Blogger Widgets

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوک

Content left

السبت، 28 أبريل 2012

علی باپیر ئامادە نی یە سەبارەت بە رونکردنەوەکەی لەگەڵ زانایانی کۆمەڵ کۆببێتەوە


پێگه‌ی گزنگ: پاش بڵاوبوونەوەی رونکردنەوەیەکی عەلی باپیر کە لە نەورۆزدا بڵاویکردەوە، باڵێکی ناو کۆمەڵی ئیسلامی دژی 


عەلی باپیر وەستانەوەو لەچەندین روونکردنەوە و بەیاننامەی جیادا وەڵامی عەلی باپیریان دایەوە.
ماوەی مانگێکە ناکۆکیەکانی هەردولا رۆژ بە رۆژ توندتر دەبێت تا دێت ئەو ناکۆکیانە پەرەدەسێنن و بەرپرسان و ئەندامانی کۆمەڵی ئیسلامی لە یەکتری زویر دەبن.


محمد حەکمیش داوا دەکات ئەندامانی کۆمەڵ ئەو کیشە کۆتایی پێ بهێنن.
"گزنگ" ئەوەی زانیوە کە زانایانی نیو کۆمەڵێ‌ ئیسلامی لە ئیستادا بەڵگەی پێویستیان ئامادە کردوە بۆ روبەروبونەوە لەگەڵ عەلی باپیر، بەڵام عەلی باپیر ئامادە نەبوو ئەو روبەرو بونەوەیە ئەنجام بدرێت، دەڵی: ئیمە رای خۆمان بەجیا بڵاودەکەینەوە و بابەتەکە بابەتێکی خیلافییە.
وە لە ئیستا زانایانی کۆمەڵێ‌ ئیسلامی لە عەلی باپیر و کەناڵی ئاسمانی پەیما نیگەرانن، چونکە بە بوچونی ئەوان کەنالی ئاسمانی پەیام تەنها وتەکانی عەلی باپیر دەگوازێتەوە، بۆ زانایانی نیو کۆمەڵ نی یە هیچ شتێک لەو بارەیەوە لەو کەناڵەوە بگوازنەوە.

0 ..تێبینی:

إرسال تعليق

هه‌ڵبژارده‌ی

ئەم بابەتە بڵاوبكەرەوە لە

Twitter Delicious Facebook Digg Stumbleupon Favorites More