Blogger Widgets

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوک

Content left

الخميس، 26 أبريل 2012

دەركەوتنی یەكێك لەدیارترین سەركردەكانی شۆڕشی سوریا بەڕیشەوە..




پێگه‌ی گزنگ: مولازم تەلاس عبد الرزاق بەرپرسی كەتیبەی فاروق  لەشاری حیمص دوای ئەوەی دەركەوت لەگەڵ چاودێرانی بیانی  بینرا كە ڕیشی بەرداوەتەوە‌و سمێڵی كورت كردۆتەوە,

لەڕۆژی شەممە 21ی ئەم مانگەدا, ئەمەلەكاتێكدایە كەزۆرێك لەسوریەكان سەیری تەلاس دەكەن وەك یەكێك لەئەستێرەكانی شوڕشی سوریا, وەخاوەنی لایەنگرێكی زۆرە لەسوریادا.
ئەم دەرگەوتنەشی بەم شێوەیە عەلمانیە ئۆپۆوسیۆنەكانی ئەووڵاتەی ناڕەحەت كردوو, یەكێك لەوانە كە فەرەج بەیرەقدارە هاتە وتەو
داوای لێكرد, ڕیشی لابات تاوەكووەك كەسێكی سەردەمیانە دەربكەوێت یان سمێڵی وازلێبێنێت لەسەر شێوەی دەركەوتنی سەركردەی
شیوعی كوبی جێفارا, وەوتیشی كە ئەم نامەیەی خزمەتی گەلی سوری دەكات لەڕوی سەربازی‌و ڕاگەیاندنەوە بەرەو باشتر,
وەبەیرەقدار وای بۆ دەچێت كە هێشتنەوەی ڕیش‌و سمێڵ كورتكردنەوە ئەو بەهانە ئەبەخشێت بەنیزامی ئەسەد كەبەوەی شۆڕشەكە
شۆڕشێكی سەلەفییە.
ئەم وتانەی بەیرقدا ڕوبەڕوی ڕەخنەیەكی توند بویەوەو چالاكوانی سوری تەریف سەیدعیسی وتی كەئەمە خۆ هەڵقورتاندنێكی
قبوڵنەكراوە لەئازادی كەساندا, بەتایبەت لەلایەن كەسێكەوە كە دەلێت ئەولەگەڵ ئازادی تاكە كەسدایە.
وەعبدالە ی چالاكوان ‌و‌وتی عبدالزاق هەموچركەیەك موعەرەزە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی مردن وەئەو ئەیەوێت بەوشێوەیە بگات بەخوای
خوی كەپێی خۆشە‌و بڕاوای پێی هەیە, نەك بەوشێوەیەی كە خەڵكانی تر پێیان خۆشە.
وەپرسیار دەكات: خوا وەعدی بەهەشتی بەو داوە ئەی خەڵكی تر وەعدی چیان پێداوە! ئایا حەشری ئەكەن لەگەڵ جێفارادا, وە وتی
تەلاس ئەیەوێت شۆڕش بكات بەسەر توغیاندا, وەڕیشیشی بریتیە لەهێمای شۆڕش بەسەر لەسنور دەرچواندا كە بریتیە لەنیزامی
سوری‌و شوێنكەوتووەكانی‌و ئەوانەی لەبازنەی ئەودا دەخولێنەوە.
وەچالاكوانێكی تری سوری بەناوی حسام صباغ ئەمەی بەهەلزانی بۆ ڕەخنەگرتن لەعەلمانی‌و وتی عەلمانیەت ماوەی 90 ساڵە وڵاتی
پەلكێش كردووە بەرەو دواكەوتەی‌و سوریای گۆڕیوە بەدۆزەخ .
وە وتیشی كەعەلمانیەت سوریای بەتاڵانبردووە, بەبەراوردبە ئەردۆگانی سەرۆكی توركیا كە لەماوەی دەساڵدا توركیایی گۆڕی بۆ
دەوڵەتێكی گەورە, لەكاتێكدا كەعەلمانێتی ئەتاتورك گۆڕی لەدەوڵەتێكی گەورەوە بۆ دەوڵتێكی دواكەوت‌و لەدەوڵەتەكانی جیهانی
سێیەم .

0 ..تێبینی:

إرسال تعليق

هه‌ڵبژارده‌ی

ئەم بابەتە بڵاوبكەرەوە لە

Twitter Delicious Facebook Digg Stumbleupon Favorites More