نوسینی : باوکی ئەسماء
مِنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَيْهِ ۖ فَمِنْهُمْ مَنْ قَضَىٰ نَحْبَهُ وَمِنْهُمْ مَنْ يَنْتَظِرُ ۖ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلًا (الأحزاب:٢٣)
واتە: لهناو ئهو بڕوادارانهشدا پیاوانی وایان ههبوو، ئهو پهیمانهی بهخوایاندابوو، راستیان لهگهڵ كردو،زۆر بهباشی پابهندیشبوون پێیهوه و، كاتێكیش كهوتنه جهنگهوه مهردانه جهنگیان كرد ئینجا بووشیان نهزرو پهیمانی خۆی برده سهرو،جهنگاوهرانه جهنگی كرد تا شههیدكرا ، ههشیان بوو ههردهم چاوهڕوانی شه هیدی بوولهڕیێ خوادا ،بههیچ جۆرێكیش كلا نهبوون و پهیمانی خۆیان نهگۆڕی.
( ئهنهس) دەفەرمووێ:مامم لهبهر ئهوه كهله(بهدر)دا ئاماده نهببوو،خۆی زۆر بهزیان مهند دادهناو، بڕیاریدا بهخواكه له جهنگی ئایندهدا جێ دهستی دیار بێت بۆ ئیسلام و، قارهمانیهتی خۆی بنوێنێ، جا كه جهنگی خهندهق پێش هات، بێ دووو سێ چوویه جهنگهكهوهو، قارهمانانه جیهادی خۆیكردو،پاشان شههیدبوو، ئهنهس دهڵێ: كه تهماشامانمان كرد، دهبینین(٨٣ ) برینی پێوهیهو وای لێكرابوو، پوورم گوتی: به نیشانهی سهر پهنجهكانیا ناسیمهوه، ئهوجا ئهم ئایهتهی :( من المؤمنين رجال صدقوا ماعاهدواالله عليه ..) بۆ قهدردانی ئهوكارهی مامم هاته خوارێ(تەفسیری ڕامان).
دەست خۆشی و دوعای خێر دەکەم لە هەموو ئەو مامۆستاو زاناو عەمامە پاکانەو ئەو خوشك و براخوێن گەرم و دایە حاجی و باوە حاجی یە دەست بەدەست نوێژانە م کەوا چاونەترسانە بۆبەرگری کردن لەپەیامی خوا بەدەنگ مامۆستاو زانا سەربەرزەکانی شاری قەڵاو منارەی هۆلاکۆ بەزێنەوە هاتن و سەلماندیان بۆکوفری کوردی و جیهانی کەوا لەسەر داکۆکی کردنیان لە دینی خوا بچوکترین سازش ناکەن ،ئەگەر چی ئێمەش تامەزرۆی دیدارتان بووین و بێباکانە حەزمان دەکرد لەناو ئاپۆڕا جەماوەریەکەدا بوینایە بەڵام ئیوە بوونە هۆکاری هاتنە سەرخەتی دەسەڵات و ڕێگەی دووری ئێمەتان نزیك کردەوە و پەیمانیشتان داوە هەرکات وە لەهەرجێ یەك بابایەکی کورد بێ ڕێزیەك بکات و مەرجەکانتان جێ بەجێ نەکرێت ئەوا مزگەوتی صەواف هەرماوەو جەماوەری ئیسلامیش هەرکات ئێوە فەرمانتاندا ئامادەیە لەخزمەتان دا.
مەرجەکانی ئێوەی عەمامە پاك مەرجی هەموو تاکێکی مسوڵمانی ئەم هەرێمەیە و ئەگەر چی لەهەندێك خاڵدا ڕاجیاش بین بەتایبەتی هەڵوەشاندنەوەی خۆپیشاندانەکەی ڕۆژی سێ شەممە کە خەڵکێکی زۆر لە ناوچەکانی تری کوردستانەوە خۆیان بۆ ئامادە کردبوو بەڵام دیارە بەڕێزتان لەئێمە شارەزاترن و ووتەکانتان جێگەی ڕێزو پێزانینمانە.
