Blogger Widgets

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوک

Content left

الثلاثاء، 1 مايو 2012

( ئیسلام په‌یك و (مصطفی زه‌مانی



 ئه‌صل و بوونی حیزبی ئیسلامیی‌ بۆ گێرانه‌وه‌ی حوكمی خوای گه‌وره‌یە، ئه‌وه‌ش  زۆر له‌وه‌ ڕوونتره‌ به‌ڵگه‌ی بۆ بهێنرێته‌وه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گروپه‌ گومڕاكان هه‌وڵده‌ده‌ن ناوی سه‌له‌فیه‌ت بقۆزنه‌وه‌ بۆ شێواندنی ئه‌و ڕاستیه‌، به‌ڵام به‌فه‌زڵی خوای گه‌وره‌ موسڵمانان زۆر له‌وه‌ حاڵیترن به‌قسه‌ی ئه‌م و ئه‌و باوه‌ڕ بكه‌ن. دوای ئه‌وه‌ی واقیعیش ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه‌ مه‌دخه‌لیه‌كان خۆشیان حیزبێكن وه‌لائیشیان بۆ كه‌سێكه‌ به‌ناوی ڕه‌بیعی مه‌دخه‌لی، ئه‌وه‌ی گرنگه‌ سه‌رنجی خوێنه‌ری بۆ ڕاكێشین ئه‌وه‌یه‌ چۆن مه‌دخه‌لیه‌كان پێچه‌وانه‌ی ده‌قه‌ شه‌رعییه‌كان هه‌نگاوده‌نێن و ده‌ڵێن حیزبایه‌تی له‌ ئیسلامدا نییه‌، زۆر به‌داخه‌وه‌  خه‌ڵكێكیش ئه‌و ئه‌صله‌یان قۆزتۆته‌وه‌و زۆر خراپ به‌كاری ده‌هێنن، ز‌نجیره‌یه‌كی ئێرانی بلاوكرایه‌وه‌ به‌ناوی(یوسفی ڕاستگۆ)ی ئێرانی، سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی ئه‌هلی سونه‌ت و جه‌ماعه‌ت كۆڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نابێت كه‌س ڕۆلی پێغه‌مبه‌ران ببینێ، بەڵام ئه‌و حیزب و لایه‌نانه‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ئه‌صڵه‌یان كرد و هه‌نگاوێكی چاكیان نا بۆ خزمه‌تكردنی شیعه‌ له ‌ئێران، ئه‌وه‌ی كه‌جێی سه‌رنجه‌ له‌و بابه‌تانه‌ ڕۆلی پاشكۆی ئه‌و حیزبانه‌یه‌  له‌ خزمه‌ت كردنی شیعه‌ و فیكری موعته‌زیله‌(سایتی ئیسلام) په‌یك یه‌كێكه‌ له‌و سایتانه‌ی دژایه‌تی سه‌له‌فیه‌ت ده‌كات و خزمه‌تی فیكری موعته‌زیله‌ و شیعه‌ ده‌كات، بۆیه‌ زۆر هه‌وڵده‌دات مه‌دخه‌لیه‌ت و سه‌له‌فیه‌ت تێكه‌ڵی یه‌ك بكات، له‌هه‌مان كاتیشدا  ئه‌و بابه‌ت و بۆچونانه‌ش بڵاو بكاته‌وه‌ كه‌ ڕووبه‌ڕووی سه‌له‌فیه‌ت دێته‌وه‌ یا ته‌م و مژێك هه‌ڵبكات نوری ئه‌و مه‌نهه‌جه‌ پاكه‌ بشێوێنێت. (مصطفى زه‌مانی) ئه‌و كه‌سه‌ شیعه‌یه‌یه‌ كه‌ ڕۆڵی یوسف پێغه‌مبه‌ری بینیوه‌، ڕه‌واج دان بۆ ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ به ‌ئاسایی كردنی ئه‌و ناشه‌رعیانه‌یه‌ له‌گه‌ڵ شیرن كردنی بیرۆچۆنی ئه‌و  گومڕابوانه‌ لای خه‌ڵكی، ئه‌وه‌ له‌كاتێكدا به‌ندینخانه‌كانی ئێران پڕه‌ له‌ هه‌زارا گه‌نجی ئه‌هلی سونه‌ت و جه‌ماعه‌ت و گه‌رده‌نی سه‌دان زانای سونییان به‌په‌تا هه‌ڵواسی و له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی پیلانه‌كانی شیعه‌ بۆ كافر كردن و به‌ شیعه‌كردنی خه‌ڵكی سونه‌ی ئێران، به‌ئاسایی كردنی بینینی ڕۆلی پێغه‌مبه‌ران سه‌ڵات و سه‌لامی خوایان له‌سه‌ر بێت، وه‌ ڕه‌واجدان و زیادكردنی خۆشه‌ویستی بۆ خه‌ڵكانێك كه‌ صه‌‌حابه‌ی كیرامیان پێ كافره‌ و پێیان وایه‌ هه‌م پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم ) وه‌هه‌م صه‌‌حابه‌ی كیرام زوڵمیان له ‌عه‌لی كردووه‌ ڕه‌زای خوای له‌سه‌ر بێت، ئه‌و جۆره‌ هه‌نگاونانه‌ به‌شداری كردنی ڕاسته‌وخۆیه‌ له‌و تاوانانه‌. (مصطفى