
24- نزیك بوونه‌وه‌ی بازه‌ڕه‌كان: عن أبي هريرة (رضي الله عنه) أن رسول الله(صلى الله عليه وسلم) قال: (لاتقوم الساعة حتى تظهر الفتن ويكثر الكذب وتتقارب الاسواق).مسند أحمد 2/519. قال الهيثمى: رواه أحمد ورجاله رجال الصحيح غير سعيد بن سمعان وهو ثقة. مجمع الزوائد 7/327.
واته: قیامه‌ت هه‌ڵناستێت تاوه‌كو ئاشوبه ده‌رئه‌كه‌وێ و درۆكردن زۆر ده‌بێت و بازاڕه‌كان نزیك ده‌بنه‌وه له یه‌كتری.
له‌م ڕۆژه‌دا بازاڕه‌كان نزیك بوونه‌ته‌وه له سێ‌ڕووه‌وه:
1)خێرایی زانست كه تیایدا زیاده‌ی نرخ وكه‌م بوونی تێدایه.
2)خێرایی ڕۆیشتن له بازاڕێكه‌وه بۆ بازاڕێك ئه‌گه‌رچی زۆر دووریش بن له یه‌ك.
3)نزیك بوونه‌وه‌ی هه‌ندێكیان له هه‌ندێكیانه‌وه له نرخداو شوێن كه‌وتنی هه‌ندێ له‌خه‌ڵكی بۆ هه‌ندێكیان له‌زیاد كردن و كه‌م كردنی نرخ دا. والله أعلم.
25- ده‌ركه‌وتنی هاوبه‌ش دانان بۆ خوا(الشرك )له ئه‌م ئوممه‌ته‌دا:
عن ثوبان (رضي الله عنه) قال: قال رسول الله(صلى الله عليه وسلم): (إذا وضع السيف في أمتي لم يرفع عنها الى يوم القيامة. ولا تقوم الساعة حتى تلحق قبائل من أمتي بالمشركين وحتى تعبد قبائل من أمتى الاوثان). سنن أبي داود11/322-324 وجامع الترمذي6/466 وقال الترمذي: هذا حديث صحيح، وصححه الالباني في صحيح الجامع الصغير 6/174(ح 7295).
واته: ئه‌گه‌ر شمشێرو جیهاد دابه‌زی بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌م له‌سه‌ری لانابرێ هه‌تا ڕۆژی قیامه‌ت. وه قیامه‌ت نایه تا كۆمه‌ڵێ له نه‌ته‌وه‌كه‌م ئه‌كه‌ونه شوێن موشریكین. وه هه‌تا چه‌ند تیره‌یه‌ك له ئوممه‌ته‌كه‌م بت ئه‌په‌رستن.
وه فه‌رمووی: (شه‌وو ڕۆژ لاناچێ هه‌تاكو لات و عوززا جارێكی تر ده‌پرسترێته‌وه.... )مسلم 22/18
26- ده‌ركه‌وتنی خراپه‌كاری و بچڕانی ڕه‌حم و خراپی دراوسێیه‌تی:
عن عبدالله بن عمرو(رضي الله عنهما) أن رسول الله(صلى الله عليه وسلم) قال: (لاتقوم الساعة حتى يظهر الفحش والتفاحش وقطيعة الرحم وسوء المجاورة). مسند أحمد 10/26-31 شرح أحمد شاكر. وقال: إسناده صحيح. ومستدرك الحاكم1/75-76.
واته: قیامه‌ت هه‌ڵناسێ تاكو ده‌م پیسی‌و خراپه‌كاری و بچڕانی ڕه‌حم و خراپی دراوسێیه‌تی ده‌رئه‌كه‌وێ.
27- گه‌نج بوونه‌وه‌ی پیره‌كان:
عن إبن عباس (رضي الله عنه) قال: قال رسول الله(صلى الله عليه وسلم): (يكون قوم يخصبون في آخر الزمان بالسواد كحواصل الحمام لايريحون رائحة الجنة). مسند أحمد 4/156(ح247) تحقيق وشرح أحمد شاكر وقال: صحيح. وسنن ابى داود (11/266).
واته: له ئاخرزه‌ماندا گه‌لێك په‌یداده‌بن كه ڕه‌نگی ڕه‌ش به‌كار ده‌هێنن و سه‌رو ڕیشی پێ ڕه‌ش ده‌كه‌ن وه‌كو گه‌ردنی كۆتر. بۆنی به‌هه‌شت ناكه‌ن.
ئه‌مه‌ش زۆر دیاره له‌ناو خه‌ڵكیداو مه‌به‌ست له بۆیاخ كردن و تاشینی ئه‌م لاو لای ڕیشیانه‌و به‌سه‌ر چه‌ناگه‌یانه‌وه تۆزێ ئه‌هێڵنه‌وه. والله أعلم .
