به پىَى ناوى خۆى كه له‌سه‌ر كتێب و نامیلكه‌كانى نوسیویه‌تى ئه‌ڵێن: ناوى عبدالله ى كورى یوسفى كورى عیسى الجدیعه‌و له ساڵى 1959ز له به‌ێره‌ى عێراق له دایك بووه, قۆناغى سه‌ره‌تایى له گونده‌كه‌ى خۆیدا كه ناوى (یه‌هودى)یه ته‌واو كردووه‌و ساڵى 1978زایینى په‌یمانگاى ئیسلامى له به‌ێره ته‌واو كردووه. بۆ ماوه‌ى زیاتر له دوو ساڵ پێشنوێژى كردووه له شارى زوبه‌یر, ساڵى 1978 چۆته كوێت و تا 1993 ماوه‌ته‌وه‌و تێكه‌لاَوى له‌گه‌ڵ زۆر زانادا كردووه. پاشان به‌ره‌و ئه‌وروپا رۆیشت, ئێستا جوده‌یع دانیشتووى شارى لیدزى به‌ریتانیایه, خێزانداره‌و دوو منداڵى هه‌یه به ناوى محمد‌و یوسف, هاوسه‌ره‌كه‌شى ئینگلیزێكى موسڵمانه.
وه كۆمه‌ڵێكى زۆر كتێبى نوسراوى هه‌یه له دیارترینیان بریتىیه له: [ (الموسيقى والغناء في ميزان السلام), (أحكام العورات في ضوء الكتاب والسنة), (إقامة البرهان على تحريم المحل المكروه), (إسلام أحد الزوجين ومدى تأثيره على عقد النكاح), (إعفاء اللحية). ]
كه تیایاندا زۆر فه‌تواى داوه كه پێچه‌وانه‌یه‌كى ئاشكرای رِاى جه‌ماوه‌رى زانایانى پێشینه, ئێستاش له به‌ریتانیا ئه‌ژىو پۆستى ئه‌میندارى گشتى (مه‌جلیسى ئه‌وروپى بۆ فه‌تواو لێكۆڵینه‌وه)ى پىَ دراوه, كه له‌و كاته‌دا كۆمه‌ڵێك لێكۆڵینه‌وه‌ى ئه‌نجامدا له گرنگترینیان ئه‌و باسه بوو كه هه‌رایه‌كى گه‌وره‌ى نایه‌وه كه تیایدا جوده‌یع به‌رِه‌واى داده‌نێت كه ئافره‌ت دواى موسڵمان بوونى له‌گه‌ڵ مێرده ناموسڵمانه‌كه‌یدا بمێنێته‌وه.. وه یوسف قه‌رزاوى كه سه‌رۆكى مه‌جلیسه‌كه‌یه به (لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى متمانه پێكراوى قوڵى دوور‌و درێژى به‌ڵگه‌دار) وه‌سفى ده‌كات..!!
وه دوو كتێبى تر‌ى ئه‌م كابرایه هه‌رایه‌كى گه‌وره‌ى نایه‌وه به تایبه‌ت له ناو زانایانى سه‌له‌فیى سعودىیه‌دا, ئه‌وانیش كتێبى [ الموسيقى والغناء في ميزان الإسلام ] و [ إعفاء اللحية ] یه, كه تیایدا جوده‌یع گۆرانىو مۆسیقا به زیاتر له موباح داده‌نێت مادام ووشه‌ى ناشیرین و تاوانى تێدا نه‌بێت, وه به ته‌ئویلات كردنێكى زۆر سه‌رجه‌م ئامێره مۆسیقایىیه‌كان ده‌خاته ناو بازنه‌ى [ الطيبات ] و چێژ لێوه‌رگیراوه پاكه‌كان, وه ده‌ڵێت گۆرانى سۆزدارى‌و خۆشه‌ویستى پاك تاوان نىیه, پاشان پىَى وایه ده‌نگى ئافره‌ت عه‌وره‌ت نىیه بۆیه به‌لایه‌وه دروسته ئافره‌ت گۆرانى بۆ پیاوان بڵێت و به پێچه‌وانه‌شه‌وه به‌و مه‌رجه‌ى رِووتىو سه‌ماى له‌گه‌ڵ نه‌بێت, وه له فه‌توایه‌كى سه‌یرىدا ده‌رباره‌ى رِیش تاشین ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر له ناو موسڵماناندا له شوێنێكدا وه‌ك عورفى خه‌ڵكى رِیش ده‌تاشرا, وه رِیش هێشتنه‌وه بووبووه شتێكى شاز, ئه‌وا سوننه‌ت وایه وه‌ك عورفى خه‌ڵكه‌كه بكه‌یت, چونكه رِیش هێشتنه‌وه له‌و كاته‌دا هیچ به‌رژه‌وه‌ندىیه‌كى شه‌رعى تێدا نىیه..!!
ئه‌م دوو كتێبه‌ى كه ئه‌م فه‌توایانه‌ى تێدایه كه بریتىیه له [ الموسيقى والغناء في ميزان السلام ] و [ إعفاء اللحية ] هه‌رایه‌كى گه‌وره‌ى نایه‌وه‌و زانایانێكى زۆر رِه‌دیان داوه‌ته‌وه.
جگه له‌مانه‌ش كۆمه‌ڵێ فه‌تواى تر‌ى هه‌یه له‌وانه: پىَى وایه دروسته پیاوان و ئافره‌تانى نامه‌حره‌م له یه‌ك شوێنداو به‌یه‌كه‌وه ده‌ستنوێژ بگرن, وه ئه‌ندامه‌كانى ده‌ست نوێژ بۆ ئافره‌ت به لاى ئه‌مه‌وه عه‌وره‌ت نىیه‌و واجب نىیه دایپۆشێت, ئه‌م فه‌توایانه‌شى له چاوپێكه‌وتنێكدا دووپاتكرده‌وه كه له سایتى العربیه‌دا بلاَوكرایه‌وه له رۆژى دوو شه‌ممه 19/ ربیع الڕول/1427ى كۆچىدا...
