ڕۆژی دوایی له ژێر رۆشنایی قورئان و سوننه‌تدا زنجیره‌ی
الحمدلله والصلاه والسلام علی رسول الله وعلی اله وصحبه ومن والاه...
ڕۆژی دوایی راستییه‌كی قورئانییه‌و له بیرخۆبردنه‌وه و خۆگیل كردن له ئاستیدا مایه‌ی ناڕه‌حه‌تی دنیایی و له‌كیس چوونی قیامه‌تیكی نه‌براوه‌یه, وه‌یه‌كێكه له پایه بلندو پته‌وه‌كانی ئیمان, كه به‌بێ بوونی ئیمان به‌م به‌شه گرنگه مرۆڤ هه‌ست به به‌ڕه‌لایی ده‌كات وچاودێری نامینێ به‌سه‌ر خۆیداو جڵه‌وی ده‌داته ده‌ستی نه‌فسی سه‌رشێت و چاوبرسی. له‌به‌ر ئه‌وه پێم باش بوو ئه‌م لایه‌نه گرنگه موسڵمانانی كوردی لیًَ ئاشنا بكه‌م و له‌م زنجیره بابه‌ته‌ی (ڕۆژی دوایی له ژێر ڕۆشنایی قورئان و سوننه‌تدا ) پێش كه‌ش بكه‌م كه پێك هاتوه له سێ زنجیره: (نیشانه بچووكه‌كانی ڕۆژی دوایی) و (نیشانه گه‌وره‌كانی ڕۆژی دوایی)و له‌گه‌ڵا (قیامه‌تی گه‌وره‌و ناره‌حه‌تییه‌كانی), جا ئه‌مه‌ش زنجیره‌ی یه‌كه‌مه‌و باس له‌و نیشانه بچوكانه ده‌كات كه له‌به‌رده‌م قیامه‌تدان و زۆربه‌یان ڕوویداوه‌و به‌رده‌وام ڕووده‌دات تا تێكچوونی شیرازه‌ی بونه‌وه‌رو له‌ناوچوونی. ئه‌میش له كتێبی (أشراط الساعه) وه‌رم گرتووه كه له‌لایه‌ن (یوسف بن عبدالله بن یوسف الوابل)ه‌وه دانراوه كه له‌سه‌ر ئه‌مه پله‌ی ماجستێری وه‌رگرتوه به پله‌ی نایاب له مانگی محرم ساڵی1404ك, له زانكۆی (أم القری) كلیه الشریعه/فرع العقیده..
وه‌منیش وه‌رم گێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی به كه‌مێك كورت كردنه‌وه‌و ڕونكردنه‌وه‌ی پێویست. داواكارم له خوا بیكاته چاكه‌یه‌ك له چاكه كه‌مه‌كانم. وه هاتنه‌دی ئه‌م نیشانانه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ڕاستگۆیی‌و ئه‌مینی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) له گه‌یاندی په‌یامه‌كه‌یدا. به‌شێوه‌یه‌ك هاوه‌ڵه‌كانی لێ ئاگاداركردۆته‌وه له هه‌موو ئاشوبه‌و فیتنه‌یه‌ك. ئه‌وه‌تا حوزه‌یفه (ره‌زای خوای لێ بێ) ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) وتارێكی بۆداین هیچ شتێكی به‌جێ نه‌هێشت تاهه‌ستانی قیامه‌ت ئیلاباسی كرد. ئه‌وه‌ی له‌به‌ری كرد له‌به‌ری كرد‌و ئه‌وه‌ی بیری چۆوه بیری چوویه‌وه، وه كه ده‌گه‌م به‌شتێك كه بیرم چوبێته‌وه‌و پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) باسی كردبێت, ئه‌یناسمه‌وه هه‌روه‌كو چۆن پیاوێك پیاوێك ئه‌ناسێته‌وه كاتێك لێ‌ی دووركه‌وتبێته‌وه‌و دوایی بیبینێته‌وه).البخاری (11/494-مع الفتح) ومسلم (18/15-مع شرح النووی)..
وه‌ڕۆژێكی ته‌واو پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ووتاریدا بۆهاوه‌ڵان تا ئاگاداریان بكاته‌وه لێ‌ی: ئه‌بو زه‌ید عمروی كوڕی ئه‌خته‌بی ئه‌نساری(ره‌زای خوای لێ بێت)فه‌رموی: پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) نوێژی به‌یانی پێ كردین و سه‌ركه‌وته سه‌ر مینبه‌ر ووتاری بۆ داین تانیوه‌رۆ هات, ئه‌وجا نوێژی بۆكردین و پاشان سه‌ركه‌وته سه‌ر مینبه‌ر ووتاری بۆ داین هه‌تا عه‌سر هات, پاشان نوێژی كرد, پاشان سه‌ركه‌وته‌وه‌و ووتاری بۆ داین تا ڕۆژ ئاوابوو, هه‌واڵی داینێ به‌هه‌موو ئه‌وشتانه‌ی كه هه‌یه. شاره‌زاترینمان ئه‌وه‌مانه كه زۆری لێ له‌به‌ر كردوه).مسلم (18/16-مع الشرح النووی ).
