Blogger Widgets

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوک

Content left

الأحد، 6 مايو 2012

مامۆستایانی سەلەفیش لە ئەوروپا دەنگیان خستە پاڵ مامۆستایانی ئاینی کوردستان


کوردی نیوز:-تایبەت
دوا بەدوای ئەو هێرشە نابەجێ و ناماقول نابەرپرسانە دەكرێتە سەر خوداو پێغەمبەرصلی اللە علیە وسلم و ئیسلام وموسڵمانان بەهەموو شێوەیەك پیرۆزیەكان دەشێوینن و هەست و نەستی ملیۆنەها موسڵمان لەجیهان و كوردستان بەتایبەتی بریندار دەكەن ،
سەرەرای ئەوەی زۆربەی مامۆستایانی ئاینی هەلویستی خۆیان هەبوە لەووتارەكانی هەینی و داوای خۆپیشاندانی دەست بەجییان كردوە دژی ئەو كارە ناشرینەو نابەجییە،كوردی نیوز بۆئەوەی مامۆستایانی سەلەفی لەدەرەوەی وولات ئاشنا بكات بەو كێشە گەورەو بێئەدەبیەی كە كراوە بەرامبەر ئیسلام پەیوەندی كرد بە مامۆستا سەرباز محمد لەئەلمانیا، جەنابیشیان بەو شێوەیە بۆ كوردی نیوز دوا.
الحمدلله وكفى والصلاة والسلام على نبيه المصطفى :
اما بعد:
اعوذ بالله من الشيطان الرجيم
{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا بِطَانَةً مِنْ دُونِكُمْ لَا يَأْلُونَكُمْ خَبَالًا وَدُّوا مَا عَنِتُّمْ قَدْ بَدَتِ الْبَغْضَاءُ مِنْ أَفْوَاهِهِمْ وَمَا تُخْفِي صُدُورُهُمْ أَكْبَرُ قَدْ بَيَّنَّا لَكُمُ الْآيَاتِ إِنْ كُنْتُمْ تَعْقِلُونَ (118)} [آل عمران: 118]
{قُلْ لِلَّذِينَ كَفَرُوا سَتُغْلَبُونَ وَتُحْشَرُونَ إِلَى جَهَنَّمَ وَبِئْسَ الْمِهَادُ (12)} [آل عمران: 12]
موسڵمانانی خۆشەویست دیارە روورەش كردنی كاغەز بەجنێوو كوفریات رەنگدانەوەی رەشایەتی دڵ و دەرونی خاوەنەكەیانە، ئەوەی لەدلیشیان گرتوە زۆر گەورەترە لەوەی دەری دەبرن، میلەتی كورد میلەتێكی موسڵمانە و جێی كوفرو كافران لەنێوانیاندا نابێتەوە ئەو قسانەی گۆڤاری چرپە كردویەتی تەپووتۆزی مێگەلە بەرووی كاروانی نور، سوپاس بۆ خوای گەورە مامۆستایانی ئاینی بەئەركی خۆیان هەستاون و بەری ئەو كوفرەیان گرتوە ئەوەی ئەركی ئێمەیە .
یەكەم: باووزەكان یەك ئاراستە وەرگرێ و چەندێیەتی لە تەوجیهات دروست نەبێ و پشتی مامۆستایانی ئاینی بگرین و چاوەروانی فەتوای ئەوان بین گەر فەرمویان برژێینە سەر شەقامەكان ئەوا ئەوەی دلسۆزی ئەو ئاینەیە بالە قسەیان دەرنەچێت و قسەكانیان بەفەرمانێكی شەرعی وەرگرێ.
دووەم: بەحوكمی ئەوەی كورد موسڵمانە و كوفر كردن هەلگەرانەوەیە نەك لە ئیسلام بەتەنها بەڵكو لەكوردایەتیش بۆیە دەبیت هەولی جیدی بدرێ بۆ پرۆژەیاسایەك قەدەغەی كوفر كردن بكات .
سێ یەم : دورنیە دەستێك لەپشتی ئەو كافرانە بێت بۆ كوفر كردن و قۆزتنەوەی كاردانەوەكەی بۆیە گرنگە موسڵمانان لەئاستی بەرپرسایەتیەوە برواننە ئەو كارەو بریار بۆ مامۆستا دلسۆزەكان بەجێبهێلن و هیچ كاردانەوەیەكی فەردی نەكرێت كاری بەكۆمەڵی مامۆستایان تێكبدات .
خوای گەورە[ عزوجل ] ئەهلی كوفرو كافرەكان روو رەش و ریسوا كات.

0 ..تێبینی:

إرسال تعليق

هه‌ڵبژارده‌ی

ئەم بابەتە بڵاوبكەرەوە لە

Twitter Delicious Facebook Digg Stumbleupon Favorites More