إبن الجوزی ده‌فه‌رموێت: ئه‌گونجێ مانای (بۆنی به‌هه‌شت ناكه‌ن) له‌به‌ر كرده‌وه‌یه‌ك بێت یان بیروباوه‌ڕێك بێت كه هه‌یانه نه‌ك له‌به‌ر عیله‌تی بۆیاخ كردنه‌كه, وه ئه‌گونجێ بۆیاخ كردنیش شێوه‌یه‌ك بێت له سیمایان هه‌روه‌ك له‌باسی خه‌وارج دا فه‌رمووی شێوه‌یان سه‌رتاشینه, ئه‌گه‌رچی سه‌رتاشین خۆی له‌خۆیدا حه‌رام نیه. الموضوعات لأبن الجوزی3/55.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌م ووته‌یه‌شدا نه‌هی كراوه له بۆیاخ كردنی سه‌رو ڕیش به (ڕه‌ش).
له جابره‌وه (ڕه‌زای خوای لێ بێت) ئه‌بی قوحافه باوكی أبوبكر(ڕه‌زای خوای لێ بێت) ڕۆژی فه‌تحی مه‌ككه هات و سه‌رو ڕیشی وه‌كو (ثغامه)- كه دارێكی گوڵا و به‌ر سپی یه وه‌كو به‌فر وایه - سپی بوو پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: ( غيروا هذا بشىء واجتنبوا السواد).مسلم 14/79.
واته: ئه‌مه به شتێك بگۆڕن وه‌ئاگاتان له ڕه‌ش بێت به‌كاری نه‌هێنن.
28- زۆربوونی ڕه‌زیلی:
عن أبى هريرة (رضي الله عنه) قال: (من أشرط الساعة أن يظهر الشح).رواه الطبراني فى الاوسط قال الهيثمي: رجاله رجال الصحيح غير محمد بن الحارث بن سفيان وهو ثقة. مجمع الزوائد7/327.
واته: له نیشانه‌كانی قیامه‌ت ئه‌وه‌یه كه ڕه‌زیلی ده‌رده‌كه‌وێت.
29- زۆربوونی بازرگانی:
عن عبدالله بن مسعود (رضي الله عنه )عن النبي(صلى الله عليه وسلم)أنه قال: (بين يدي الساعة تسليم الخاصة، وفشو التجارة، حتى تشارك المرأة زوجها في التجارة). مسند أحمد (5/333 -شرح أحمد شاكر)وقال: إسناده صحيح. ومستدرك الحاكم 4/445-446.
واته: له به‌رده‌می قیامه‌تدا ئه‌م نیشانانه هه‌یه: سڵاو كردنی تایبه‌تی كه ته‌نها بۆ ناسیاو ده‌بێت. وه بڵاوبوونه‌وه‌ی بازرگانی، هه‌تا ئافره‌ت به‌شداری مێرده‌كه‌ی ده‌كات له بازرگانیدا.
30- زۆربوونی له‌رینه‌وه‌ی زه‌ویو بوومه‌له‌رزه(الزلزال):
عن أبي هريرة(رضي الله عنه) قال: قال رسول الله(صلى الله عليه وسلم): (لاتقوم الساعة حتى تكثر الزلزال). البخاري 13/81-82.
واته: قیامه‌ت هه‌ڵناسێ تا له‌رینه‌وه‌ی زه‌وی زۆر ده‌بێت.
وعن سلمة بن نفيل السكوني قال: كنا جلوسا عند رسول الله(صلى الله عليه وسلم) .....(فذكر الحديث، وفيه:) وبين يدي الساعة موتان شديد وبعده سنوات الزلزال). مسند الأمام أحمد 4/104 قال الهيثمي: رواه أحمد والطبراني والبزار وأبو يعلي ورجاله ثقات/ مجمع الزوائد 7/306.
واته: پێش هاتنی قیامه‌ت به كۆمه‌ڵ مردنێكی زۆر په‌یدا ده‌بێت و ده‌رده‌كه‌وێت وه دوای ئه‌وه‌ش چه‌ند ساڵێكی پڕ له بومه‌له‌رزه دێت.
إبن حجر ده‌فه‌رموێ: له زۆرێك له وڵاته‌كانی باكورو ڕۆژهه‌ڵات و ڕژئاوا زۆر بومه‌له‌رزه ڕووی داوه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌وه‌یه كه مه‌به‌ست به زۆربوونی واته شمولییه‌تیو به‌رده‌وامێتییه‌تی.... فتح الباری 13/87.