وه زانایان زۆر كتێبیان له‌سه‌ر ئه‌م نیشانانه نوسیووه‌و به چه‌ند جۆرێك پۆلێنیان كردووه: هه‌ندێكیان كردوویانه به سێ به‌شه‌وه به‌م جۆره:
ئه‌و نیشانانه‌ی ڕوویداوه, وه ئه‌وانه‌ی ئێستا ڕووده‌ده‌ن, وه ئه‌و نیشانانه‌ی كه هێشتا نه‌هاتوونه‌ته‌دیو ڕوویان نه‌داوه...به‌ڵام له‌مه‌شدا له‌سه‌ر هه‌ندێك نیشانه‌یان سووكه جیاوازییه‌كیان هه‌یه له مه‌سه‌له‌ی ڕوودان و ڕوونه‌دانیدا.
وه هه‌ركه‌س ئاره‌زوی زیاتر شاره‌زایی هه‌یه با بگه‌ڕێته‌وه بۆسه‌رچاوه‌كان.
خوای گه‌وره یارمه‌تی ده‌ری هه‌موو موسڵمانێك بێت له كاری خه‌یرداو كارمان بۆئاسان بكات و له‌و ئاشوبانه بمانپارێزێ كه له‌به‌رده‌م قیامه‌تدایه.
1- هاتنی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم):
له ئه‌نه‌سه‌وه (ڕه‌زای خوای لێ بێت)فه‌رمووی: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) فه‌رمویه‌تی: (بعثت أناوالساعة كهاتين).قال: وضم السبابة والوسطى).مسلم(18/89-90)..
واته: من نێردرام له‌گه‌ڵا قیامه‌تدا به‌م جۆره. فه‌رمووی په‌نجه‌ی شایه‌تومان و ناوه‌ڕاستی دا له‌یه‌ك .
چونكه دوای هاتنی ئه‌م و پێش قیامه‌ت پێغه‌مبه‌ری تر نیه.
2- مردنی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم):
عن عوف بن مالك (رضي الله عنه)-قال: قال رسوالله(صلى الله عليه وسلم): (اعدد ستاً بين يدي الساعة: موتي.....)البخارى(6/277)..
واته: شه‌ش نیشانه بژمێره پێش قیامه‌ت: مردنی خۆم ......
3- فه‌تح كردنی (بیت المقد‌س):
عن عوف بن مالك (رضي الله عنه) -أنه قال: قال رسوالله(صلى الله عليه وسلم): (اعدد ستاً بين يدي الساعة: ......فذكر منها : فتح بيت المقد‌س) البخارى(6/277).
واته: شه‌ش نیشانه بژمێره له‌به‌رده‌م قیامه‌تدا: له‌وانه.... فه‌تح كردنی بیت المقد‌س.
ئه‌مه‌ش له‌سه‌رده‌می عومه‌ری كوری خه‌تابدا فه‌تحی (بیت المقد‌س )ی كرد له ساڵی 16ی كۆچی‌دا. عومه‌ر خۆی چوو له‌گه‌ڵا خه‌ڵكه‌كه‌دا ڕێكه‌وت و فه‌تحی كرد‌و له جوله‌كه‌و گاور پاكی كرده‌وه‌و مزگه‌وتێكی تێدا دروست كرد.....البدایه والنهایه 7/55-57
4- طاعونی (عه‌مواس):
عه‌مواس شارێكه له فه‌له‌ستین. ئه‌م شاره شه‌ش میل له (الرمله)ه‌وه دووره له‌سه‌ر رێگای بیت المقد‌س. پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: شه‌ش نیشانه بژمێره له پێش قیامه‌تدا له‌وانه(...ثم موتان ياُخذ فيكم كقعاص الغنم). البخارى 6/277.
واته: مردنێكی زۆر‌و به كۆمه‌ڵ تیاتاندا ڕوو ده‌دات وه‌كو ده‌ردی (قعاص)ی مه‌ڕو ماڵات. كه نه‌خۆشییه‌كه تووشی گیانله‌به‌ر ده‌بێت شتێك له لووتییه‌وه دێته ده‌ره‌وه‌و له پڕ ده‌مرێ.
ابن حجر ده‌فه‌رموێت: (ئه‌ڵێن ئه‌م نیشانه‌یه له عه‌مواس ده ركه وت له خیلافه‌تی عومه‌ردا, ئه‌مه‌ش له دوای فه‌تحی بیت المقد‌س ڕوویدا). فتح الباری 6/278
ئه‌مه له ساڵی 18ی كۆچی‌دا ڕوویدا له سه‌ر ڕای جمهوری زانایان له عه‌مواس و پاشان له شامدا بڵاوبویه‌وه. زۆر كه‌س له هاوه‌ڵان و غه‌یری ئه‌وان مردن. ئه ڵێن ژماره‌ی مردووه‌كان گه‌یشته (25 هه‌زار) موسڵمان, له‌وانه (أبوعبیده عامر بن الجراح)ی ئه‌مینی ئه‌م ئوممه‌ته بوو (ڕه‌زای خوای لێ بێت).معجم البلدان 4/157-158، والبدایه والنهایه 7/94.
5- زۆربوون و بڵاوبوونه‌وه‌ی سامان و وه‌رنه‌گرتنی خێر‌و زه‌كات:
عن أبی هریره (رچی الله عنه) أن رسوالله(صلی الله علیه وسلم) قال: عن أبى هريرة (رضي الله عنه) أن رسوالله(صلى الله عليه وسلم) قال: ( لا تقوم الساعة حتى يكثر فيكم المال, فيفيض حتى يهم رب المال من يقبله منه صدقة. ويدعــى عليه الرجل. فيقول: لا أرب لي فيه). البخارى 13/81-82. ومسلم 7/97.
