Blogger Widgets

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوک

Content left

الثلاثاء، 8 مايو 2012

هەڵوێستی مامۆستا سەرباز و سەلەفیەکانی ئەوروپا لەسەر خۆپیشاندانەکەی ئەمرۆ

کوردی نیوز:-
بسم الله الرحمن الرحيم
الحمدلله وكفى والصلاة والسلام وعلى نبيه المصطفى امابعد :
بۆ هەموو دڵسۆزێكی ئەو رابوونە ئیسلامیە السلام علیكم ورحمە الله وبركاته


مامۆستایانی ئاینی لەسەر كوفرەكەی گۆڤاری چرپە زۆر بۆێر و حەكیمانە هاتنە قسەو بەری ئەو كوفرەیان گرت و بۆ میلەتی كوردی موسڵمانیان سەلماند كەئەوان هەستە زیندوو و بەغیرەتەكەن لەسەر دینی خواو لەپێناو خوا ، بەو كارەشیان مافی دوعای خەیرو دەستخۆشیان لەسەر هەموو دڵسۆزێكی ئەو رابوونە ئیسلامییە هەیە،لێرەوەش گرنگە ئەوە بزانین خەڵكێك هەن ئەوەندەی لەئاشتی دەترسن ئەوەندە لەشەر ناترسن و بازرگانی شەرو بوقی ئاژاوەن، بەرژەوەندیان لە ئاژاوەدایە و بەئاشتیش زیانیان پێدەكەوێ بۆیە گرنگە حەكیمانە هەڵوێستەكان وەربگیرێ،مامۆستایان سەلماندیان بوونی ئەو رابوونە ئیسلامیە لەنێو كۆمەلی كوردەواری هەوێنی ئارامی و سەقامگیری و بەرەو پێشبردنی گەلەكەمانە وە دەبێ ئەو هەنگاوەی مامۆستایانی ئاینی نەشێوێنرێ.
خوای گەورەش سبحانه وتعالی فەرمانمان پێدەكات كارەكانمان بگێرینەوە لای ئەهلی عیلم بۆ خوێندنەوەی حەكیمانەو تەواوی بابەتەكە .
[{وَإِذَا جَاءَهُمْ أَمْرٌ مِنَ الْأَمْنِ أَوِ الْخَوْفِ أَذَاعُوا بِهِ وَلَوْ رَدُّوهُ إِلَى الرَّسُولِ وَإِلَى أُولِي الْأَمْرِ مِنْهُمْ لَعَلِمَهُ الَّذِينَ يَسْتَنْبِطُونَهُ مِنْهُمْ وَلَوْلَا فَضْلُ اللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ لَاتَّبَعْتُمُ الشَّيْطَانَ إِلَّا قَلِيلًا (83)} [النساء: 83] ] .
ئەوەش ئەوە دەخوازێ كەس لەقسەی ئەو مامۆستا بەرێزانە دەرنەچێ و كارێك نەكرێ رووداوەكان بەرەو ئاراستەیەك ببات خەلكی ناحەز بیقۆزێتەوە.
خوای گەورە بەرەكەت بخاتە هەموو هەنگاوێك بۆ خزمەتی ئەو ئیسلامەو هەموو پیلانێكیش ریسواو روورەش بكات مەبەست لێی زیان بەئیسلام وموسڵمانان بێت.

2 ..تێبینی:

Edge Titanium - Home | TITanium-Arts
Stainless steel blades. The Titanium-Arts Edge is titanium expensive Edge is the world's titanium nose jewelry largest cutting edge razor titanium bike frame that's built to last more than 4 generations. harbor freight titanium welder The blades $79.99 · ‎In titanium granite stock

إرسال تعليق

هه‌ڵبژارده‌ی

ئەم بابەتە بڵاوبكەرەوە لە

Twitter Delicious Facebook Digg Stumbleupon Favorites More