حَدَّثَنَا أَبُو بَكْرِ بْنُ أَبِى شَيْبَةَ حَدَّثَنَا وَكِيعٌ عَنْ سُفْيَانَ ح وَحَدَّثَنَا مُحَمَّدُ بْنُ الْمُثَنَّى حَدَّثَنَا مُحَمَّدُ بْنُ جَعْفَرٍ حَدَّثَنَا شُعْبَةُ كِلاَهُمَا عَنْ قَيْسِ بْنِ مُسْلِمٍ عَنْ طَارِقِ بْنِ شِهَابٍ - وَهَذَا حَدِيثُ أَبِى بَكْرٍ - قَالَ أَوَّلُ مَنْ بَدَأَ بِالْخُطْبَةِ يَوْمَ الْعِيدِ قَبْلَ الصَّلاَةِ مَرْوَانُ فَقَامَ إِلَيْهِ رَجُلٌ فَقَالَ الصَّلاَةُ قَبْلَ الْخُطْبَةِ . فَقَالَ قَدْ تُرِكَ مَا هُنَالِكَ . فَقَالَ أَبُو سَعِيدٍ أَمَّا هَذَا فَقَدْ قَضَى مَا عَلَيْهِ سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم يَقُولُ مَنْ رَأَى مِنْكُمْ مُنْكَرًا فَلْيُغَيِّرْهُ بِيَدِهِ فَإِنْ لَمْ يَسْتَطِعْ فَبِلِسَانِهِ فَإِنْ لَمْ يَسْتَطِعْ فَبِقَلْبِهِ وَذَلِكَ أَضْعَفُ الإِيمَان. صحیح المسلم، کتاب الإیمان.
هه‌رکه‌سێك خراپه‌یه‌کی بینی، با بەده‌ست بیگۆڕێت. ئه‌گه‌ر توانستی نه‌بوو، ئه‌وا به‌ده‌م بیگۆڕێت. ئه‌گه‌ر توانستی نه‌بوو، ئه‌وا له‌ناخی دڵه‌وه پێی ناخۆش بێت، که ئه‌مه‌ش لاوازترین به‌شی ئیمانه.
ئه‌گه‌رچی خوایه ناتوانین به‌ده‌ست ئه‌م خراپه‌کارییانه بگۆڕین، به‌ڵام سوپاس بۆ خوا که زمانه‌که‌مان ماوه به‌رامبه‌ر هه‌موو خراپه‌کار و بێبڕوایه‌کی ئه‌م دینه پاك و پیرۆزه! خوایه، به‌ڵێنت بۆ دووپات ده‌که‌مه‌وه که‌وا ئاماده بم له‌پێناوی په‌یامه پیرۆزه‌که‌تدا گیان و ماڵم ببه‌خشم. خوایه، نییه‌تم ساغ بکه‌وه بۆ خۆت، یا ئەڵڵا.
چاوه‌ڕێ بووم له ده‌ڤه‌ری سلێمانیشدا هه‌روه‌ك زانایان و شێره‌کوڕانی شاری قه‌ڵا و مناره‌ی هه‌ولێر، خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی موسڵمان ڕاپه‌ڕن دژی ئه‌و بێڕێزییانه‌ی که‌وا به‌رامبه‌ر خوای گه‌وره و په‌یامه‌که‌ی ده‌کرێت! به‌ڵام وا بزانن جارێکه یاریی نێوان به‌رشه‌لۆنه و ڕیاڵ مه‌درید نییه، تاوه‌کوو خه‌ڵکی بڕژێته سه‌ر جاده‌کان! بۆیه بڕیارم دا ئه‌گه‌ر به‌ته‌نهاش بم، بڕۆم بۆ شاری قه‌ڵا و مناره له خزمه‌ت مامۆستایان و زانایانی ئه‌و شاره سه‌ربه‌رزه‌دا پڕبه‌ده‌نگم هاوار بکه‌م و به‌رگری له قورئانه‌که‌م بکه‌م، ئه‌گه‌ر خوا پشتیوان بێت.
تۆش که دانیشتویت، گریان و دانیشتن دادت نادات. مه‌ڵێ ئاخر ئه‌وه هیچ نییه به خۆپیشاندان چی ده‌کرێت؟! ئێستا ئه‌مه هه‌یه له‌به‌رده‌ستدا بۆ ته‌نها ڕۆژێك واز له ئیش و کار و خوێندن بێنه، چونکه تۆ به‌رده‌وام له‌دوای ئه‌وانی؛ ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌مه هه‌ڵوێستت نه‌بێت، دڵنیا به که نا‌توانیت به‌ردێك بخه‌یته سه‌ر به‌ردێك بۆ ئه‌م ئیسلامه نامۆیه.
مه‌ترسه و دونیات له‌به‌رچاو نه‌بێته به‌هه‌شت و وا بزانیت ئیتر خۆشییه‌کانی له‌ده‌ست ده‌ده‌یت! دڵنیا به، که خۆشییه‌کانی کۆتایی دێت! ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆش نه‌بێت، به‌یانی نزیکه و وا دێت. هه‌ر له ئێسته‌وه نییه‌تت پاك بکه‌ره‌وه بۆ خوا، نه‌وه‌ك پێش ئه‌و ڕۆژه ژیانت کۆتایی پێبێت! با لانی که‌م به سه‌ری به‌رزه‌وه بگه‌ڕێیته‌وه لای خوا.
له کۆتاییدا داواکارم له خوای گه‌وره که‌وا به سه‌ری به‌رزه‌وه بمانباته‌وه بۆ لای خۆی و کۆتاییمان به‌چاکی ته‌واو بێت!
نوسینی : باوکی ئه‌سماء
0 ..تێبینی:
إرسال تعليق