واته: قیامه‌ت هه ڵناسێ هه‌تا سامان له ناوتانا زۆر ده بێت و لێ ی ده‌ڕژێ. هه‌تا وای لێ دێت خاوه‌ن سامان هاوار ده كات تا كه‌سێك خێری لێ وه‌رگڕێ, وه‌كابرایه‌ك بانگ ده‌كات بۆی ئه‌ویش ده ڵێت: پێویستم پێ‌ی نییه.
وه ده‌فه‌رموێت: (ليأتين على الناس زمان يطوف الرجل فيه بالصدقة من الذهب ثم لايجد احدا يأخذها منه).مسلم 7/96.
واته: زه‌مانێك دێت به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا كه پیاو به سه‌ده‌قه‌ی ئاڵتونه‌وه ده‌گه‌ڕێ تا كه‌سێ لێ‌ی وه‌رگرێت و كه سی ده‌ست ناكه‌وێت كه لێ‌ی وه‌رگرێت.
ئه‌مه‌ش له سه‌رده‌می عومه‌ری كوڕی عبدالعزیزدا ڕوویدا, له كاتی گرتنی ماڵی فارس و ڕۆمه‌كاندا كه كه‌س پاره‌ی وه‌رنه‌ده‌گرت. وه‌هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ش ئیشاره‌ته بۆ زه‌مانی مه‌هدیو عیسـی كه ماڵا و سامان زۆر ده‌بێت. والله اعلم/ فتح الباری 13/87-88
عن أ بي هريرة (رضي الله عنه) قال: قال رسوالله(صلى الله عليه وسلم): تقيء الارض أفلاذ كبدها أمثال الاسطوان من الذهب والفضة ). قال:(فيجىء القاتل فيقول:في هذا قتلت. ويجىء القاطع فيقول: في هذا قطعت رحمي. ويجىء السارق فيقول: في هذا قطعت يدي. ثم يدعونه فلا يأخذن منه شيئا).مسلم 15/98. وانظر فتح الباري 13/88.
واته: زه‌وی كانزای ناوسكی خۆی فڕێ ده‌دات له ئاڵتوون و زیو به وێنه‌ی عه‌موود. فه رمووی: جا پیاوكوژ دێت و ده ڵێ: له به‌رئه‌مه خه ڵكم كوشت, وه به‌زه‌یی پچرێن ِدێت و ده‌فه‌رموێت: له‌به‌ر ئه‌مه قه‌تعی سیله‌ی ڕه‌حمم كرد. وه دز دێت وده‌فه‌رموێت: له‌به‌ر ئه‌مه ده‌ستم بڕا, پاشان بانگیان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بیبه‌ن كه‌چی هیچی لێ هه ڵناگرن.
ابن حجر ده‌فه‌رموێت: ئه‌گونجێ ئه‌مه له كاتی ده‌ركه‌وتنی دۆزه‌خ و سه‌رقاڵی بوونی خه‌ڵكه‌وه بێ له مه‌حشه‌ردا, به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه‌ش ده‌گه‌یه‌نێ كه له زه‌مانی مه‌هدی و عیسیدا بێت و له هه‌ردوو زه‌مانه‌كه‌دا ڕوو ده‌دات به هۆی دوو هۆی جیاواز, والله أعلم.
6- ده‌ركه‌وتنی ئاشوبه‌كان(الفتن):
(الفتن) كۆی فتنه‌یه, واته: تاقیكردنه‌وه, پاشان ناونراوه له تاقی كردنه‌وه به ناخۆشی, پاشان ئه‌م ناوه نرا له ناخۆشی‌و خراپه‌ی وه‌كو تاوان و كوفر‌و كوشتار‌و غه‌یری ئه‌مانه له شتی ناخۆش.
عن أبي هريرة (رضي الله عنه)أن رسول الله(صلى الله عليه وسلم)قال: ( بادروا بالاْعمال فتنا كقطع الليل المظلم. يصبح الرجلّ مؤمنا ويمسي كافرا. أو يمسي مؤمنا ويصبح كافرا. يبيع ّدينه ّبعرض من الدنيا).مسلم 2/133.
واته: كرده‌وه پێش بخه‌ن پێش هاتنی گه‌له ئاشوبێك كه وه‌كو تاریكایی شه‌وی تاریكه, كه تیایدا پیاو به‌یانی ئیمانداره‌و ئێواره كافره, یان ئێواره ئیمانداره‌و به‌یانی كافره. دینه‌كه‌ی ده‌فرۆشێ به كه‌مێك له دونیا.
