پێگەی گزنگ: دوای خۆپێشاندانەکانی ھەولێر دژی گۆڤاری چرپە له سێ شەممەى هەفتەى پێشوەوە تا ئیستا بارودۆخى شارى هەولیر ئاسایى نەبوەتەوە بە شیوەیەك چەتەکانی پارتى بە ناو شارى هەولیردا بە بەردەوامى دەسورینەوە لە زۆرینەى ترافیكەكاندا چەكدارەكانیان جیگركراون و تا ئیستاش دەزگاى پاراستن نزیکەی ٣٠٠ ناوی داوەتە بازگەکان کە دەستگیریان بکەن.
ئەمەو هەر دوێنێ لەنوێژی هەینی مامۆستاكان ئیدانەی بڵاوبوونەوەی بابەتەكەی گۆڤاری چرپەیان كرد،
شایانى باسه دوای هەڵگیرساندنی ڕووداوەكانی هەولێر، لەڕۆژانی دواتر ئاسایشی هەولێر هەستا بە ئازار دان و دەستگیر كردنی كۆمەڵێك خەڵك بە بیانوی بەشداری كردن لە خۆپیشاندانەكەی هەولێر ، لە ئێستاشداش ئەو هەڵمەتە بەردەوامی هەیه تا ئەمڕۆش بەشێوەیەكی زۆر چڕو پڕ كۆمەڵێك كەس بەناوی ئاسایش و بەجلی مەدەنی و سەیارەی بێ رەقەمەوە بەردەوام بەنێو شاردا دەسوڕێنەوە خەڵك دەستگیر دەكەن و بەسەرماڵاندا دەدەن.
0 ..تێبینی:
إرسال تعليق