Blogger Widgets

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوک

Content left

الثلاثاء، 1 مايو 2012

زانای ئایینی و مامۆستایه‌كی بوێر..نووسینی: مامۆستا سەرباز محمد حسن


 ساغی كۆمه‌ڵ له ‌ڕاستگۆیی و بوێری مامۆستا و زانایانی ئایینی دایه‌، مامۆستا و زانایانی ئایینی ئه‌و چاوه‌ ساغه‌ن کە پاسه‌وانێتی شه‌رعی خوای پەروەردگار ده‌كه‌ن، به‌سه‌ بۆ گه‌وره‌یی مه‌نزیله‌یان فه‌رمووده‌ی خوای په‌روه‌ردگار کە دەفەرموێت: {شَهِدَ اللَّهُ أَنَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ وَالْمَلَائِكَةُ وَأُولُو الْعِلْمِ قَائِمًا بِالْقِسْطِ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ} [آل عمران:١٨].
زانای ئایینی چۆن ئیسلام ده‌گه‌یه‌نێ ئاواش مسوڵمانان وه‌ئاگا دێنێ له‌ هه‌ر هه‌نگاوێك مه‌به‌ست لێی دوبه‌ره‌كی و ناشرینكردنی ئه‌و دینه‌ بێت، ده‌مێكه‌ هه‌ڵمه‌تێكی ماكیرانه‌ له‌ئارا دایه‌ بۆ خستنی زۆربه‌ی زۆری زانا و بانگخواز و دڵسۆزانی ئه‌و دینه‌ كه‌ به‌داخه‌وه‌ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ ماكیره‌ ناوی
سه‌له‌فیه‌تی به‌رزكردۆته‌وه‌ بۆ لێدانی سه‌له‌فیه‌ت به‌مه‌به‌ست و بێ مه‌به‌ست؛ واته‌ دوور نییه‌ خواره‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌  به‌و ده‌رده‌ نه‌زانن، بەڵام وه‌كو ئاله‌تێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ به‌كارهێنراون. مه‌دخه‌لییه‌ت كه‌ له‌گه‌ڵ هێنانی هێزه‌كانی خۆرئاوا بۆ سعودیه‌ سه‌ری هه‌ڵدا، یه‌كه‌م هه‌نگاوی دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌یان "محمد أمان الله جامي"  تاوانباركردنی شه‌یخ ئه‌لبانی بوو به‌ "ئيرجاف" و دواتر شه‌رعییه‌تیان دا به‌گرتن و سزادانی سه‌دان زانا و  بانگخواز له‌ سعودیه‌. مه‌دخه‌لی و به‌مه‌دخه‌لی بوون مانای هه‌وڵدانه‌ بۆ نانه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كی و  له‌تكردنی ڕیزی مسوڵمانان و ناشرینكردن و خستنی زانایان، بۆیه‌ هه‌وڵی ناشرینكردنی زۆرێك له ‌زانایانیان دا هه‌ر له ‌"مه‌ودودی"ەوە بگرە تاوه‌كو دەگاتە"سه‌ید قوتب" و  "إبن جبرين"  و "بكر عبدالله أبو زيد"  و "أبو اسحاق الحويني"و سه‌دان زانای تر، ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو دڵسۆزێكه‌ به‌پێی توانا به‌ری ئه‌و جه‌هله‌ بگرێ و تیشكی بخاته‌ سه‌ر، خه‌ڵكانێكی جاهیل به‌دینی خوا خۆیان لێگۆڕاوه‌ و مسوڵمانان تاوانبار ده‌كه‌ن به‌ ته‌كفیری و حیزبی و قوتبی و سروری و چه‌ندین ناوی تر، حاڵی ئه‌وانه‌ وه‌كو حاڵی ئه‌و كه‌سانه‌یه‌: (وَهَؤُلَاءِ بِمَنْزِلَةِ مَنْ يَدُلُّ الرَّكْبَ، وَلَيْسَ لَهُ عِلْمٌ بِالطَّرِيقِ، وَبِمَنْزِلَةِ الْأَعْمَى الَّذِي يُرْشِدُ النَّاسَ إلَى