Blogger Widgets

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوک

Content left

الأحد، 29 أبريل 2012

ڕه‌بیع مه‌دخه‌لی ده‌ڵێ"بن باز" ته‌عنی له‌ سه‌له‌فییه‌ت داوە



مه‌دخه‌لییه‌كان ڕۆژ به‌ڕۆژ حه‌قیقه‌تیان ڕوون ده‌بێته‌وه‌و خه‌ڵكی شاره‌زای درۆكانیان ده‌بن، له‌وكاته‌ی گه‌له‌كه‌مان له‌ هه‌نگاونانه‌ به‌ره‌و گۆڕانكاری و هێنانه‌وه‌ی عه‌داله‌ت و لادانی سته‌م، ئه‌و كاره‌ش ئەوڕۆ به‌فه‌زڵی خوای گه‌وره‌ زۆرینه‌ی كورد له‌ كوردستان له‌سه‌ری كۆڕا و یەکدەنگن، کەچی مه‌دخه‌لییه‌كان هاتوون خۆپیشاندان حه‌رام ده‌كه‌ن!! ئه‌وان نه‌ك خۆنیشاندان له‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتی كوردی، به‌ڵكو مالیكیش له‌ به‌غدا به‌حاكمی شه‌رعی خۆیان ده‌زانن و خۆپیشاندان له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ حه‌رام ده‌كه‌ن،
 مه‌دخه‌لییه‌كان پێشتریش‌ له‌سه‌رده‌می سه‌دام ده‌رچوونی گه‌لی كوردیان به‌ده‌رچوون له‌ سوڵته‌ی حاكمی شه‌رعی وڵات ده‌زانی، بۆیه‌ فه‌زح كردن و ناساندنی ئه‌و فیرقه‌یه‌ ئه‌ركی هه‌موو موسڵمانێكه‌، ئیمامی "أبو حاتم الرازي" ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت، ده‌فه‌رموێت: "وعلامة أهل البدع الوقيعة في أهل الأثر, وعلامة الجهمية أن يسموا أهل السنة مشبهة, وعلامة القدرية "المعتزلة " أن يسموا أهل السنة مجبرة, وعلامة الزنادقة أن يسموا أهل الأثر حشوية ". [مختصر العلو للعلي العظيم للذهبي: حققه واختصره: محمد ناصر الدين الألباني]. واته‌: نیشانه‌ی بیدعه‌چییه‌كان زمان درێژیانه‌ به‌رامبه‌ر به ‌ئه‌هلی سوننه‌ت.. ئه‌و مه‌دخه‌لیانه‌ هه‌ڵده‌ستن به ‌ناشرین كردنی بانگخواز و زانا و مامۆستایانی جیهانی ئیسلامی، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌ چوارچێوه‌ی حیزب و فیرقه‌كه‌ی ئه‌وان بێت ئه‌وە كه‌سێكی چاكه‌، ئه‌وانە خۆشه‌ویستان تا درۆ هه‌بێ ده‌یكه‌ن ته‌نانه‌ت بۆ سه‌رخستنی بیروبۆچوونیان له‌ مه‌جلیسی خۆشیان زۆرجار قسه‌ی وا ده‌كه‌ن حه‌ز ناكه‌ن ئه‌و مه‌جلیسه‌ تایبه‌تانه‌ خه‌ڵكی تر بیزانێت، فه‌رموون له‌یه‌ك له‌و مه‌جلیسانه‌ ڕه‌بیعی مه‌دخه‌لی گوتویه‌تی "بن باز" ته‌عنی له‌ سه‌له‌فییه‌ت داوه؛‌ ئه‌وه‌ له‌كاتێكدا كه‌ ئه‌و زانایه‌ به‌ڕێزه‌ ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت، خزمه‌تكاری سه‌له‌فییه‌ت بووه‌ و، یه‌كێك بووه‌ له ‌مامۆستا هه‌ره‌ گه‌وره‌كانی ئه‌و بانگه‌وازه‌ موباره‌کە، به‌ڵام خوا ڕووی دوژمنانی سه‌له‌فییه‌ت ڕه‌ش كات.
فه‌رموون سه‌ره‌تا قسه‌كان به‌نوسین له‌نێوان سێ كه‌سه‌ "فه‌رید و ڕه‌بیع و ته‌رحیبی ده‌وسه‌ری" یه‌ :
قال فريد المالكي مخاطبا ربيع المدخلي :
لحظة ياشيخ أنا ياشيخ سمعتك يوم - والله يشهد والملائكة والناس أجمعين - ونحن في المطار؛ تقول لي: ياشيخ الشيخ ابن باز طعن في السلفية طعنة شديدة (كلمة غير واضحة) في المملكة، و الشيخ ربيع يطعن في ابن باز الشيخ ربيع يطعن في ابن باز، فهذا ياشيخ وإيش رأيك فيه ؟! ترضى هذا منو !
فرد عليه ربيع قائلاً : وأنا وأش أقصد، عرفت أنا وأش أقصد !
فريد المالكي: أنا فاهم قصد، لشنا كل مانشر! لكن لو أنا رُحت وقلت: الشيخ طعن في ابن باز، ما رأيك ياشيخ في هذا؟!
واش رأيك ياشيخ في هذا؟!
فقال ترحيب الدوسري: فعلاً هذه دعوى عريضة؟!!
فقال ربيع المدخلي : أسمع ، أسمع ، أنا قصدت أي شيء؟!
فقال فريد المالكي: أنا فاهم قصدك ياشيخ!
قال ربيع : وايش قصدي؟!
قال فريد المالكي: والشيخ ما يعلم وما درى عن (كلمة غير واضحة)، لمّا اتصلت بالشيخ عبدالعزيز، وأخذ يمدح في سلمان وسفر ورد، فأنت غضبت ياشيخ وقلت هذه الكلمة وأنا أقول إن الشيخ كان غضبان .
فرد عليه ربيع المدخلي: أسمع، أسمع أنا اللي أقوله بيني وبينك، لا تقوله لأحد قدام الناس،
فريد المالكي: والله ياشيخ .....
فرد المدخلي مقاطعا: ...... أول مرة وثاني مرة، اتركني أنا، مادام بيني وبينك، أنت تبغي الكلام اللي بينك وبين ترحيب بينك وبينو، وأنت الآن تنشرني في المجالس، فلاتنشرني - بارك الله فيك - " انتهى.  
خۆشه‌ویستان فیرقه‌ی مه‌دخه‌لی فیرقه‌یه‌كی سه‌رلێشێواون هه‌ركه‌سێك هه‌نگاوێك بنێت بۆ ناساندیان هه‌نگاوێكی ناوه‌ بۆدیفاع له ده‌عوه‌ی سه‌له‌فییه‌ت، بۆیه‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ و گه‌یاندنی به‌موسڵمانان به ‌ئه‌ركی هه‌موو خه‌مخۆرێكی سه‌له‌فی ده‌زانم.
حه‌سه‌ن پشده‌ری

0 ..تێبینی:

إرسال تعليق

هه‌ڵبژارده‌ی

ئەم بابەتە بڵاوبكەرەوە لە

Twitter Delicious Facebook Digg Stumbleupon Favorites More