له ئه بی موسی الاشعرییه‌وه (ڕزای خوای لێ بێت) فه‌رمووی: پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (له‌به‌رده‌م قیامه‌تدا ئاشوبه هه‌یه, وه‌كو شه‌پۆلی شه‌وی تاریك, پیاو تیایدا به‌یانی برواداره‌و ئێواره بێ بڕوا ده بێ‌و ئێواره بڕواره‌و به‌یانی بێ بڕوا ده‌بێ, دانیشوو چاكتره له‌وه‌ی به پێوه‌یه‌و ئه‌وه‌ی به‌پێوه‌یه باشتره تیایدا له پیاده‌و پیاده باشتره تیایدا له هه‌وڵده‌ر بۆ ئاشوبه كه. ئه‌و كاته‌ش ئێوه كه‌وانه‌كانتان بشكێنن و تاڵی كه‌وانه‌كانتان بپچڕن و شمشێره‌كانتان به به‌رد بشكێنن. وه ئه‌گه‌ر كه سێك هاته ژووره‌وه بۆت (بتكوژێت) باوه‌كو چاكترینی دوو كوره‌كه‌ی ئاده‌م بیت). مسند الامام احمد 4/408. وسنن ابى داود 11/337 وسنن ابن ماجة 2/1310 ومستدرك الحاكم 4/440 وقال: (هذا حديث صحيح الاسناد ولم يخرجاه) وسكت عنه الذهبي والحديث صححه الالباني أنظر (صحيح الجامع الصغير )2/193(2045).
وه له‌م كاتانه‌دا هه‌ر جارێ فیتنه‌یه‌ك ده‌رده‌كه‌وێ بڕوادار ده‌لێ ئه‌مه تیاچونی منه, پاشان لاده‌چێ‌و دانه‌یه‌كی تر ده‌رده كه وێت و ده ڵێ: ئه مه ...ئه مه ... تیاچوونی منی تێدایه.
چاره‌سه‌ری ئه‌مه‌ش به ئیمان به‌خواو ڕۆژی دوایی‌و په یوه ست بوون به كۆمه‌ڵی موسڵمانانه‌وه ده بێ- ئه‌گه‌رچی كه‌میش بوون- ئه وانیش بریتین له ئه‌هلی سووننه‌ت. وه دووركه‌وتنه‌وه له فیتنه‌و په ناگرتن به خوا لێ‌ی وه‌ك پێِغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ: (په‌نا بگرن به‌خوا له‌و فیتنه‌یه‌ی كه دیاره‌و ئه‌وه‌شی كه په‌نهانه).مسلم 17/202.
له‌و فیتنه‌و ئاشوبانه‌ش:
أ- ده‌ركه‌وتنی فیتنه له ڕۆژ هه‌ڵاته‌وه: عن أبن عمر (رضى الله عنهما) أنه سمع رسول الله (صلى الله عليه وسلم) وهو مستقبل الشرق يقول: (الا ان الفتنة ها هنا. الا ان الفتنة ها هنا, من حيث يطلع قرن الشيطان).البخارى (13/45)ومسلم (18/31).
واته: له ابن عمره‌وه فه‌رمویه تی: كه گوێ‌ی له پێغه‌مبه‌ر بووه(صلی الله علیه وسلم) له كاتێكدا ڕووی كردۆته ڕۆژهه‌ڵات و
فه‌رموویه‌تی: فیتنه‌و ئاشووب لێره‌وه‌یه .فیتنه لێره‌وه‌یه. لێره‌وه كه شاخی شه‌یتان ده‌رده‌كه‌وێ.
ابن حجر ده‌فه‌رموێت: (یه‌كه‌م فیتنه سه‌رچاوه‌كه‌ی له ڕووی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه بووه، وه‌ئه‌مه‌ش بووه هۆی ناكۆكی نێوان موسڵمانان، وه ئه‌مه‌شه كه شه‌یتان پێ‌ی خۆشه‌و دڵاخۆش ده‌بێ پێ‌ی. وه‌هه‌روه‌ها بیدعه‌ش هه‌ر له‌وێوه بوو ده‌ركه‌وت) فتح الباری (13/47) .
هه‌ر له عێراقه‌وه كه له ڕووی رۆژهه‌ڵاتدایه ئه‌مانه ده‌ركه‌وتن: ( الخوارج -الروافض -الباطنية -القدرية -الجهمية -المعتزلة-... )
ئه‌مانه‌ش له ڕووی فورسی ئاگرپه‌رستنه‌وه ده‌ركه‌وتن له ڕۆژهه‌ڵات: (الزردشتیه-المانویه-المزدكیه-الهندوسیه-البودیه-القادیانیه-البهائیه...)
وه ده‌ركه‌وتنی ته‌تار له چه‌رخی (17)ی كۆچی‌دا له‌ڕۆژهه‌ڵاته‌وه بوو كه كوشتارێكی زۆر له‌سه‌رده ستیان ڕوویدا. وه شیوعی چه‌قه‌كه‌ی ڕوسیا‌و صین بوو كه له ڕۆژهه‌ڵاتدان, وه ده‌جالیش له ڕۆژ هه‌ڵاته‌وه ده‌ركه‌وێت.