زه‌مانی) كه‌سێكه‌ خاوه‌ن په‌یامێكه‌ په‌یامی شیعه‌گه‌رایه‌تی پێیه‌،  ئه‌و ڕۆڵه‌ی قۆزتۆته‌وه‌ بۆ گه‌یاندنی ئه‌و په‌یامه‌ گه‌ر ئه‌و ز‌نجیره‌یه‌ به ‌به‌رژه‌وه‌ندی شیعه‌ ته‌واو نه‌بوایه‌ ئێران ئاماده‌ی خۆ پێ ماندووبوون كردن  نه‌ده‌بوو ، ئیسلام په‌یك ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌ی كه‌ناڵی كه‌وسه‌ری شیعی له‌گه‌ڵ ناوبراو بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ گوایه‌ زۆرجار له‌به‌ر گریان ناچار بووین‌ فلیمه‌كه‌ ڕاگرن، به‌ڵام ئاماژه‌ به‌سه‌رتای چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ ناكات كه‌ مصطفى زه‌مانی سه‌ره‌تای قسه‌كانی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی (غه‌دیر)  پیرۆزبای له‌ جیهانی ئیسلامی ده‌كات، وه‌ ناوه‌ ناوه‌ له‌خواره‌وه‌ی شاشه‌كه‌ش ئه‌و عیباره‌ته‌ ده‌رده‌كه‌وت   (جعلنا الله واياكم من المتمسكين بولاية امير المؤمنين الامام علي عليه السلام)  له‌ ڕۆژی جه‌ژنی غه‌دیر چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌ په‌یامی جه‌ژنی غه‌دیریش به‌و خه‌ڵكه‌ ڕاده‌گه‌ێنن .
جه‌ژنی غه‌دیر گوایه‌ ئه‌و ڕۆژه‌ بووه‌ كه‌ حه‌قی ئیمام عه‌لی له‌ خیلافه‌تی لێده‌خورێت‌، واته‌ ئیمام ئه‌بوبەكر خیلافه‌تی لێزه‌وت كردو دوای ئه‌ویش هاوه‌ڵانی پێغه‌بمه‌ر(صلى الله عليه وسلم) خیلافه‌تیان زه‌وت كرد، بۆیه‌ زانایان ده‌رباره‌ی ئه‌و جه‌زژنه‌ ده‌فه‌رمون:
تمادت الرافضة في هذه الأعصر في غيِّهم، بعمل عاشوراء باللطم والعويل، وبنصب القباب والزينة، وشعار الأعياد يوم الغدير، فعمدت جاهلية السنة. العبر في خبر من غبر (٢/١٧٦).   ئه‌وه‌ هه‌مووی بۆ بزركردنی سونه‌ت و هێنانه‌ پێشی بیدعه‌یه‌، ده‌بێت خوێنه‌ری به‌رێز دیوی ناوه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان بخوێنێته‌وه‌، وریایی سیاسه‌تی به‌ئاسایی كردنی حورمه‌ت نه‌گرتن و سوك كردنی بیروباوه‌ری ئه‌هلی سونه‌ت و جه‌ماعه‌ت بخوێنێته‌وه‌،  سایتی ئیسلام په‌یك ئه‌رکی به‌ئاسایی كردنی سوككردنی باوه‌ڕی ئه‌هلی سونه‌تی گرتۆته‌ ئه‌ستۆ بۆیه‌ له‌ هه‌وڵی شكاندنی ڕه‌مزه‌كانی ئه‌و مه‌نهه‌جه‌ پاكه‌ی داوە،‌ وه‌كو به ‌زه‌ندیق و پیاوی دوژمن له‌قه‌ڵه‌مدانی شه‌یخ الاسلام محمد كوری عه‌بدولوه‌هاب و تێكه‌ڵ كردنی مه‌دخه‌لیه‌ت به‌سه‌له‌فیه‌ت و ڕه‌واجدان و جوانكردنی فیكری ئیعتیزال و ڕه‌وافیز.
حیزبیه‌ت به‌وشێوه‌یه‌ خزمه‌تی گومڕایی پێبكردێت بێگومان له ‌ئیسلامدا حه‌رامه‌ یارمه‌تیدان و پشتگیری كردنی  وه‌كو ئه‌و كه‌سه‌یه‌ نوێژ ڕوو به‌ره‌و قه‌بری پیاوچاكێك ده‌كات خوا په‌نامان دا، نوێژ ڕوكنی ئیسلامه‌ قه‌بر په‌رستنیش شیركه‌ و له ‌ئیسلام ده‌رچوونه‌، ئه‌و نوێژه‌ لای ئه‌و كه‌سه‌ بۆته‌ هۆی له‌ ئیسلام ده‌رچوونی، ئیش كردن بۆ حیزبێك خزمه‌تی گومڕایی پێبكات وه‌كو وێنه‌ی ئه‌و نوێژ خوێنه‌یه‌.
خوای په‌روه‌ردگار موسڵمانان سه‌ركه‌وتوی دونیا و دواڕۆژ بكات و له‌شه‌ری گومڕابوو و بیدعه‌چیه‌كان بمانپارێزێت.

باوكی زوبه‌یر

0 ..تێبینی:

إرسال تعليق

هه‌ڵبژارده‌ی

ئەم بابەتە بڵاوبكەرەوە لە

Twitter Delicious Facebook Digg Stumbleupon Favorites More