پاش ئەوەی بەپشتیوانی خوای گەورە بڕیارم دابوو سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ بڕۆم بەرەو شاری هەولێری ئیسلام پەروەری خۆڕاگر لەئاستی دووژمنان و ناحەزانی ئیسلام دا ،دوێنێ شەو پاش گەڕانەوەم لەنوێژی عیشاء پەیوەندیم پێوە کرا کەوا سێ شەممە خۆپیشاندان ئەنجام نادرێت و مامۆستایانی ئاینی چاوەڕوانی جێبەجێ کردنی مەرجەکانن! بەڕاستی سەرەتا زۆرم بەلاوە ناخۆش بوو کەوا نەمتوانی بەشداربم لەگەڵیان دا بەڵام دواتر هەر خۆم پێنەگیراو پەیوەندیم کرد بەو برایەوە کەوا بڕیاری دابوو کۆڕێكم بۆ ببەستێت لەژێر ناونیشانی(بێ هەڵوێستی مسوڵمانان لەبەرامبەر بێ ڕێزی کردن بەپیرۆزیەکانی ئیسلام) کەلەلایەن لایەنێکی ئیسلامی یەوە ئامادەسازی بۆکرابوو زۆر بەخۆشحاڵیەوە خۆم ئامادەکرد بڕیار وابوو سبەینێ ڕۆژی سێ شەممە کاتژمێر(٤:٣٠)ی پاش نیوەڕۆ ئەگەر خۆپیشاندان نەبێ کۆڕەکە ئەنجام بدرێت!
بەڵام بەداخەوە هەر ئەمڕۆ پەیوەندیان پێوەکردم و ووتیان مامۆستا کۆڕەکە ڕەفز کراوەتەوە! منیش ووتم بۆ؟ ووتی بەخوای ئیتر بڵێم چی ووتویانە باش نی یە لەم کاتەدا! منیش بەسەر سوڕمانەوە ووتم جابراگیان ئەگەر ئێمە بۆ خۆمان هەڵوێستمان وابێت بەرامبەر بە ئیسلام ئەی دەبێت چی بڵێین بەمسوڵمانان سادە؟
دواتر هەرشتێك ڕوبدات من بۆ خۆم بەرپرسیارم لە ووتەکانم بەڕاستی زمانێك ئەگەر لەپێناو بەرگریکردن لەئیسلامدا بەکارنەهێدرێت ئیتر ئەو زمانە بۆبڕین باشە وەك بەدەست ناتوانین بەرامبەر ئەو خراپەکاریانە راوەستین خۆ زمانەکە ماوە سوپاس بۆ خوا!؟
بەهەرحاڵ خێری تێدایەو داواکارم لەخوای گەورە لەپاداشتی خۆی بێبەشمان نەکات و ئێمەشی لەڕیزی ئەوانەدا ژماردبێت کەوا سەر ڕاستانە بەرگرییان کرد لەپەیامی خوا(اللهم امین اجمعین).
بەڵام پرسیارێك لەوکەسانە دەکەم کەوا گوێی خۆیان لێ کەڕ کرد و بەدڵیش ئامادە نەبوون بگرە زۆرێك هەر بە باشیشیان نەدەزانی جا ئیتر هەرکەسەو بەپێی نیەتی خۆی کەخوا ئاگاداری نهێنی و ئاشکراکانە وەك ئەوەی کەوا بەرگریکردن لە پەیامی خوا تایبەت بێت بەکۆمەڵێك کەسەوە و ئیتر ئەوی ناوێت یان هەندێك بۆ خۆدزینەوە دەیان ووتەی قەڵەو قەڵەوی وات بۆدەکەن کەسەر سوڕمان دەبیت بەڕاستی!
ئایا ئێستا دەڵێی چی کەوا دەیانی وەك من نیازیان وا بوو بچن و بەڵام ئەنجامیش نەدراو دڵنیاش بن ئەگەر نیەتیان پاك بوبێت لەگەڵ خوای خۆیان دا ئەوا پاداشتی ئەوانەیان دەست کەوتوە کەوا بەشدار بوون لەو بەرگریکردنەدا؟.
لەکۆتایی دا: دەڵێم بەپشتیوانی خوای گەورە سازش ناکەین لەسەر بچوکترین بەشی دینەکەمان وەهەرکاتێکی کەش بێت لەخزمەتی ئەو پەیامەداین بەکردار إن شاأللە، سەربەرزی و سەرفرازیش بۆ هەموو ئەوکەسانەی کەوا لەهەولێربون و ئەوانەیشی بەتەما بوو بڕۆن لەهەر ناوچەیەکی تری هەرێمی کوردستان بۆ بەرگریکردن لە پەیامی خوا.
0 ..تێبینی:
إرسال تعليق