ب- كوژرانی عوسمانی كوڕی عفان(ره‌زای خوای لێ بێت): ئه‌مه‌ش دوای كوژرانی عومه‌ر(ره‌زای خوای لێ بێت) فیتنه‌ی گه‌وره سه‌ری هه‌ڵداو بانگخوازانی ئاشووب ده‌ركه‌وتن له‌وانه‌ی كه ئیمانیان نه‌چه‌سپابوو وه له دووڕووه‌كان, چونكه عومه‌ر(ره‌زای خوای لێ بێت) ده‌رگایه‌كی قایم بوو كاتێ شكاو وه‌فاتی كرد فیتنه سه‌ری هه‌ڵدا. له‌حوزه‌یفه‌وه(ڕه‌زای خوای لێ بێت) عومه‌ری كوڕی خه‌تاب(ره‌زای خوای لێ بێت) فه‌رموی: (كامتان ووته‌ی پێغه‌مبه‌رتان(صلی الله علیه وسلم) له‌به‌ره ده‌رباره‌ی فیتنه‌و ئاشووبه؟حوزه‌یفه فه‌رموی: من چۆن فه‌رمویه‌تی ئاوه‌ها له‌به‌رمه ، ووتی: بیڵی َبه ڕاستی به جورئه‌تی؟ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) فه‌رمویه‌تی: فیتنه‌ی پیاو له ناو كه‌س وكاری و ماڵ و دراوسێی نوێژ‌و خێر‌و فه‌رمان كردن به چاكه‌و نه‌هی كردن له خراپه‌كه‌ی ده‌یسڕێته‌وه) ووتی: ئه‌وه ناڵێم، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كه وه‌كو شه‌پۆلی ده‌ریا دێت. ووتی: ئه‌ی ئه‌میری برواداران تۆ خه‌مت نه‌بێت لێ‌ی, له نێوان تۆ‌و ئه‌و فیتنه‌یه‌دا ده‌رگایه‌ك هه‌یه داخراوه، فه‌رمووی: ئایا ئه‌و ده‌رگایه ده‌كرێته‌وه یان ده‌شكێ؟ فه‌رمووی: نه‌خێر به‌ڵكو ده‌شكێ.. فه‌رموی: ئه‌مه ناخۆشتره, چونكه ئه‌گه‌ر شكا جارێكی تر داناخرێته‌وه. ووتمان: ئایا (عومه‌ر) ده‌یزانی ده‌رگاكه كێ‌یه؟ فه‌رمووی: به‌ڵێ هه‌روه‌كو چۆن ده‌زانێ دوای به‌یانی شه‌و دێت, من قسه‌یه‌كم بۆ كرد هه‌ڵه نه‌بوو, ویستمان كه پرسیاری لێ بكه‌ین وفه‌رمانمان به (مه‌سروق )كرد پرسیاری لێ كرد‌و ووتی: ده‌رگاكه كێ‌یه؟ فه‌رمووی: عومه‌ره).البخاری (6/603)ومسلم(18/16-17)
وه له عێراق و میصره‌وه بۆ ئیمامی عوسمان(ره‌زای خوای لێ بێت) كۆبوونه‌وه به بیانووی ئه‌وه‌ی ئه‌بێ دابڕێنرێت له خیلافه‌ت, چونكه ئه‌م زاڵمه‌و هه‌ر بۆیه له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له مه‌دینه چوونه ژووره‌وه بۆی و شه‌هیدیان كرد، وه ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه تایبه‌ت بوو به عوسمان(ره‌زای خوای لێ بێت) به پێ‌ی ووته‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) كه فه‌رمووبووی: (ائذن له وبشره بالجنة, معها بلاءو یصیبه). البخاری(13/48).
واته: ڕێی پێ‌بده بێته ژووره‌وه‌و مژده‌ی بده‌رێ به‌به‌هه‌شت, به‌ڵایه‌كی له‌گه‌ڵه تووشی ده‌بێ.
وه ئه‌مه‌ی به ئه‌بوموسای ئه‌شعه‌ری فه‌رموو له‌كاتی له ده‌رگادانی عوسمان(ره‌زای خوای لێ بێت) له‌وباخه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری(صلی الله علیه وسلم) تێدا دانیشتبوو.
ج- شه‌ڕی (الجمل): كاتێ عوسمان(ره‌زای خوای لێ بێت) كوژرا خه‌ڵكی هاتن بۆ لای عه‌لی(ره‌زای خوای لێ بێت) له مه‌دینه‌و ووتیان: ده‌ستت بێنه‌و به‌یعه‌تت بده‌ینێ. فه‌رمووی: با ڕاوێژ به‌خه‌ڵَكی بكه‌م، هه‌ندێكیان ووتیان: ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی بگه‌رێنه‌وه شاره‌كانیان به هۆی كوژرانی عوسمانه‌وه(ره‌زای خوای لێ بێت) كه‌س لێره نامێنێ‌و دووبه‌ره‌كیو فه‌ساد ده‌قه‌ومێ. وه زۆریان لێ كرد تا قبوڵی كرد‌و به‌یعه‌تیان دایێ, -له‌وانه ی به‌یعه‌تیان پێدا(طلحه)و (الزبیر) بوو (ڕه‌زای خوایان لێ بێت) پاشان چوون بۆ مه‌ككه بۆ عه‌مره كردن و عائیشه‌یان پێ گه‌یشت(ره‌زای خوای لێ بێت). پاش گفتوگۆیه‌كی زۆر له‌سه‌ر كوژرانی عوسمان ڕوویان كرده(به‌سره), وه‌داوایان له عه‌لی كرد كه بكوژانی عوسمانیان ته سلیم بكات, وه ئه‌مه‌ش بۆ سوڵح كردن بوو به‌ڵام عه‌لی(ره‌زای خوای لێ بێت) وه‌ڵامی نه‌دانه‌وه چونكه چاوه‌ڕوانی كه‌سوكاری عوسمانی ده‌كرد كه حوكم بهێننه لای‌و ئه‌گه‌ر چه‌سپا كه یه‌كێك بینراوه عوسمانی كوشتبێ(ره‌زای خوای لێ بێت) تۆڵه‌ی لێ بكاته‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وانه‌ی كه به بكوژی عوسمان ناوبرابوون كه له عوسمان ده‌رچوون ترسان كه كۆبنه‌وه بۆ كوشتن‌یان بۆیه شه‌ڕیان به‌رپاكرد له نێوان هه‌ردوولادا/(فتح الباری )(13/54059)
ئه‌مه‌ش پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم)هه‌واڵی داوه كه له نێوان عه‌لیو عائیشه‌دا(ره‌زای خوایان لێ بێت) شتێك ڕووده‌دا. وه ئه‌مه شی پێشتر به‌عه‌لی فه‌رموو بوو.
