
پێم ووت: به‌ڕێزه‌که‌م پێش ئه‌وه‌ی موسوڵمان بوونی خۆت ڕابگه‌یه‌نیت ،
ئه‌مه‌وێت پرسیارێکت لێ بکه‌م:
چ هۆکارێک بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی موسوڵمان بیت..؟
ئافره‌ته‌که وه‌ڵامێکی زۆر سه‌یری دامه‌وه ووتی :
براکه‌م له‌به‌ر ئه‌وه موسوڵمان ئه‌بم چونکه ئیسلام ئایینێکی پاک و بێ گه‌رده..
شێخ ئه‌ڵێت ، ووتم : ئه‌زانم که ئیسلام پاک و بێ گه‌رده ، به‌ڵام مه‌به‌ستت چییه خوشکه‌که‌م که ئه‌ڵێیت ئیسلام ئایینێکی پاک و بێ گه‌رده.. ؟
ئافره‌ته ئه‌ڵمانیه‌که به‌سه‌رهاتێکی سه‌یری بۆ گێڕامه‌وه، ووتی :
سه‌ردانێکی ووڵاتی هۆڵه‌نده‌م کرد ، کاتێک به شه‌قامه‌کاندا ده‌ڕۆیشتم کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی زۆرم بینی هه‌موویان کۆببونه‌وه له گۆره‌پانێکی گشتیدا ، گوێم له‌ده‌نگه ده‌نگ و هاوارێکی زۆر بوو ، کاتێک نزیک بوومه‌وه له‌و کۆمه‌ڵه خه‌ڵکه زۆره که بینیم پیاوێکه له‌گه‌ڵ ئافره‌تێکدا به‌به‌ر چاوی هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکه زۆره‌وه زینا ئه‌کات !!
ووتی: منیش ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فۆنم کرد به هاوڕێیه‌کی موسوڵمانی ئه‌ڵمانی خۆم ، پێم ووت :
ئایا له ئیسلامدا ڕێگه ده‌درێت به پیاو له‌گه‌ڵ ئافره‌تدا ئه‌و کاره بکه‌ن له‌به‌ر چاوی هه‌موو خه‌ڵکی به‌و جۆره ؟
هاوڕێکه‌م ووتی : به‌ڵکو ڕێگه به هیچ ژن و مێردێکیش نادرێت تاکو له‌به‌ر چاوی کوڕه‌که‌ی یان کچه‌که‌ی کاری شه‌رعی بکه‌ن ، ئیتر چۆن ڕێگه ئه‌درێت له‌به‌رچاوی خه‌ڵکیدا بکرێت...
ووتی : له‌به‌ر ئه‌وه زانیم که ئایینی ئیسلام ئایینێکی پاک و بێ گه‌رده...
وەگیراو
0 ..تێبینی:
إرسال تعليق