وه‌ته‌ئیدی ئه‌مه‌ش ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌یه: له عبدالله كوڕی حواله (ڕه‌زای خوای لێ بێت )فه‌رمووی: پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ده‌ستی خسته سه‌ر سه‌رم -یان سه‌ر شانم -فه‌رمووی: ئه‌ی كوڕی حواله ! ئه‌گه‌ر بینیت خیلافه‌ت له‌سه‌ر زه‌وی(أرض المقدسه )دابه‌زیوه ئه‌وه له‌رینه‌وه‌و ناڕه‌حه‌تیو شتی گه‌وره نزیك بوه‌ته‌وه, وه‌قیامه‌تیش له‌و ڕۆژه‌دا نزیكتره له خه‌ڵكیه‌وه له‌ده‌ستی من له‌سه‌رسه‌رت). مسند أحمد 5/288 وسنن أبی داود 7/209 -210 ومستدرك الحاكم 45/425 وقال: (هذا حدیث صحیح الاسناد ولم یخرجاه) ووافقه الذهبی وصححه الالبانی أنظر (ص.ح.ص )6/263(ح7715).
31- ده‌ركه‌وتنی ڕۆچون و بوون به مه‌یمون و به‌راز و فڕێ دان:
عن عائشة (رضي الله عنها) قالت: قال رسول الله(صلى الله عليه وسلم): (يكون في آخر هذه الامة خسف ومسخ وقذف، قالت: قلت يارسول الله! أنهلك وفينا الصالحون؟ قال: نعم إذا ظهر الخبث). سنن الترمذي 6/418 قال الالبانى: صحيح. أنظر: صحيح جامع الصغير 6/358 (ح8012).
واته: له‌كۆتایی ئه‌م ئوممه‌ته‌دا ڕۆچون و بوون به مه‌یمون و به‌رازو به‌رد بارین به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا ڕووده‌دات. وتم: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئایا ئێمه تیائه‌چین له‌كاتێكدا پیاوچاكانمان تیا بێت؟ فه‌رمووی: به‌ڵێ ئه‌گه‌ر خراپه‌كار زۆر بوو.
وه له‌وانه‌ی كه گۆڕان و فڕێ دان ڕوو ئه‌دات له سه‌ریان (الزنادقه والقدریه)كانن:
عن عبدالله بن عمر(رضي الله عنهما) قال: سمعت رسول الله(صلى الله عليه وسلم) يقول: (إنه سيكون في أمتي مسخ وقذف وهو في الزندقية والقدرية).مسند أحمد (9/73-74) (ح6208)تحقيق أحمد شاكر وقال: إسناده صحيح.
ئه‌و سوپایه‌ش كه ده‌چێ بۆ گرتنی مه‌ككه ڕۆده‌چن و ئه‌م سزایه‌ش بۆ تاوانبارانی ئه‌هلی مۆسیقا‌و شه‌راب خۆرانه به ڕۆچون و گۆڕانی شێوه‌و ڕواڵه‌تیان. وه ئه‌م گۆڕانه‌ش مه‌به‌ستی دیمه‌نی ڕواڵه‌تیه كه ده‌بن به مه‌یمون و به‌راز وه مه‌به‌ست به مه‌عنه‌وییه كه دڵیان وه‌كو دڵی مه‌یمون و به‌رازی لێ دێت و جیاوازی حه‌ڵاڵ و حه‌رام و چاك و خراپ ناكه‌ن. والله أعلم .
32- نه‌مانی پیاوچاكان:
عن عبدالله بن عمرو(رضي الله عنهما) قال: قال رسول الله(صلى الله عليه وسلم): (لاتقوم الساعة حتى يأخذ الله شريطته من أهل الأرض فيبقى فيها عجاجة لا يعرفون معروفآ ولا ينكرون منكرا). مسند أحمد (11/181-182) شرح أحمد شاكر...وقال: إسناده صحيح. ومستدرك الحاكم (4/435).
واته: قیامه‌ت هه‌ڵناسێ هه‌تا خوای گه‌وره ئه‌هلی چاكه‌و دین له‌سه‌ر زه‌وی دا ناهێڵی و جگه له بێ نرخ و بێ خه‌یره‌كان زیاتر كه‌س نامێنێ به‌جۆرێ چاكه نازانن و ئینكاری خراپه ناكه‌ن.
وه نه‌مانی پیاوچاكان له‌كاتی زۆربوونی تاواندا ده‌بێت كه ده‌یبینن و به‌رگری لێ ناكه‌ن وه‌كو له فه‌رمووده‌كه‌دا هاتووه: پرسیاریان له پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم)كرد: ئایا تیا ده‌چین ئه‌گه‌ر پیاوچاكانیشمان تێدا بێت؟ فه‌رمووی: به‌ڵێ ئه‌گه‌ر خراپه زۆر بوو..البخاری (13/11).