له ئه‌بی رافعه‌وه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) به عه‌لی كوڕی ئه بوطالبی فه‌رموو: له نێوان تۆ و عائیشه‌دا شتێك ڕووده‌دات), فه‌رمووی: من ئه ی پێغه‌مبه‌ری خوا؟! فه‌رمووی: به‌ڵێ, فه‌رمووی: چۆن له كاتێكدا من دۆسترینیانم ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا. فه‌رمووی: نه‌خێر. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕوویدا بیگه‌یه‌نه‌ره‌وه شوێنی ئه‌مینی خۆی ).. مسند الامام أحمد(6/393) والحديث حسن .انظر (فتح البارى)(13/55)
به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه عائیشه‌و گلحه و زوبه‌یر(ره‌زای خوایان لێ بێت) بۆ شه‌ڕ ده‌رنه‌چوون به‌ڵكو بۆ سوڵح له نێوان موسلمانان چوون: له ڕێگای قه‌یسی كوڕی حازم فه‌رموی: كاتێ عائیشه (ڕه‌زای خوای لێ بێ) گه‌یشته لای هه‌ندێ ماڵی (بنی عامر) سه‌گ لێ‌ی وه‌ڕی، فه‌رمووی: چ ئاوێكه ئێره؟ ووتیان: (الحوأب)ه (كه شوێنێكه نزیكه له به‌صڕه له ئاوی عه‌ره‌به‌كان بوو له نه‌فامیدا, وه ئه‌كه‌وێته سه‌ر رێگه‌ی هاتووچۆی مه‌ككه‌وه بۆ به‌صره) فه‌رمووی: واگومان ئه‌به‌م كه بگه‌ڕێمه‌وه چاكه. زوبێر فه‌رمووی پێ‌ی: نه‌خێر ئێستا نا, پێشكه‌وه تا خه‌ڵكی بتبینن وخوای گه‌وره نێوانیان چاك بكات به هۆی تۆوه. فه‌رمووی: واگومان ئه‌به‌م كه بگه‌ڕێمه‌وه چاكه. له پێغه‌مبه‌رم بیستوه(صلی الله علیه وسلم) كه فه‌رموویه‌تی: (كیف باحداكن اذا نبحتها كلاب الحوأب ) واته: چۆن ئه بێت یه‌كێك له ئێوه - له خێزانه‌كانی- كاتێ كه سه‌گی حه‌وئه‌ب پێ‌ی ده‌وه‌ڕێ) – واته: ئای خێزانه‌كانم وای له‌و ڕۆژه‌ی كه‌وا سه‌گی حه‌وئه‌ب به یه‌كێتان ئه وه‌ڕێ - مستدرك الحاكم 3/120. قال ابن حجر: (سندة على شرط الصحيح ) انظر فتح الباري 13/55 وقال الهيثمي: (رواه احمد وأبويعلى والبزار ورجال احمد رجال الصحيح )مجمع الزوائد 7/234 والحديث في مسند الامام احمد 6/52.
وه له ڕیوایه‌تێكی البزار له ابن عباسه‌وه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) به خێزانه‌كانی فه‌رموو: ( أيتكن صاحبة الجمل الادب تخرج حتى تنبحها كلاب الحوأب, يقتل عن يمينها وعن شمالها قتلى كثيرة. وتنجو من بعد ماكادت)فتح الباري 13/55 وقال ابن حجر:(رجاله ثقات ) ......وصححه الالبانى انظر (سلسلة) (م 1 /ج4-ج5 /223-233 )حديث رقم (475).
واته: كامتان بن خاوه‌نی حوشتری (ادب) واته: حوشتره زۆر ده‌موچاو توكنه‌كه, ده‌رده‌چێ تا سه‌گی حه‌وئه‌ب پێ‌ی ده‌وه‌ڕێ, له ڕاست و له چه پییه‌وه زۆر ده‌كوژرێ, وه پاش ئه‌وه‌ی خه‌ریك بوو پێوه بێ ڕزگاری ده‌بێ.
د- شه‌ڕی ( صفین): جگه له شه‌ڕی الجمل له نێوان هاوه‌ڵاندا پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ئیشاره‌تی بۆكردوه‌وفه‌رموویه‌تی: ( لاتقوم الساعة حتى تقتتل فئتان عظيمتان يكون بينهما مقتلة عظيمة. دعواهما واحدة) البخارى 13/8 مسلم 18/12-13.
واته: قیامه‌ت هه‌ڵناسێ تادوو كۆمه‌ڵی گه‌وره شه‌ڕ ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ یه‌كتر. كوشتارێَكی زۆر گه‌وره له نێوانیاندا ڕووده‌دات, بانگه‌وازیان یه‌كه.