هه‌روه‌ها فه‌تواى داوه له‌سه‌ر دروستى چوونه لاى ئافره‌ت له دوواوه!!..وه به لاى ئه‌مه‌وه عه‌وره‌ت ته‌نها بریتىیه له پێش و پاش(داوێن)و به‌س, وه فه‌تواى داوه له‌سه‌ر دروستى جگه‌ره كێشان, وه دروستى خۆچوواندن به كافران له پۆشاك و به‌رگیاندا... وه چه‌ندان فه‌تواى تر‌ى شاز‌و رِیزپه‌رِ له رِاى زانایان...
وه ئه‌وه‌ى جێگاى باسه ئه‌م پیاوه هه‌رچه‌ند به (عبدالله ى كورى یوسف الجدیع) ناسراوه له راستىدا ناوى (یه‌عقوب ى كورى جاسم الیعقوب)ه كه ئه‌مه بۆ خۆى شتى تایبه‌تى لىَ ده‌خوێنرێته‌وه...
وه هه‌ندێك له زانایان قسه‌یان له‌سه‌رى كردووه‌و پێیان وایه ئه‌م كابرایه دواى ئه‌وه‌ى له كوێت له‌گه‌ڵ زانایانى سه‌له‌فىدا بووه دواتر مه‌نهه‌جى گۆرِیووه‌و لایداوه‌و كۆمه‌ڵه فه‌توایه‌كى سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ى لێوه بیستراو خوێنرایه‌وه كه واى كردووه زانایان پێیان وایه ئه‌م پیاوه گومان هه‌یه له‌وه‌دا كه سوننى بێت!!! چونكه به لاى ئه‌وه‌وه فه‌رمووده‌ى [ تركت فيكم أمرين لن تضلوا ما إن تمسكتم بهما ] به لاواز داده‌نێت. له‌و زانایانه‌ش كه قسه‌یان له‌سه‌رى كردووه: سلیم بن عید الهلالی یه.
به هه‌رحاڵ سه‌یر ته‌نها ئه‌وه نىیه كه له ناو جیهانى ئیسلامىدا كه‌سانى ئاوا رِیز په‌رِ هه‌بن, به‌ڵكو سه‌یرو سه‌مه‌ره ئه‌وه‌یه كه كه‌سانێك بێن و له ناو ئه‌و لێشاوه زانا موعته‌به‌رانه‌ى سه‌رده‌مدا ئه‌و فه‌توا شازانه كار پىَ بكه‌ن و بانگه‌شه‌ى بۆ بكه‌ن و له ناو خه‌ڵكى عه‌وام و موسڵمانان به گشتىدا بلاَوى بكه‌نه‌وه, بىَ ئه‌وه‌ى ته‌ماشاى رِه‌ددى زانستى زانایان بكه‌ن كه له‌سه‌رى دراوه‌ته‌وه.
به‌لاَم خواى گه‌وره وه‌عدى داوه دینى خۆى ده‌پارێزێت له هه‌موو دژایه‌تىكردنێكى دوژمنانىو هه‌موو خڵته‌یه‌ك كه به (نه‌زانى) یان (زۆرزانى) ده‌خرێته‌ى ناو شه‌رعه پاكه‌كه‌یه‌وه, وه له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا كۆمه‌ڵه زانایه‌ك ده‌نێرێت تا ئه‌و ژه‌نگ و ژاڵ و خڵتانه له دینه‌كه‌ى رِابماڵن كه به‌ناوى دینه‌وه ووتراوه‌و دین لىَى به‌رىیه, وه‌ك ئیمامى به‌رِێزى ئه‌هلى سوننه ئیمام ئه‌حمه‌د(ره‌حمه‌تى خواى لىَ بێت) كه له پێشه‌كى كتێبه‌كه‌ىدا له رِه‌ددى جه‌همىیه‌كاندا فه‌رمویه‌تى كه ئه‌ویش له خه‌لیفه‌ى به‌رِێزى پێغه‌مبه‌رى خوا(ێلى الله علیه وسلم) عومه‌رى فاروقه‌وه(ره‌زاى خواى لىَ بێت) وه‌رى گرتووه یان موافه‌قه‌ى ئه‌وى كردووه له‌م ووته‌یه‌دا كه فه‌رمویه‌تى: [ الحمد لله الذي جعل في كل زمان فترة من الرسل بقايا من أهل العلم يدعون من ضل إلى الهدى ويصبرون منهم على الأذى يحيون بكتاب الله الموتى ويبصرون بكتاب الله أهل العمى فكم من قتيل لإبليس قد أحيوه وكم من تائه ضال قد هدوه فما أحسن أثرهم على الناس وما أقبح أثر الناس عليهم (ينفون عن كتاب الله تحريف الغالين وانتحال المبطلين وتأويل الجاهلين الذين عقدوا ألوية البدعة وأطلقوا عنان الفتنة فهم مختلفون في الكتاب مخالفون للكتاب متفقون على مخالفة الكتاب يقولون على الله وفي الله وفي كتاب الله بغير علم يتكلمون بالمتشابه من الكلام ويخدعون جهال الناس بما يشبهون عليهم فنعوذ بالله من فتن المضلين). مختصر الصواعق المرسلة لأبن القيم الجوزية ص 107. ]
حه‌مزه به‌رزنجى
0 ..تێبینی:
إرسال تعليق