
سه‌ره‌تا/ پێویسته كاتێك ڕه‌خنه له كه‌سێك یان له دیدو هزرێك ده‌گیردرێت راسته‌وخۆ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ "دیدو هزری تۆدا" نایه‌ته‌وه یه‌كسانی نه‌كه‌یت به سفر، نه‌خێر..!! مرۆڤی به ویژدان و خاوه‌ن داگه‌ریی ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كانی ئه‌و كه‌سه یان ئه‌و دیدو هزره هه‌ڵسه‌نگێنێ و باش و خراپ باس بكات و سه‌رجه‌م لاپه‌ڕه‌كان هه‌ڵبداته‌وه‌و ته‌نها لایه‌نه نیگه‌تیڤه‌كان نه‌بینێت و سه‌رجه‌م په‌ڕه‌كان بلاَو بكاته‌وه، بۆیه له‌و ڕووه پێویسته چ كه‌سی عه‌لمانی یان ئیسلامیی ئه‌و یاسایه‌ی له‌بیر بێت، به‌تایبه‌ت ئێمه‌ی موسڵمان كه خاوه‌ن مه‌نهه‌جێكی ئاسمانی ڕه‌سه‌نین و ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت: كه ده‌بێ له كاتی (الجرح والتعدیل)دا ئاگامان له‌م سێ خاڵه گرنگه بێت: (زانست- دادگه‌ری- ویژدان) وه‌ك چۆن مه‌نهه‌جی ئه‌هلی سوننه‌و جه‌ماعه دیاریانكردووه، بۆیه له‌م ده‌رگایه‌وه ده‌چینه ناو ته‌وه‌ره‌ی باسه‌كه‌مانه‌وه:
ئوسامه بن لادن له ڕوانگه‌ی دڵسۆزیی و پشتكردنه دونیا‌و به عه‌مه‌لی كاركردنی بۆ دیدو هزری خۆی بۆ تێگه‌یشتنی له ئیسلام، له هه‌رسێ ڕووی (بانگه‌واز- كۆچ – جیهاد) كه‌مته‌رخه‌می نه‌كردووه‌و به بڕوای زۆرێك له ناسراوان و نزیكانی پیاوێكی زۆر دلسۆزو خزمه‌تكاری دین و موسڵمانان بووه، یه‌كێك له سیفاتی كه‌سی سه‌ركرده‌و باوه‌ڕپێكراو ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ هاتنه به‌رده‌ستی ئه‌و هه‌موو ده‌ستكه‌وت و پول و پاره‌و پۆست و خۆشگوزه‌رانییه، به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت ئه‌م پشت له‌و هه‌موو ده‌ستكه‌وتانه بكات و ببێته خزمه‌تكاری ئه‌و ڕه‌وت و دیده‌ی كه بانگه‌وازی بۆ ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی باوكی له‌ساڵه‌كان 1980 زایینی له كاره‌ساتێكی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فرۆكه‌دا گیانی له‌ده‌ستدا، به‌شه میراتی ئوسامه بنلادن كردیه (300) ملیۆن دۆلار!! به‌لاَم به پێچه‌وانه‌ی بیركردنه‌وه‌ی براو خزم و كه‌س و كاره‌كه‌ی، ئوسامه بنلادن ئه‌م هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانه‌ی خسته خزمه‌ت دیدو هزره‌كه‌یی و په‌یڕه‌وانی، وه له‌به‌رخاتری دین و په‌یڕه‌وكردنی یاساكانی ئیسلام، غه‌ریبیی و ده‌ربه‌ده‌ریی زۆری چه‌شتووه‌و له‌و پێناوه‌شدا ده‌یانجار توشی گرتن و ئه‌زیه‌ت و ئازار بووه‌ته‌وه، پاشان هه‌ر له‌و پێناوه‌دا ئاماده‌بوو ئه‌و هه‌موو هه‌له زێرینانه‌ی دونیا كه له‌به‌ر ده‌ستیدا بوو بخاته ژێر پێی !! ئه‌وه‌ش گرنگترین و سه‌رنج راكێشترین خاڵ بوو كه په‌یڕه‌وانی زۆر پێی سه‌رسام بوون، كه به‌دڵنیاییه‌وه سه‌ركرده ده‌بێ وابێت!! ئه‌گه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌راوردێكی به ویژدانانه بكه‌ین له نێوان سه‌ركرده‌یه‌كی وه‌ك ئوسامه بن لادن و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ئه‌مرۆی به‌ناو ولاَتانی ئیسلامیی و عه‌ره‌بی، ئه‌وه به باشی ڕوون ده‌بێته‌وه كه جیاوازی نێوانیان زۆر زۆره، ده‌توانی به په‌له به‌راوردێك بكه‌یت له نێوان ئوسامه بن لادن و حوسنی موباره‌ك و زین العابدین و سه‌رۆكی سوریا‌و علی عبدالله ساڵح و..هتد. ئه‌وكاته زۆر به ڕوونی بۆت ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌م دوو جۆره له سه‌ركرده، جیاوازییان زۆر ڕوونه‌و دیاره كه گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كان پشتگیری له كام له‌م جۆره سه‌ركردانه ده‌كه‌ن؟!