33- به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی بێ نرخان:
عن أبي هريرة(رضي الله عنه )قال رسول الله(صلى الله عليه وسلم): ( إنها ستأتي على الناس سنون خداعة، يصدق فيها الكاذب ويكذب فيها الصادق, ويؤتمن فيها الخائن، ويخون فيها الأمين, وينطق فيها الرويبضة، قيل: وماالرويبضة؟ قال: السفيه يتكلم في أمر العامة). سنن الإمام أحمد (15/37-38 -شرح وتعليق أحمد شاكر)وقال: إسناده حسن ومتنه صحيح، وقال إبن كثير: هذا إسناد جيد. ولم يخرجوه من هذا الوجه...
واته: چه‌ند ساڵێكی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ری پڕ له فێڵ به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا ڕاده‌بورێ كه تیایدا درۆزن ده‌بێته ڕاستگۆ لای خه‌ڵك, وه ڕاستگۆ به درۆزن ناو ده‌برێ و خیانه‌تكار به ئه‌مین و ئه‌مین به خائن ناوده‌برێ. وه(الرویبچه )تیایدا ده‌كه‌وێته قسه.ووتیان: روه‌یبچه چییه؟ فه‌رمووی: مرۆڤی بێ‌ڕێزو بێ نرخه قسه له‌بابه‌تی گشتی خه‌ڵكی ده‌كات و خۆی تێ هه‌ڵده‌قورتێنێ...
یان ده‌فه‌رموێ: (ئه‌گه‌ر كاروبار درایه ده‌ست غه‌یری خاوه‌نی خۆی ئه‌وا چاوه‌ڕوانی قیامه‌ت بكه).البخاری (11/332).
عن حذيفة بن اليمان (رضي الله عنه)أن النبي(صلى الله عليه وسلم)قال: (لاتقوم الساعة حتى يكون أسعد الناس بالدنيا لك‌ع إبن لك‌ع). مسند الإمام أحمد (5/389).ورمز له السيوطى في (الجامع الصغير) بالصحة(4/202) وقال الالباني:(صحيح) أنظر صحيح الجامع الصغير (6/177)(ح7308)
واته: قیامه‌ت هه‌ڵناسێ هه‌تا دڵخۆشترین كه‌س به دنیا بێ‌ڕێزی كوڕی بێ ڕێزی كۆیله‌یه.
وه وای لێ دێت كه به پیاوێك ده‌وترێت چه‌ند به‌رێزه..چه‌ند باشه..چه‌ند زیره‌كه...كه‌چی به ئه‌ندازه‌ی مسقاڵه ده‌نكێ له خه‌رده‌ل ئیمان له‌دڵیدا نییه.البخاری (11/333) ومسلم ( 2/167-170).
34- سڵاو كردن ته‌نها له‌به‌ر ناسراوی:
عن إبن مسعود قال: قال رسول الله(صلى الله عليه وسلم): (إن من أشراط الساعة أن يسلم الرجل على الرجل لايسلم عليه إلا للمعرفة). مسند أحمد (5/326) قال أحمد شاكر: إسناده صحيح.
واته: له نیشانه‌كانی قیامه‌ت ئه‌وه‌یه كه پیاو سڵاو له پیاو ناكات مه‌گه‌ر له‌به‌ر ناسیاوی.
كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی سوننه‌ته كه ده‌بێت سڵاو له نه‌ناس و ناسراویش بكرێت له‌به‌ر خوا.
35- وه‌رگرتنی زانست له بچوكان:
روى الإمام عبدالله المبارك بسنده عن أبي أمية الجمحي(رضي الله عنه)أن رسول الله(صلى الله عليه وسلم)قال: (إن من أشراط الساعة ثلاثا: إحداهن أن يلتمس العلم عند الأصاغر..).كتاب الزهد لإبن المبارك (ص 20-21 )( ج 61) قال الألباني: صحيح. أنظر صحيح الجامع الصغير (2/243) (ح 2203)
واته: له نیشانه‌كانی قیامه‌ت سیانن: یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه كه زانست له مناڵه‌وه وه‌رده‌گیرێ.
وه پرسیار كرا له ئیمام عبدالله بن المبارك ده‌رباره‌ی بچوكه‌كان؟ فه‌رمووی: (ئه‌وانه‌ن كه به ڕه‌ئی خۆیان قسه ده‌كه‌ن. به‌ڵام بچوكێك كه گه‌وره ریوایه‌تی لێوه بكات، بچووك نییه).
وه له‌مه‌دا فه‌رموویه‌تی: (ئه‌مانه زانستیان له بچوكه‌وه پێ گه‌ییوه، واته: ئه‌هلی بیدعه). حاشیه كتاب الزهد ص 31.
