شەیخ و فەرمودەناسی سەردەم ابو اسحاق الحوینی باری تەندروستی زیاتر ئالۆز بوەو كەوتۆتە حالەتی بێهۆشی.
ئەمەو شەیخ محمد یعقوب دەلی لەو كاتەی كە سەردانیم كرد پالەپەستۆی خوێنی لەنێوان 70- 50 دابوو لەحالەتی بێهۆشی بوو دوای ئەوەی بۆ ماوەیەكی كەم بەخۆ هاتەوە پێی راگەیاندم ئەو وەصیەتەم بەموسڵمانان بگەیەنێ : سەلامی خوا لەهەموو موسڵمانێك بێت من ئێوەم لەپێناو خوای گەورە خۆش دەوێت گەر دڵی هەر یەكێك لەئێوەم هێشاندبێ داوای لێبوردن وگەردەن ئازای دەكەم، وە هەر كاتێك گەر توند ببوم لەسەر كەسێك بزانن مەبەستم سەرخستنی شەرعی خواو سونەت بووە خوای گەورەش ئاگادارە تەمەنی خۆم لەپێناو خۆشەویستی خواو پێغەمبەرەكەی خەرج كردوە.
خوای گەورە شیفای شەیخی پایەدار بدات و تەمەن درێژی بكات بۆ خزمەتی بانگەوازی سەلەفی.
له سايتي كوردي نيوز وهرگيراوه
0 ..تێبینی:
إرسال تعليق