دەنگی ئیسلام: بەپێی هەواڵێك کە لە پەیجەکانی فەیسبووك و هەندێك ماڵپەردا بڵاو کراوەتەوە، گۆڤاری چرپە -ئەم گۆڤارە لە شاری هەولێر دەردەچێت و هەڵمەت گۆران کە هەمان ئەو کەسەیە کە قورئانی پیرۆزی سووتاند لە وڵاتی نەرویج و لە یووتیوب بڵاوی کردوە و مامۆستا کرێکاریش ڕاستەوخۆ بوێرانە فەتوای کوشتنی بۆ دەرکرد کە لەسەر فەتواکەی دادگای نەرویجی (٥) ساڵ بریاری زیندانی کردنی بۆ مامۆستا کرێکار دەرکرد؛ ئەوە نزیکەی ٢ مانگە وا لە زیندانە لەسەر پارێزگاریکردن لە قورئانی پیرۆز و هەمان هەڵمەت گۆرانی قورئانسووتێن کوفرە بۆ گەنەکەی خۆی لە گۆڤاری چرپەدا بڵاو کردۆتەوە بە ناوی (من و خوا). لەناو بابەتەکە دا زۆر کوفر و بێڕێزی تێدایە بەرامبەر بە خوای گەورە.
بۆ زانیاریی زیاتر دەتوانن ژمارەی نوێی گۆڤاری چرپە بخوێننەوە، بەڵام کوفرەکەی گەیشتۆتە ئەو ڕادەیەی کە وشەی (بێشەرەف) بە خوا دەڵێت و وشەی (گەواد و حەرامزادە) بەرامبەر خودا و پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) بەکار دەهێنێت -پەنا بە خوا-. وە زۆر لەمە خراپتریشی وتووە لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەم گۆڤارە مامۆستا مەلاخالید گەردی، وتارخوێنی مزگەوتی ئیبراهیم گەردی، لە وتاری ئەم هەفتەیەیدا باسی ئەم بابەتەی کرد.
وە ڕوونیشی کردەوە لەماوەی ڕابوردوودا ئەم ڕۆژنامەنووسانە لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام دا بەفەرمی لەسەر دەستدرێژیکردنی مافی ئازادی و دەستدرێژیکردنی پیرۆزییەکانی ئیسلام رێککەوتین کە بە هیچ شێوەیەك سووکایەتیکردن بە پیرۆزیەکانی ئیسلام نەکرێت، بەڵام پەیمانەکەیان شکاند. باسیشی لەوە کرد ئەگەر حوکوومەت و پەرلەمان ئەم سووکایەتیکردنە ڕانەگرێت و یاسایەکیان بۆ دەرنەکات، ئەوە ئەوانیش دەستیان لەپشت ئەم سووکایەتییەدا هەیە و ئەگەر هەر ڕووداوێك ڕووی دا، خۆیان بەرپرسیارن. دەبێت خۆیان یەك لای بکەنەوە.
لە کۆتاییی وتارەکەیدا داوای لە هەموو خەڵکی موسڵمانی کوردستان کرد کە پشتگیرییان بکەن لە ڕۆژی سێشەمە لە ڕێكەوتی ٨/٥/٢٠١٢ کاتژمێر ١١ی نیوەڕۆ لەبەردەم مزگەوتی سەواف (صواف) لە شاری هەولێر خۆپیشاندن دەست پێدەکەین.
ئەم هەواڵە لە بابەتێکی بارزان ڕەمەزانەوە وەرگیراوە کە داوای کردوە لە سەرجەم ماڵپەڕ و سایتەکاندا بڵاو بکرێتەوە.

0 ..تێبینی:
إرسال تعليق