وه إبن مسعود(رچی الله عنه) فه‌رموویه‌تی: (خه‌ڵكی به‌رده‌وام له خه‌یر دان مادام زانستیان له هاوه‌ڵانی محمد(صلی الله علیه وسلم) وگه‌وره‌كانیانه‌وه پێ بگات، به‌ڵام هه‌ركات زانستیان له بچوكه‌كانه‌وه پێ‌گه‌یشت و ئاره‌زوویان جیابویه‌وه، به هیلاكا ئه‌چن). كتاب الزهد لإبن المبارك (ص281) (ح815). قال النویجری:رواه الطبرانی فی (الكبیر) و(الأوسط) وعبدالرزاق فی (مصنفه) بنحوه. وإسناده صحیح علی شرط مسلم) أتحاف الجماعه1/424.
36- ده‌ركه‌وتنی ئافره‌تانی پۆشته‌ی ڕووت:
له عبدالله كوڕی عمرو (رچی الله عنهما) فه‌رمووی: گوێم له پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) بووه فه‌رموویه‌تی: (له كۆتایی ئومه‌ته‌كه‌م دا پیاوانێك په‌یدا ده‌بن كه سواری كۆپانێكی به‌رز ده‌بن كه له‌كۆپانی حوشتر ده‌چێ, له به‌رده‌م ده‌رگای مزگه‌وته‌كاندا داده‌به‌زن. ژنه‌كانیان پۆشته‌ی ڕووتن, له سه‌ر سه‌ریان وه‌كو سه‌ری حوشتر وایه, نه‌فرینیان لێ بكه‌ن چونكه نه‌فره‌ت لێ كراون. ئه‌گه‌ر له دوایی ئێوه ئومه‌تێك له ئومه‌ته‌كان ببوایه ئه‌وا ژنه‌كانتان خزمه‌تی ژنه‌كانیانی ئه‌كردن هه‌روه‌ك چۆن ژنانی ئومه‌تانی پێش خۆتان خزمه‌تتان ده‌كه‌ن).مسند الإمام أحمد (12/36)(ح7083) تحقیق أحمد شاكر وقال: إسناده صحیح..
عن أبي هريرة(رضي الله عنه) قال: قال رسول الله(صلى الله عليه وسلم): (صنفان من أهل النار لم أراهما: قوم معهم سياط كأذناب البقر يضربون بهاالناس. ونسا‌ء كاسيات عاريات مميلات مائلات، روؤسهن كأسنمة البخت المائلة. ولا يدخلن الجنة ولا يجدن ريحها، وإن ريحها ليوجد من مسيرة كذا وكذا). مسلم (17/190).
واته: دوو كۆمه‌ڵ هه‌ن له ئه‌هلی ئاگر كه نه‌مدیون: كۆمه‌ڵێك قامچیان پێ‌یه وه‌كو كلكی مانگا وایه له خه‌ڵكی پێ ئه‌ده‌ن. وه ژنانێكی پۆشته‌ی ڕووت, كه به‌له‌نجه‌و لار ده‌ڕۆن. سه‌ر سه‌ریان وه‌ك پشتی حوشتری لێ ده‌كه‌ن (واته گه‌وره‌ی ده‌كه‌ن به‌هۆی كۆكردنه‌وه‌ی قژیان له سه‌ر سه‌ریان و ده‌یبه‌ستن) ناچنه به‌هه‌شته‌وه‌و بۆنیشی ناكه‌ن, له كاتێكدا كه بۆنی به‌هه‌شت له دووری ئه‌وه‌نده‌و ئه‌وه‌نده‌وه هه‌ستی پێ ده‌كرێ.
پۆشته‌ی ڕوتیش واته: پۆشاك له‌به‌ر ده‌كه‌ن به‌ڵام زۆر ته‌نك و نه‌رمه‌و دایان ناپۆشێ وه‌ك زۆربه‌ی كراسی ژنانی ئه‌م سه‌رده‌مه/الحلال والحرام فی الإسلام.د.یوسف القرچاوی.ص 83.
یان پۆشته‌ن به‌ڵام پۆشاكه‌كانیان ته‌سكه‌و لاشه‌ی دیاره لێوه‌ی, یان هه‌ندێ له لاشه‌ی ده‌رده‌خات وه‌كو سترێج و پانتۆڵا/ بڕوانه: شرح النووی لمسلم (17/190).