پاشان ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر باسی ئوسامه بنلادن بۆ دژایه‌تیكردنی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی، ده‌بێت ئه‌ویش هه‌ر به زانست و دادگه‌رانه‌و ویژدانه‌وه بدوێین و حه‌ق و ناحه‌ق تێكه‌ڵ نه‌كرێت، دیاره من هه‌ر شتێك بڵێم له‌و باره‌وه، ده‌چێته بواری دژایه‌تیكردنم بۆ ئه‌مریكاو هاوبیرانی، چونكه دیدو بیری من بۆ پێناسی ئه‌مریكا ئه‌و هه‌موو قه‌تڵ و عامكردنه‌كه‌ی گه‌لانی هه‌ژارو به‌شخوراوی عێراق و ئه‌فغانستان و فه‌له‌ستین و ولاَتانی ئه‌فریقاو ئاسیایه، به‌تایبه‌ت داگیركردنه‌كه‌ی عێراق له ساڵی 2003 زایینی، به جۆره‌ها بیانووی درۆیینه‌ی چه‌كی كیمیاویی و ئیرهاب و..هتد. وه كوشتن و بڕینی زیاتر له 100000 كه‌سی مه‌ده‌نیی و زیاتر له 5000 پۆلیس و جه‌یشی عێراقی و ده‌ركه‌وتنی ئه‌و هه‌موو وێنانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كان خۆیانه‌وه بلاَوكرایه‌وه سه‌باره‌ت به سوكایه‌تیی و ئه‌شكه‌نجه‌دانی زیندانیانی عێراقی له ئه‌بوو غرێب، كه ئه‌وه‌ی ئه‌مریكای لاف لێده‌ری دیموكراسیی و مافی مرۆڤ به زیندانه‌كانی ئه‌بو غرێبی كردووه، به درێژایی مێژوو كاری له‌و جۆره مه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌مریكاو هاو وێنه‌كانی ئه‌نجامی بده‌ن، ئیتر با كوشتن و ده‌ربه‌ده‌ری خه‌ڵكی سته‌مدیده‌ی موسڵمانی ئه‌فغانستان و فه‌له‌ستین بوه‌ستێ كه له‌و ولاَتانه‌شدا ڕووی ڕه‌شی خۆی بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی خسته ڕوو !! حه‌ز ده‌كه‌م له‌م باره‌یشه‌وه هه‌ر به‌ویژدانه‌وه بدوێم، ئه‌گه‌ر جارجاره ئه‌مریكاش نه‌بوایه زۆرجار ولاَتانی ژێر ده‌سته‌ی وه‌كو گه‌لی كورد‌و گه‌لی سته‌مدیده‌ی بۆسنه‌و هێرسك و..هتد، ئه‌وه ده‌بوو تا دونیا دونیایه ئه‌و دوو گه‌له له‌ژێر پۆساڵی به‌عسیی عه‌لمانیی و صربی شیوعییه‌تدا بیاننالاَندایه!! بوونی ئه‌مریكا جارجاره بۆ دژه‌كانی زۆرباشه، به‌لاَم خۆزگا ئه‌و درووشمانه‌ی ئه‌مریكا به‌رزی كردۆته‌وه راست بونایه‌و تۆزقاڵه‌یه‌ك ڕه‌حم و ویژانیان هه‌بوایه، ئه‌وه‌ی ئوسامه بن لادن ده‌یكرد له دژی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی وه‌ك به‌رگرییه‌ك له‌و هه‌موو خوێنه به‌ناهه‌قه‌ی كه له‌ولاَتانی ئیسلامییدا له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكا ده‌ڕژا ، هه‌موو مرۆڤێكی خاوه‌ن ویژدان هه‌رگیز