ئه‌و دوو كۆمه‌ڵه‌ش كۆمه‌ڵی عه‌لی (ره‌زای خوای لێ بێت)و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون, وه كۆمه‌ڵی معاویه(ره‌زای خوای لێ بێت)و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون بوو. وه‌كو الحافظ ابن حجر باسی ده‌كات له (فتح الباری )13/85.
البزار گێڕاویه‌تیه‌وه به‌سه‌نه‌دێكی جید له زه‌یدی كوڕی وه‌هب فه‌رمووی: (ئێمه له‌لای حوزه‌یفه‌دا بووین فه‌رمووی: ئێوه حاڵتـان چۆن بێت كاتێت خاوه‌نی دینه‌كانتان ده‌رده‌چن و ده‌ده‌ن له ده‌موچاوی یه‌كتری به شمشێر؟ ووتیان: فه‌رمانمان به‌چی پێ ده‌كه‌یت وچی بكه‌ین ؟ فه‌رمووی: ته‌ماشای ئه‌و كۆمه‌ڵه بكه‌ن كه بانگه‌وازی بابه‌ته‌كه‌ی علی ده‌كات وه پابه‌ندی بن چونكه بێ گومان ئه‌و له سه‌ر هه‌قه/ ( فتح الباری 13/85).
وه‌ئه‌م جه‌نگه گه‌وره‌یه له (صفین )كه شوێنێكه له‌لای كه‌ناری فوراتدا له‌لای ڕۆژئاواوه نزیك (الرقه)یه‌و كۆتایی شوێنی عیراق و یه‌كه‌م زه‌وی شامه. له‌مانگی ژی الحجه ساڵی (36)ی كۆچی ڕویدا‌و زیاد له (70) تێك ڕژان ڕووی دا‌و نزیكه‌ی (70)هه‌زار له هه‌ردوولا كوژرا. وه‌ئه‌مه‌ش نه عه‌لیو نه موعاویه (ره‌زای خوایان لی بێت) ویستیان لێ‌ی نه‌بوو, به‌ڵكو له ناو هه‌ردوو سوپاكه‌دا خاوه‌ن ئاره‌زووی تێدابوو هه‌وڵی شه‌ڕیان ده‌دا. تاوای لێ هات له ده‌ستی عه‌لی ومعاویه‌دا ده‌رچوو.
شیخ الاسلام ( ابن تیمیه ) ده‌فه‌رموێت: (زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی شه‌ڕیان هه‌ڵبژاردبوو له هه‌ردوولا نه‌گوێڕایه‌ڵی عه‌لیان ده‌كرد نه موعاویه. وه عه‌لی و موعاویه زۆر داوای شه‌ڕ وه‌ستانیان ده‌كرد له‌به‌ر زۆری كوژراوه‌كان, به‌ڵام كه ئاشوبه گه‌وره بوو كاربه‌ده‌ستان ناتوانن ئاگره‌كه بكوژێننه‌وه. وه له‌وانه‌ی تیایاندابوونمونه‌ی (الاشتر النخعی و هاشم بن عتبه المرقال وعبدالرحمن بن خالد بن الولیدوأبی الاعور السلمی)بوو كه هاوه‌ڵان بوون كه سووربوون له‌سه‌ر شه‌ڕ. هه‌ندێكیان هه‌وڵی سه‌رخستنی عوسمانیان ئه‌دا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك و هه‌ندێكی تر لێ‌ی هه‌ڵده‌هاتن, وه هه‌ندێك عه‌لیان سه‌رده‌خست و هه‌ندێكی تر لێ‌ی هه‌ڵده‌هاتن. پاشان شه‌ڕی كۆمه‌ڵی موعاویه تایبه‌ت بۆ موعاویه نه‌بوو, بڵكو له‌به‌ر هۆكاری تر بوو. كوشتاری فیتنه وه‌ك كوشتاری نه‌فامیه. مه‌به‌ست وبیروباوه‌ڕی خاوه‌نانی ڕێك ناكه‌وێ هه‌روه‌ك (الزهری )ده‌فه‌رموێت: فیتنه قه‌وماو هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم)زۆر‌و بڵاو بوون وه‌كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌موو خوێن یان ماڵ یان ناموسێك به‌ر بكه‌وێت به هۆی ته‌ئویلی قورئانه‌وه ئه‌وه به‌زایه‌چووه.. ئه‌مه‌یان دابه‌زاندوه بۆ پله‌ی نه‌فامێتی ) منهاج السنه لابن تیمیه 2/224.
