
به‌پێی هه‌واڵی سایتی كۆمه‌ڵنیوز و په‌یامی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ، ئه‌مڕۆ عه‌لی باپیر له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ڕۆژنامه‌نوسان و كارمه‌ندانی ڕاگه‌یاندنی حزبه‌كه‌ی كۆبۆته‌وه .
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یامیشی تێدا بووه ، ژماره‌یه‌ك له ئاماده‌بووان ڕه‌خنه‌یان له شه‌یدا ئه‌ڵڵا كه‌ره‌م تاكه بێژه‌ره كچه‌كه‌ی كه‌ناڵی په‌یام گرتووه و وتویانه جل و خۆ گۆڕینه‌كه‌ی ناشه‌رعیه .
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆبوونه‌وه‌كه به هه‌واڵپرێسی وت "كه‌سێك به‌ناوی موسعه‌ب كه خه‌ڵكی هه‌ولێره و به‌رپرسێكه له نوسینگه‌ی په‌یام له هه‌ولێر ، ڕه‌خنه‌ی توندی له په‌یام گرتووه كه كچ ده‌خاته سه‌ر شاشه و نمونه‌ی به شه‌یدای بێژه‌ر هێناوه‌ته‌وه كه گوایا جله‌كانی ناشه‌رعیه و خۆگۆڕینه‌كه‌ی سه‌رنجی پیاو بۆ لای خۆی ڕاده‌كێشێت"
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی ، عه‌لی باپیر هیچ وه‌ڵامێكی بۆ ئه‌وه پێ نه‌بووه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بگه‌یه‌نرێنه مه‌كته‌بی سیاسیی ڕه‌نگه بۆ هه‌میشه شه‌یدا ئه‌ڵڵا كه‌ره‌م كه تاكه بێژه‌ری كچه له كه‌ناڵی په‌یامی كۆمه‌ڵ ، دوور بخرێته‌وه له بێژه‌ری و سه‌رشاش
0 ..تێبینی:
إرسال تعليق