37- ڕاست ده‌رچوونی خه‌ونی بڕوادار:
عن أبي هريرة(رضي الله عنه) قال: قال رسول الله(صلى الله عليه وسلم): (إذا أقترب الزمان لم تكد رؤيا المسلم تكذب وأصدقكم رؤيا أصدقكم حديثا. ورؤيا المسلم جزء من خمس وأربعين جزءآ من النبوة).البخاري (12/404)ومسلم (15/20)وهذا لفظ مسلم ولفظ البخاري: (...لم تكد رؤيا المؤمن تكذب....وماكان من النبوة فأنه لا يكذب).
واته: كه قیامه‌ت نزیك بووه‌وه خه‌ونی موسڵمان درۆ ده‌رناچێ، وه ڕاسترین كه‌ستان له قسه‌دا ڕاسترین خه‌ونی ده‌بێ. وه‌خه‌ونی موسڵمان به‌شێكه له چل و پێنج به‌ش له پێغه‌مبه‌رایه‌تی) وه له‌فظی بوخاری به‌م شێوه‌یه: (...خه‌ونی بروادار درۆ ده‌رناچێ....وه ئه‌وه‌ی له پێغه‌مبه‌رایه‌تی بێت درۆ ده‌رناچێ). زانایان له‌سه‌ر دیاری كردنی ئه‌م كاته چه‌ند ووته‌یه‌كیان هه‌یه:
یه‌كه‌م/ ئه‌مه له كاتێكدا ده‌بێت كه قیامه‌ت نزیك ده‌بێته‌وه‌و زۆربه‌ی زانایان ده‌مرن. ابن حجر ئه‌م ڕایه‌ی ته‌رجیح كردووه.
دووه‌م/ له كاتی كه‌م بوونه‌وه‌ی موسڵمانان و زاڵا بوونی كوفر‌و نه‌فامیو فیسقدایه به‌سه‌ر ئه‌و موسڵمانانه‌ی كه زیندوون, وه ئه‌م دوو ووته‌یه كاتی دیاری نه‌كراوه.
سێ‌یه‌م/ ئه‌مه تایبه‌ته به زه‌مانی عیساوه(علیه السلام). چونكه خه‌ڵكی ئه‌وكاته چاكترین حاڵیان هه‌یه‌و ڕاستگۆترینن, بۆیه خه‌ویان ڕاست ده‌رده‌چێ. والله أعلم .انظر (فتح الباری) (12/406-407).
28- زۆربوونی نووسین و بڵاوبوونه‌ی:
في حديث ابن مسعود (رضي الله عنه) عن النبي(صلى الله عليه وسلم) قال: (ان بين يدي الساعة..... ظهور القلم). مسند احمد(5/333-334) (ح3870) شرح أحمد شاكر وقال: اسناده صحيح.
واته: له به‌رده‌م قیامه‌تدا چه‌ند نیشانه‌یه‌ك هه‌یه..له‌وانه:.. ده‌ركه‌وتنی قه‌ڵه‌م.
ده‌ركه‌وتنی قه‌ڵه‌میش به‌مانای ده‌ركه‌وتنی نووسین و بڵاو بوونه‌وه‌ی دێت.. والله أعلم. انڤر (شرح مسند أحمد)ڵاحمد شاكر5/334.
39- پشت گوێ خستنی ئه‌و سوننه‌تانه‌ی كه ئیسلام هانی ئه‌نجامدانی داوه:
وه له‌وانه: عن ابن مسعود(رضي الله عنه) قال: سمعت رسول الله(صلى الله عليه وسلم) وهو يقول: (إن من أشراط الساعة أن يمر الرجل بالمسجد، لا يصلي فيه ركعتين). صحيح ابن حزيمة (2/283-284) وعلق عليه الألبانى فقال: اسناده ضعيف ولكن له ولغالبه طرق أخرى. وذكر في السلسلة الصحيحة أن له طريقـا أخرى عن ابن مسعود يتقوى بها. وفى رواية: (....أن يجتاز الرجل بالمسجد فلا يصلى فيه).رواه البزار. وصحح الهيثمي هذه الرواية في مجمع الزوائد (7/329). وعن أبن مسعود ايضا قال: (إن من أشراط الساعة ان تتخذ المساجد طرقا). منحة المعبود في ترتيب مسند الطيالسي(2/212) ومستدرك الحاكم (4/446) وقال: هذا حديث صحيح الأسناد وقال الذهبي موقوف. وعن ان‌س (رضي الله عنه) يرفعه الى النبي(صلى الله عليه وسلم) قال: (إن من امارات الساعة أن تتخذ المساجد طرقـاً) هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو.
واته: له نیشانه‌كانی قیامه‌ت ئه‌وه‌یه پیاو به‌لای مزگه‌وت دا ده‌ڕواو دوو ڕكات نویژی تیا ناكات- یان مزگه‌وت ده‌كرێ به ڕێگا.
ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌یه: قال(صلی الله علیه وسلم): (اذا دخل احدكم المسجد فلا یجلس حتی یركع ركعتین).
واته: ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ئێوه چووه مزگه‌وته‌وه با دانه‌نیشێ هه‌تا دووڕكات نوێژی سڵاوی مزگه‌وت (تحیه المسجد) ده‌كات.
ئه‌وه‌تا له‌م ڕۆژه‌دا مزگه‌وت كراوه‌ت رێگا‌و دوو ده‌رگای له‌سه‌ر درووست كراوه‌و هاتوچۆی پێدا ده‌كرێ یان كراوه‌ته شوێنی سه‌یران و گه‌شتی نه‌فامان، لاحول ولا قوه إلا بالله العلی العڤیم.
40- گه‌وره بوونی مانگی یه‌ك شه‌وه:
الله(صلى الله عليه وسلم): (من أقتراب الساعة انتفاخ الأهلة). رواه الطبراني في الكبير. قال الهيثمي: فيه عبدالرحمن بن يوسف ذكر له في ميزان هذا الحديث وقال: انه مجهول (مجمع الزوائد )(3/ 146) وقال الألباني: صحيح، انظر (صحيح الجامع الصغير)(5/213-214) (ح 5774).
واته: له نیشانه‌ی نزیك بوونه‌وه‌ی قیامه‌ت ئاوسانی مانگی یه‌ك شه‌وه‌یه.
به شێوه‌یه‌ك گه‌وره ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌یه‌ك شه‌وه‌دایه خه‌ڵك ده‌ڵێت دوو شه‌وه‌یه. ئه‌مه‌ش عیباره‌ته له گه‌وره‌بوونی (هیلال) له‌كاتی ده‌ركه‌وتنیدا. والله أعلم .
41- زۆربوونی درۆ‌و دڵنیانه‌كردن له گه‌یاندنی هه‌واڵ:
عن ابي هريرة (رضي الله عنه) عن رسول الله(صلى الله عليه وسلم) أنه قال: (سيكون في آخر أمتي أناس يحدثونكم لم تسمعوا انتم ولا آبائكم, فأياكم وإياهم).مسلم (1/78) وفي رواية: (يكون في آخر الزمان دجالون كذابون، يأتونكم من الأحاديث بما لم تسمعوا أنتم ولا آباؤكم، فأياكم وإياهم، لايضلونكم ولا يفتنونكم).مسلم (1/78-79).
واته: له ئاخر زه‌مان دا كه‌سانێك په‌یدا ده‌بن قۆڵا بڕی درۆزنن قسه‌یه‌كتان بۆ ده‌كه‌ن كه نه‌ئێوه‌و نه‌باوكانتان نه‌تان بیستوه. ئاگاتان له خۆتان و ئه‌وان بێت گومڕاتان نه‌كه‌ن و تووشی ئاشووبه‌تان نه‌كه‌ن.
وعن عامر بن عبدة قال: قال عبدالله بن مسعود (رضي الله عنه): (إن الشيطان ليتمثل في صورة الرجل: فيأتي القوم، فيحدثهم بالحديث من الكذب, فيفترقون فيقول الرجل منهم: سمعت رجلاً لاأعرف وجهه ولا أدري ما إسمه يحدث).مسلم (1/79).
واته: عبدالله ی كوڕی مسعود(ره‌زای خوای لێ بێت) فه‌رمووی: شه‌یتان خۆی ده‌خاته شێوه‌ی پیاوێكه‌وه‌و ده‌چێته لای كۆمه‌ڵێك و قسه‌یه‌كی درۆیان بۆ ده‌كات و دوایی بڵاوه‌ی لێ ده‌كه‌ن. پیاوێك له‌وانه ده‌ڵێت: گوێم له كابرایه‌ك بوو كه نازانم ده‌م و چاویو نایناسم و ناوی نازانم ئه‌م قسه‌یه‌ی ئه‌ووت.
عن عبدالله بن عمرو بن العاص (رضي الله عنهما) قال: ( إن في البحر شياطين مسجونة أوثقها سليمان. يوشك أن تخرج فتقرأ على الناس قرآنا).مسلم (1/79-80).
واته: عبدوڵڵای كوڕی عه‌مری كوڕی عاص(ره‌زای خوایان لێ بێت) فه‌رمووی: له ده‌ریادا چه‌نده‌ها شه‌یتانی به‌ندكراو هه‌ن كه سلێمان پێغه‌مبه‌ر(علیه السلام) به‌ستونیه‌ته‌وه. نزیكه كه ده‌ربچن و قورئان به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا بخوێننه‌وه.
