پ/ئایا ده‌ست به‌رز كردنه‌وه له كاتی پاڕانه‌وه‌دا دروسته؟ به تایبه‌تی له كاتی سه‌فه‌ر كردن‌دا له ناو فڕۆكه‌و ئۆتۆمبێل و شه‌مه‌نده‌فه‌رو شتی تردا؟
و/ ده‌ست به‌رزكردنه‌وه له كاتی دوعادا له هه‌ر شوێن و جێگایه‌كدا بیت له هۆكاره‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پاڕانه‌وه‌یه, پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (إن ربكم حيي ستير ، يستحي من عبده إذا رفع يديه إليه أن يردهما صفرا). سنن الترمذي الدعوات (3556),سنن أبو داود الصلاة (1488),سنن ابن ماجه الدعا‌ء (3865), مسند أحمد بن حنبل (5/438).
واته: خوای په‌روه‌ردگاری ئێوه به‌شه‌رم وگوناه پۆشه, شه‌رمی لێ دێت كاتێك به‌نده‌یه‌كی ده‌ستی بۆ به‌رز بكاته‌وه‌وه‌و لێ‌ی بپاڕێته‌وه كه به نائومێدییه‌وه بیگه‌ڕێنێته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: ( إن الله تعالي طيب لا يقبل إلا طيبا ، وإن الله أمر المؤمنين بما أمر به المرسلين فقال تعالي : سورة البقرة الَاية 172( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آ‌مَنُوا كُلُوا مِنْ طَيِّبَاتِ مَا رَزَقْنَاكُمْ واشْكُرُوا لِلَّهِ )" وقال سبحانه: سورة المؤمنون الَاية 51 ( يَا أَيُّهَا الرُّسُلُ كُلُوا مِنَ الطَّيِّبَاتِ واعْمَلُوا صَالِحًا)، ثم ذكر الرجل يطيل السفر أشعث أغبر يمد يديه إلي السما‌ء و يا رب يا رب، ومطعمه حرام ومشربه حرام وملبسه حرام ، وغذي بالحرام، فأني يستجاب له؟). رواه مسلم في صحيحه. صحيح مسلم الزكاة (1015),سنن الترمذي تفسير القرآ‌ن (2989),مسند أحمد بن حنبل (2/328),سنن الدارمي الرقاق (2717).
واته: خوای گه‌وره پاكه‌و پاكیش نه‌بێت وه‌ری ناگرێت, وه خوای گه‌وره فه‌رمانی كردووه به‌وه‌ی كه فه‌رمانی به پێغه‌مبه‌رانی پێ كردووه‌و فه‌رمویه‌تی: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آ‌مَنُوا كُلُوا مِنْ طَيِّبَاتِ مَا رَزَقْنَاكُمْ واشْكُرُوا لِلَّهِ) وه فه‌رمویه‌تی: (يَا أَيُّهَا الرُّسُلُ كُلُوا مِنَ الطَّيِّبَاتِ واعْمَلُوا صَالِحًا). پاشان باسی پیاوێكی كرد كه له سه‌فه‌رێكی دوور و درێژدا بووه‌و قژ ئاڵۆزكاوو ته‌پوتۆزاوی, ده‌سته‌كانی به‌رز ده‌كاته‌وه به‌ره‌و ئاسمان و ده‌ڵێ: په‌روه‌ردگارم.. په‌روه‌ردگارم. له كاتێكیشدا خواردنی حه‌رامه‌و خواردنه‌وه‌ی حه‌رامه‌و پۆشاكی حه‌رام, وه به حه‌رام گۆش كراوه, جا ئه‌مه چۆن وه‌ڵام ده‌درێته‌وه.
جا لێره‌دا ده‌ست به‌رز كردنه‌وه‌ی به هۆكاری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی دوعا‌و پاڕانه‌وه داناوه, وه له هۆكاری وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌شی بریتییه له حه‌رام خۆری, ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌ست به‌رز كردنه‌وه له هۆكاری وه‌ڵام دانه‌وه‌یه, سا ئیتر له فرۆكه‌دا بێت یان له شه‌مه‌نده‌فه‌ر یان ئۆتۆمبێل یان كه‌شتی ئاسمانی, یان غه‌یری ئه‌مانه, ئه‌گه‌ر پاڕایه‌وه‌و ده‌ستی به‌رز كرده‌وه, ئه‌وا له هۆكاری وه‌ڵامدانه‌وه‌یه, جگه له‌و كاتانه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ده‌ستی تێدا به‌رز نه‌كردۆته‌وه, ئێمه‌ش تیایدا ده‌ست به‌رز ناكه‌ینه‌وه, وه‌ك كاتی ووتاری رۆژی جومعه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ده‌ستی تێدا به‌رز نه‌كردۆته‌وه مه‌گه‌ر داوای باران بارینی له خوای گه‌وره كردبێت ئه‌و كاته ده‌ستی به‌رز ده‌كرده‌وه, هه‌روه‌ها له نێوان دوو سه‌جده‌كه‌ی نوێژ‌و پێش سڵاودانه‌وه له ته‌حیای كۆتایی نوێژدا پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ده‌ستی به‌رز نه‌ده‌كرده‌وه, ئێمه‌ش ده‌ست به‌رز ناكه‌ینه‌وه له‌م كاتانه‌دا كه پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ده‌ستی تێدا به‌رز نه‌كردۆته‌وه, چونكه كرده‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم حوجه‌و به‌ڵگه‌یه‌و واز هێنانیشی له كرده‌وه‌یه‌ك به هه‌مان شێوه به‌ڵگه‌و حوجه‌یه.
هه‌روه‌ها له دوای سڵاو دانه‌وه‌ی له پێنج نوێژه فه‌رزه‌كان پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم زیكره شه‌رعییه‌كانی ده‌خوێندو ده‌ستی به‌رز نه‌ده‌كرده‌وه تیایدا, ئێمه‌ش بۆ شوێن پێ هه‌ڵگرتنی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ده‌ستی تێدا به‌رز ناكه‌ینه‌وه.
به‌ڵام له‌و كاتانه‌دا كه پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ده‌ستی تێدا به‌رز كردۆته‌وه ئه‌وا سوننه‌ت ئه‌وه‌یه وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ده‌ستی تێدا به‌رز بكرێته‌وه, چونكه له هۆكاری وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پاڕانه‌وه‌كه‌یه, وه ئه‌و كاتانه‌ی كه موسڵمان تیایدا له په‌روه‌ردگای ده‌پاڕێته‌وه‌و له پێغه‌مبه‌ری خواشه‌وه صلی الله علیه وسلم هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نه‌هاتووه, نه له‌سه‌ر ده‌ست به‌رزكردنه‌وه, نه له‌سه‌ر به‌رز نه‌كردنه‌وه‌ی: ئه‌وا ئێمه ده‌ستی تێدا به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمودانه‌ی به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌رزكردنه‌وه له هۆكاری وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پاڕانه‌وه‌یه وه‌ك پێشتر باسمان كردن./
له فتواكانی شیخ عبد العزیز بن عبد الله بن باز (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) موفتی عامی پێشووی سعودیه (له گۆڤاری البحوث العلمیه ی سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رایه‌تی زانستی و فه‌توا به سه‌رۆكایه‌تی زانای به‌رێز عبدالعزیز ال الشیخ بڵاو كرایه‌وه- به‌شی په‌نجاو نۆ)
0 ..تێبینی:
إرسال تعليق