الْقِبْلَةِ، وَبِمَنْزِلَةِ مَنْ لَا مَعْرِفَةَ لَهُ بِالطِّبِّ وَهُوَ يَطِبُّ النَّاسَ، بَلْ هُوَ أَسْوَأُ حَالًا مِنْ هَؤُلَاءِ كُلِّهِمْ) خۆی پێ ده‌لیله‌ و رێگا ناناسێ، یا وه‌ك ئه‌و نابینایه‌ی ئاڕاسته‌ی قیبله‌ بۆ خه‌ڵكی دیاری ده‌كات، یا وه‌كو ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی كردووه‌ به ‌دكتۆر، به‌ڵام دكتۆر نییه‌ و چاره‌ی خه‌ڵكی ده‌كات.
بۆیه‌ ئیمام "إبن القيم" ده‌فه‌رموێت: (وَكَانَ شَيْخُنَا - رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ - شَدِيدَ الْإِنْكَارِ عَلَى هَؤُلَاءِ، فَسَمِعْتُهُ يَقُولُ: قَالَ لِي بَعْضُ هَؤُلَاءِ: أَجَعَلْتَ مُحْتَسِبًا عَلَى الْفَتْوَى؟ فَقُلْتُ لَهُ: يَكُونُ عَلَى الْخَبَّازِينَ وَالطَّبَّاخِينَ مُحْتَسِبٌ وَلَا يَكُونُ عَلَى الْفَتْوَى مُحْتَسِبٌ؟).
واته‌: "شه‌یخمان زۆر توند بوو له‌سه‌ر ئه‌و جۆره‌ كه‌سانە، گوێم لێبوو جارێكیان وتی پێیان وتم: كراوی به‌ چاودێر به‌سه‌ر فه‌توا؟ پێم وت: نانه‌وا و چێشته‌وان چاودێریان هه‌بێت چۆن نابێ  فه‌توا چاودێری هه‌بێت" [بڕوانه‌: إعلام الموقعين عن رب العالمين (4/ 167)].
بۆیه‌ ئه‌و قسانه‌ ده‌كه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی گوێبیستی وتارێكی مامۆستای به‌رێز "عبدالصمد" بووم کە باسی "مه‌دخه‌لی"یه‌كان ده‌كات و تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر بیروبۆچوونیان؛ ئه‌و كاره‌ی مامۆستای به‌رێز جیهادی ئه‌هلی بیده‌عه‌، شایسته‌ی دوعای خه‌یر و پشگیری كردنه‌.
چه‌نده‌ پیرۆزه‌ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی مه‌دخه‌لییه‌ت وه‌ك خۆی ده‌ناسێنێ... به‌و هه‌وڵه‌ش سه‌له‌فیه‌ت به‌رز ڕاده‌گرێ. سه‌له‌فیه‌ت  مه‌نهه‌جه‌ هه‌مان هه‌وڵی ئیمام "ئه‌بو حه‌نیفه ‌و ئیمام مالیك و ئیمام شافیعی و ئیمام ئه‌حمه‌د"ه‌، نه‌وه‌ك بیروبۆچوونی"ره‌بیعی مه‌دخه‌لی"بێت.
بۆیه‌ ده‌ڵێم: مامۆستای به‌رێز خوای گه‌وره‌ پاداشتی خێرت بداته‌وه‌ و به‌ره‌كه‌ت بخاته‌ ته‌مه‌ن و عیلمت. گرنگیشه‌ هه‌موو لایه‌ن و پێگه‌ و ماڵپه‌ر و بانگخوازه‌كان تیشك بخه‌نه‌سه‌ر جوداكردنه‌وه‌ی سه‌له‌فیه‌ت له‌ مه‌دخه‌لیه‌ت، تاوانه‌ مه‌نهه‌جی "ته‌فسیق و ته‌بدیع و ته‌كفیر"ی "رەبیعی" بدرێته‌ پاڵ سه‌له‌ف، یا ناوی سه‌له‌فیه‌تی لێبنرێ... ته‌پوتۆزی مێگه‌ل به‌ری خۆر ناگرێ و، قیڕه‌ی بۆقی تاریكه‌ شه‌ویش ڕێ به ‌كاروان ناگۆڕێ و، ئه‌و بزنه‌ كێویه‌ش "شاخ"ی ده‌شكێ زیان به‌"شاخ" ناگه‌یه‌نێ.

مامۆستای نووسەر و بانگخواز
سه‌رباز محمد حسن

فەرموو لێرەوە گوێبگرە لە وتارەکەی مامۆستا:

0 ..تێبینی:

إرسال تعليق

هه‌ڵبژارده‌ی

ئەم بابەتە بڵاوبكەرەوە لە

Twitter Delicious Facebook Digg Stumbleupon Favorites More