ئیمامی نه‌وه‌وی ده‌فه‌رموێت: ( واته: شتێك به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا ده‌خوێنێ كه قورئان نیه‌و ده‌ڵێت: ئه‌مه قورئانه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی عه‌وام هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنیو ئه‌وانیش هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێن).شرح النووی لمسلم (1/80).
ئه‌م نیشانه‌ش ئه‌مڕۆ زۆر بڵاوه‌و كه هه‌ر هه‌واڵه‌و باس ده‌كرێ و نازانرێ ڕاسته یان درۆ, هه‌ر ئه‌وترێ ووتیان .... یان ئه‌ڵێن .. یان ئه‌یان ووت.
42- زۆر بوونی شایه‌تی درۆ‌و شاردنه‌وه‌ی شایه‌تی هه‌ق:
في حديث عبدالله بن مسعود (رضي الله عنه) قوله(صلى الله عليه وسلم): (إن بين يدي الساعة:.... شهادة الزور وكتمان شهادة الحق).مسند الإمام أحمد (5/333) شرح أحمد شاكر وانه صحيح.
واته: له به‌رده‌م قیامه‌تدا.... شایه‌تی درۆ‌و شاردنه‌وه‌ی شایه‌تی هه‌ق په‌یدا ده‌بێ.
واته درۆ كردن به‌ئه‌نقه‌ست له‌شایه‌تی داندا. له ابی بكره‌وه(ره‌زای خوای لێ بێت) فه‌رمووی: (ئێمه له خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ردا بوین(صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: (ئایا پێتان بڵێم گه‌وره‌ی گوناهه گه‌وره‌كان چییه؟ (سێ جار دووباره‌ی كرده‌وه).. هاوبه‌ش دانان بۆ خوا. وه ئازاردانی دایك و باوك, وه شایه‌تی درۆ یان قسه‌ی درۆ). وه ڕاكشابوو دانیشت و به‌رده‌وام دووباره‌ی ده‌كرده‌وه تا ووتمان: خۆزگه بێ ده‌نگ ده‌بوو).البخاری (5/261) ومسلم (2/81-82).
43- زۆر بوونی ئافره‌تان و كه‌م بوونه‌وه‌ی پیاوان:
عن أنس (رضي الله عنه) قال: لأحدثنكم حديثا لا يحدثكم أحد بعدي. سمعت رسول الله(صلى الله عليه وسلم)يقول: (من أشراط الساعة أن يقل العلم ويظهر الجهل، ويظهر الزنا، وتكثر النساء، ويقل الرجال. حتى يكون لخمسين إمرأة القيم الواحد).البخاري (1/178-مع الفتح ) ومسلم (16/221).
واته: ئه‌نه‌س فه‌رمووی: فه‌رمووده‌یه‌كتان بۆ باس ده‌كه‌م كه كه‌س دوای من بۆتان باس ناكات، گوێم لێ بوو پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: له نیشانه‌كانی قیامه‌ت: زانست كه‌م ده‌بێ‌و نه‌فامی ده‌رده‌كه‌وێ. زینا ده‌رده‌كه‌وێ و ئافره‌ت زۆرده‌بێ‌و پیاوان كه‌م ده‌بن. هه‌تا بۆ په‌نجا ئافره‌ت یه‌ك پیاویان ده‌بێ به‌سه‌ریانه‌وه بگه‌ڕێت و كاریان بۆ جێ به‌جێ بكات.
ئه‌ڵێن: هۆی ئه‌م كه‌می پیاوه له به‌ر زۆربوونی ئاژاوه‌یه كه‌پیاو زۆر ده‌كوژرێ چونكه ئه‌هلی جه‌نگ و شه‌ڕن.أنظر:التذكره (ص639) وه شرح النووی لمسلم (7/96-97) وفتح الباری (1/179).
ئه‌م ژماره‌یه‌ش كه بریتییه له (په‌نجا) ڕاستێتی نیه به‌ڵكو مه‌جازییه‌و مه‌به‌ست زۆرییه وه‌ك له فه‌رمووده‌كه‌ی أبی موسی دا هاتووه(ره‌زای خوای لێ بێت): (..ویری الرجل یتبعه أربعون إمرأه یلذن به).مسلم (7/96)
واته: ئه‌بینی پیاوێك چل ئافره‌ت شوێنی كه‌وتوون و له‌زه‌تی لێ ده‌بینن.
كه‌واته: ئه‌مه مه‌جازییه له زۆری. بڕوانه: فتح الباری (1/179)..والله أعلم
وه ئیحتیماله هۆكه‌ی له‌به‌ر زۆری له‌دایك بووی مێ‌یه‌و كه‌م له دایك بوونی نێره‌وه بێ...فتح الباری (1/179).
0 ..تێبینی:
إرسال تعليق