Blogger Widgets

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوک

Content left

السبت، 26 مايو 2012

بانگخوازی ناسراوی ئەلمانی (بیر فوگل) باس لەبابەتێكی زۆر ترسناك دەکات.



(بیر فوگل) بانگخوازی ناسراوی ئەلمانی كاریگەرێكی زۆر چاكی بەسەر گەنجان هەیەو خەڵكێكی زۆریش لەسەر دەستی ئەو خوای گەورە هیدایەتی داوون، دەربارەی ئەو كێشانەی بەو دواییەی حكومەتی ئەلمانی دروستی دەكات بۆ موسڵمانەكان گووتی:

دەزگای هەواڵگری ئەلمانی خۆی خەڵكێكی زۆری ناردۆتە نێو موسڵمانان بۆ ئەوەی لێدوانی هەرزەكارانەو ناواقیعیانە بدەن و لەو رێیەوە هەڵمەتی گرتنی موسڵمانان دەستپێبكەن، لەوە گرنگتر بیر فۆگل ئاماژەی بەوە كرد كە زۆرێك لەسایتە ئیسلامیەكان بەزمانی ئەلمانی دەزاگای هەواڵگری ئەو ووڵاتە كرێكاری خۆی تیاناوەو لەرێی مەقالەی توندو هەرەشە لە كۆمەل و باسی تەقاندنەوەو كوشتن بكەن دواتر هەر بەو بەهانانەوە سایتەكان دابخرێن(بیر فۆگل) داوای لەموسڵمانان كردو گوتی حەكیمانە ترمامەڵە بكەن دەزگای هەوالگری لەهەوڵی رەشكردنەوەی زۆرێك لەفیدیۆ و ووتارە دەنگیەكانە بەزمانی ئەلمانی و كۆسپ بخاتە پێش بڵاو بوونەوەی ئیسلام لەو ووڵاتە بۆیە دەبێت ئەو بەهانەیە بەدەست كەس نەدەن.
ئەوەی شایەنی باسە لەسایتی ئەهلی سونەت و جەماعەت بەزمانی ئەلمانی كەسێك بەناوی(ابو جیهاد) زۆر مەقالەی توندی دەنوسی و هەرەشەی كوشتن وخۆتەقاندنەوەی دەكرد دەركەوت ئەو كەسە خۆی پیاوی دەزگای هەواڵگریە.
چاو دێرانی ئیسلامی لەو بوارەوە دەڵێن لەگەڵ بڵاو بوونەوەی سایت و فۆیس چاتەكانی ئیسلامی و كارتێكردنی ئیجابیان بەسەر كۆمەلً ناحەزانی ئەو ئیسلامە لەژێر چەند ناوێكی سەرنج راكێشەر قسەی توندو هەرەشەی خۆتەقاندنەوە چەند قسەیەكی ئاوا دەكەن بۆ سنورد داركردنی بانگەوازی ئیسلامی زۆربەی جاران ئەو كەسانە لەژێر ناوێكی خوازراو ئەو جۆرە كارانە ئەنجام دەدەن واتە كەس نازانی كێ نە ئەوانە بەڵام ئەوەی باجەكەی دەدا ئەوانەن كە بەفەرمی سەرپەرشتی سایتەكان دەكەن بۆیە دەبێت خاوەن سایتەكان حەكیمانە تر برواننە ئەو واقیعە.

سه‌رچاوه‌ : کوردی نیوز

0 ..تێبینی:

إرسال تعليق

هه‌ڵبژارده‌ی

ئەم بابەتە بڵاوبكەرەوە لە

Twitter Delicious Facebook Digg Stumbleupon Favorites More