ئه‌و زوڵمه‌ی پێ قه‌بوڵ نه‌ده‌كراو ناكرێ، بۆیه له‌و ڕووه‌وه وه‌ك خۆی "ئوسامه بن لادن" هه‌مووجار له كاسێته‌كانیدا له كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌دا ڕوونی ده‌كرده‌وه، ئه‌و ته‌نهاو ته‌نها له دژی سیاسه‌تی خوێنڕێژی ئه‌مریكایه‌و هه‌رگیز پێی ڕه‌وا نییه كه بۆ ده‌بێ خوێنی ئه‌مریكییه‌ك له خوێنی مرۆڤێكی عێراقی یان ئه‌فغانی یان فه‌له‌ستینی گرانبه‌ها تر بێت!! بۆیه من پێم وایه له‌و هه‌ڵوێسته‌شدا ئوسامه بن لادن له دژی ئه‌مریكای داگیركا‌ر هه‌ر هه‌ڵوێستێكی به جه‌رگ و مرۆڤانه‌یه..
لێره‌دا پرسیار‌و سه‌رنجێك دێته پێش ! ئایا خوێنڕشتن و داگیركردن و داپڵۆساندن ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی بیكه‌ن، یان شارۆن و نه‌ته‌نیاهۆی خوێنخۆر، یان ئوسامه بنلادن، ئه‌مه له پێوانه‌ی دونیایی و قیامه‌تیشدا چ جیاوازییه‌كی هه‌یه؟!! زوڵم هه‌ر زوڵمه‌و تاوان هه‌ر تاوانه.. گه‌لی هۆشیارو به جه‌رگ نابێت هه‌رگیز ئه‌و جۆره تاوانانه قه‌بوڵ بكات.
بۆیه به‌راستی ئه‌مریكا به كوشتنی پیاوێكی وه‌ك ئوسامه بن لادن هه‌رگیز سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌و نابێ شانازی پێوه بكات، كاتێك كوشتنی ئوسامه بنلادن ده‌بوویه فه‌خرو شانازی بۆ ئه‌مریكا كه ئه‌مریكا ده‌ستی به خوێنی منالاَنی عێراقیی و ئه‌فغانیی سوور نه‌بوایه‌و ئه‌و هه‌موو پێشێلكارییه مرۆیانه‌ی نه‌كردایه كه مێژووی سووره به‌و هه‌موو تاوانه مرۆییانه كه له‌م دواییانه‌دا له عێراق و ئه‌فغانستان و فه‌له‌ستین به هاوكاری ئیسرائیل ئه‌نجامی داوه..
تێبینی/ ئه‌مه ته‌نها هه‌ڵوێستیكی ئیسلامییانه‌و مرۆیانه بوو سه‌باره‌ت به كوشتن و له‌ناوبردنی ئوسامه بن لادن، نه‌ك پشتگیری بێت له شێوه‌ی بیركردنه‌وه‌و هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌رۆكی رێكخستنی قاعیده.. شێخی ئیسلام ئیبن ته‌یمییه ده‌فه‌رموێ: (المؤمن یجب ولا‌ءه وإن ظلمك، والكافر یجب برا‌ءه وإن نصرك) واته: كه‌سی ئیماندار پێویسته پشتگیریی و ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی بۆی، هه‌رچه‌نده زوڵمیشت لێبكات، به‌لاَم كه‌سی بێ بڕوا‌و كافر پێویسته پشت لێكردنیی و ڕق لێبونه‌وه‌ی، هه‌رچه‌نده هه‌وكارییشت بكات..
خوای گه‌وره خۆی به پێی نییه‌ت پاداشتی هه‌موو كه‌سێك ده‌داته‌وه..
عیرفان ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
0 ..تێبینی:
إرسال تعليق