سه‌ردانی ئه‌و لینكه بكه‌ن لینكێكی زۆر گرنگه به‌ناوی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئیرجا .
هه‌روه‌ها ئه‌و كتێبه‌ش دابگرن فه‌توای گه‌وره زانایانی سعودی له‌خۆ گرتووه..
خوای په‌روه‌ردگار هه‌موو لایه‌كمان سه‌ر كه‌وتوو بكات و بمان كات به‌خزمه‌ت كاری بانگه‌وازی سه‌له‌فیه‌ت.
حه‌سه‌ن پشده‌ری
0 ..تێبینی:
إرسال تعليق