ه- ده‌ركه‌وتنی الخوارج: سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنیان دوای ته‌واوبونی شه‌ڕی (صفین)وڕێكه‌وتنی خه‌ڵكی عیراق و شام بوو له‌سه‌ر حوكم كردن له نێوان هه‌ردوولادا. وه له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی (عه‌لی) بۆ كوفه خه‌واریج لێ‌ی جیابوونه‌وه – كه له سوپاكه‌یدا بوون – وه دابه‌زینه شوێنێك كه پێ‌ی ئه‌وترا (حه‌روراء ) كه گوندێكه دوو میل له كوفه‌وه دووره, وه به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه‌یه پێیان ده‌وترێت (حه‌روریه) و ژماره‌یان ئه‌گه‌یشته (8) وه وتراوه كه (16) هه‌زاربوون. (عه‌لی) ابن عباسی نارد(ره‌زای خوایان لێ بێت) بۆلایان و قسه‌ی له گه‌ڵ كردن و هه‌ندێكیان له گه‌ڵی گه‌ڕانه‌وه‌و هاتنه ژێر تاعه‌تی عه‌لی, له ناو خواریجدا بڵاو بویه‌وه كه عه‌لی په‌شیمان بۆته‌وه له حوكم كردنه‌كه‌ی, بۆیه هه‌ندێكیان گه‌ڕانه‌وه ژێر گوێڕایه‌لی عه‌لی(ره‌زای خوای لێ بێت), وه ئه‌ویش(ره‌زای خوای لێ بێت) ووتارێكی بۆدان له‌مزگه‌وتی كوفه‌دا. له چوارده‌وری مزگه‌وته‌كه‌وه هاواریان ئه‌كرد: (لاحكم الا لله) حوكم نیه ته‌نها بۆ خوا نه‌بێ. وه وتیان: هاوبه‌شت بۆخوا په‌یداكردوه‌و به پیاوحوكمت كردوه‌و به قورئان حوكمت نه‌كردوه. عه‌لی(ره‌زای خوای لێ بێت) پێ‌ی وتن: سێ‌شت هه‌یه بۆ ئێوه له‌سه‌رمان: ڕێی مزگه‌وتتان لێ ناگرین. وه ڕێی غه‌نیمه‌ت به‌ركه‌وتنتان لێ ناگرین كێ به‌شیدان. وه ده‌ست پێشخه‌ری شه‌ڕتان له گه‌ڵا ناكه‌ین مادام فه‌ساد نه‌نێنه‌وه.
پاشان كۆبوونه‌وه‌و هه‌ر موسڵمانێك به لایاندا تێ بپه‌ڕیایه ئه‌یانكوشت, وه عبدالله ی كوڕی خه‌بابی كوری ئه‌ره‌ت وخێزانه‌كه‌ی به‌لایاندا تێ په‌ڕین و ئه‌وانیش كوشتن‌یان و سكی ژنه‌كه‌یان هه‌ڵدڕی له كاتێكدا منداڵی له سكدا بوو. كاتێ أمیرالمۆمنین (امامی عه‌لی) (ره‌زای خوای لێ بێت)به‌مه‌ی زانی وه پرسیاری لێ‌كردن كه كێ كوشتنی؟ ووتیان: هه‌موومان كوشتمانن.
بۆیه امامی عه‌لی(ره‌زای خوای لێ بێت) خۆی ئاماده‌كرد بۆ شه‌ڕو له شه‌ڕێكی گه‌رمی به‌ناوبانگدا پێان گه‌یشت له (النهروان)كه نزیكه له به‌غدادو به خراپی شكاندنی و كه‌مێكیان نه‌بێت ده‌ربازیان نه‌بوو, پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) باسی ئه‌مانه‌ی كردوه كه ده‌رده‌كه‌ون والحافڤ (ابن كثیر) زیاد له (30) فه‌رمووده‌ی هێناوه له‌سه‌ریان كه له (الصحاح والسنن والمسانید)دا هاتوه. له‌وانه:
له ئه‌بو سه‌عیدی خودرییه‌وه: كاتێك پرسیاری لێ كرا ده‌رباره‌ی الحروریه؟ فه‌رمووی: نازانم الحروریه چیه؟ له پێغه‌مبه‌رم(صلی الله علیه وسلم) بیستوه كه فه‌رمویه‌تی: له‌م ئوممه‌ته‌دا - نه‌یفه‌رمو تیایدا- گه‌لێك ده‌رده‌چن
ئێوه به خیلی به نوێژه‌كانیان ده‌به‌ن له‌چاو نوێژه‌كانتاندا. وه قورئان ده‌خوێنن و له قورگیان به‌رز نابێته‌وه, له دین ده‌رده‌چن وه‌ك چۆن تیر له‌كه‌وان ده‌رده‌چێ). البخاری 12/283.
وه پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) فه‌رمانی به كوشتن‌یان كردوه، عه‌لی (ڕه‌زای خوای لێ‌بێ) فه‌رموویه‌تی: گوێم له پێغه‌مبه‌ر بوو(صلی الله علیه وسلم) ده‌یفه‌رموو: (له ئاخر زه‌ماندا گه‌لێك په‌یداده‌بن ته‌مه‌نیان كه‌مه‌و گه‌نجن و نه‌فام وكه‌م ژیرین, به‌ڵام قسه‌كانیان له چاكترینی قسه‌ی خه‌ڵكه. ئیمانیان له قورگیان به‌رز نابێته‌وه, له دین ده‌رده‌چن وه‌كو چۆن تیر له كه‌وان ده‌ده‌چێت....( فأينما لقيتموهم فاقتلوهم فإن في قتلهم لأجرا لمن قتلهم يوم القيامة)البخارى (12/283)ومسلم (7 / 169).
واته: له هه‌ر شوێنێك پێان گه‌یشتن بیانكوژن, چونكه له كوشتنیاندا پاداشت هه‌یه بۆ بكوژانیان له ڕۆژی دوای دا.
سایتی حه‌مزه به‌رزنجی